له ئه‌نجامی توێژكردنی چه‌مك وبیرۆكه سه‌ره‌كی وبنه‌ڕه‌تیه‌كانی زانستی
جیۆمۆڕفۆلۆجیا بۆمان ده‌ركه‌وت كه هیچ شتێكی جێگیر ونه‌گۆڕ له سه‌ر رووی
زه‌ویدا نیه به‌ڵام ئه‌و گوڕانه‌ی كه رووده‌دات له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا
تێبینی نه‌كراوه و هه‌ست پێنه‌كراوه به هۆی له سه‌ر خۆیی كاریگه‌ری
ئه‌و پرۆسانه‌ی لێیی به‌ر پرسن، به بڕوای هه‌ندێ له دانیشتوانی
هه‌رێمه‌كانی روودانی چاڵاكیه گركانیه‌كان volcanic activites یان ئه‌وانه‌ی روودانی
بوومه‌له‌رزه‌كانیان earthquakes تیادا دووباره ده‌بێته‌وه زۆربه‌ی چاڵاكیه‌كانی
زه‌وی له‌ناكاو وبه‌گوڕ تینێكی به‌هیز رووده‌ده‌ن. به‌ڵام له راستیدا
زۆربه‌ی پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان زۆر له سه‌ر خۆ رووده‌ده‌ن وه‌ك
پێكهاتنی ئێستای چیاكانی رووكی Rocky mountains له رۆژئاوای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا له ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ملیۆن ساڵدا. هه‌روه‌ها رووباری
كۆلۆرادۆ Colorado River توانی له ماوه‌ی مليۆنها ساڵدا خه‌ڵه‌ندی ( ته‌نگه‌ره‌به‌ری)
مه‌زنGrand Canyon هه‌ڵكه‌نێـت وتا ئێستا كاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه. گڕكانه‌كانیش
له دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سه‌ده وله‌میانی چه‌ندین شۆڕش
وهه‌لچوونه‌وه توانیان قووچه‌كه‌كانیان دروست بكه‌ن وزیاتر به‌رزیان
بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ها شه‌پۆڵه ده‌ریاییه‌كان به‌رده‌وم له‌ماوه‌ی
چه‌نده‌ها چاخی له ژمار نه‌هاتوو له هێڵه‌كانی كه‌نار ده‌ریاكانیان
داوه.
هه‌ر یه‌كێ له هه‌ردوو به‌رگی به‌ردین وزه‌ریاكان به‌رگێكی ته‌واو
پێكده‌هێنن كه ته‌واو ده‌وری گۆی زه‌وی ده‌ده‌ن كه له ناوچه‌ی
كه‌مه‌ره‌ی زه‌ویدا به‌ل ده‌بێته‌وه وله ناوچه‌ی جه‌مسه‌ره‌كاندا پان تا
رادده‌یه‌ك ده‌بێته‌وه، درێژ تیره‌ی كه‌مه‌ره‌یی ده‌گاتة 12.756.2كم
ودرێژی تیره‌ی جه‌مسه‌ری ده‌گاته 12713.6كم واته تیره‌ی جه‌مسه‌ری به42.6 كم كورتره له تیره‌ی كه‌مه‌ره‌یی به‌گشتی تێكڕای درێژی تیره‌ی زه‌وی
ده‌گاته 12734.9كم ودرێژی چێوه‌ی كه‌مه‌ره‌یی زه‌وی ده‌گاته 40075.017 كم ودرێژی چێوه‌ی به پێی بازنه‌یه‌كی درێژی (به ته‌واوكاری دوو هێڵی
درێژی ته‌واوكاری یه‌ك له هێلی سفردا ده‌گاته 40007.86 كم.
هه‌ر چه‌نده رووی سه‌ر زه‌وی نه‌رم و وورد نیه به‌ڵكو سه‌ره ڕای چیاوازی له نێوان به‌رزی ونزمیه‌كانی زه‌وی مه‌به‌ست له نێوان به‌رزترین ناوچه‌كانی له سه‌ر ئلستی رووی ده‌ریا ونزمترین ناوچه‌كانی له ژێر ئاستی رووی ده‌ریا به‌ڵام ئه‌و به‌رزی ونزمیانه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی زه‌وی به‌راوورد ناكرێن.
به‌رزی ونزمیه‌كانی به‌رگی به‌ردین دابه‌شی سێ گرووپ ده‌بن یان سێ پایه یان پله پێكدێن له:
1- به‌رزی ونزمیه‌كانی پله‌ی یه‌كه‌م first order reliefs (topography) : كه پێكدێن له كیشوه‌ره‌كان وئه‌ستێڵی زه‌ریاكان.
2- به‌رزی ونزمیه‌كانی پله‌ی دووه‌م : second order reliefs (topography) كه چیاكان وبانه‌كان وده‌شته‌كان له خۆ ده‌گرن.
3- به‌رزی ونزمیه‌كانی پله‌ی سێیه‌م: third order reliefs (topography) كه گرد ودۆڵ و.. .. . هتد له خۆ ده‌گرن به واتایه‌كی دیكه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وه به‌رزی ونزمیانه ئه‌وانه‌ن كه تا راددیه‌یه‌كی زۆر ته‌نها له‌سه‌ر به‌رزی ونزمیه‌كانی پله‌ی دووه‌مدا له سه‌ر كیشوه‌ره‌كاندا هه‌ن.
1-- به‌رزی ونزمیه‌كانی پله‌ی یه‌كه‌م:
كۆی گشتی رووبه‌ری زه‌وی ده‌گاته 510,072,000كم² له‌و ژماره‌یه رووبه‌ری 361,132,000كم² له ئاو پێكدێت واتا به‌رێژه‌ی 70. 8% كه له زه‌ریا وده‌ریاكان پێكدێت وبڕی ئاو تیایاندا به پێی خه‌ملاندنی رووپێوكردنی جیۆلۆجی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌گاته 1,386,000,000كم³ (http://oceanservice. noaa. gov/facts/oceanwater. html)ئه‌مه‌ش بڕێكی یه‌گجار گه‌وره‌ی ئاوه بێگومان كه له ناو ئه‌ستێڵی زه‌ریاكاندا هه‌ن هه‌ر چه‌نده ئه‌و ژمارانه له هه‌ندێ خه‌ملاندنی دیكه جیاوازن بۆ نموونه به پێی خه‌ملاندنی (سه‌نته‌ری داتای جیۆفیزیایی نیشتیمانی) سه‌ر به (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نیشتیمانی زه‌ریایی وبه‌رگی گازی ئه‌مریكایی) ناسراو به NOAA(national oceanic and atmospheric administration) ده‌گاته 1,335,000,000كم³ (http://oceanservice. noaa. gov/facts/oceanwater. html) ئه‌و بڕه ئاوه ته‌نها ئه‌ستێڵی زه‌ریاكانی داگیرنه‌كردووه به‌ڵكو رووبه‌رێكی فراوانی له شۆسته كیشوه‌ریه‌كانی (continental shelves)داپۆشیوه كه به 25,900,000كم² مه‌زه‌نده ده‌كرێت،(شۆسته كیشه‌وه‌ریه‌كان : ئه‌و زه‌ویانه پێكده‌هێنن كه له‌ناوچه‌ی كه‌نار ده‌ریا وزه‌ریاكان به ئاو داپۆشراون به‌ڵام قۆۆڵایی ئاو تیایاندا كه‌مه به ته‌واو كه‌ر ودرێژه پێده‌ری زه‌وی كیشوه‌ره‌كان داده‌نرێن هه‌مان لێژایی ناوچه‌ی زه‌وی كه‌نار ده‌ریاكانیان هه‌یه وله‌و شوێنه‌ی ئیدی لێژی ئه‌و زه‌ویانه له ناكاو به‌رز بۆوه كۆتاییان دێت وبنكی ده‌ریا وزه‌ریاكان ده‌ست پێده‌كات ) ئه‌ستێڵی زه‌ریاكان به‌شه نزمه‌كانی به‌رگی به‌ردین داگیر ده‌كه‌ن وتێكڕای قوڵایی ژێری زه‌ریای جیهانی ده‌گاته 3,688م له ژێر ئاستی رووی ده‌ریا. بڕوانه ئه‌و خشته‌ی خواره‌وه
خشته ژماره ( ) ریزبه‌ند به پێی رووبه‌ر وقووڵایی وقه‌باره‌ی ئاو وشوێنگه ودڕێژی كه‌ناره‌كانی زه‌ریاكانی جیهان