28 نوفمبر 2016


قوتابخانە هزریە جوگرافیەکان:    
بەشی یەکەم : قوتابخانەی ئەڵبەتی(حەتمی)determinism                      
د.حکمت عبدالعزیز حمد حوسەینی.
لە ساڵی 1859 ز  هەردوو زانا ریتەر هەمبۆڵت کۆچی دواییان کرد، ئەوەش بە کۆتا هاتنی قۆناغێکی نموونەیی دانرا لە قۆناغەکانی هزری جوگرافیدا، لەو کاتەی بڵاو کردنەوەی کتێبی (رەچەڵەکی جۆرەکان) لە لایەن (داروین) وە (*5) لە هەمان ساڵدا بە سەرەتای چەرخی (ماددیەت (مەتریالیست)) دانرا بە هۆی جەخت کردنەوەی کتێبەکە لە سەر هەردوو چەمکی (یاسای سروشتی) ( هۆکاربەندی).
مردنی هەر یەکێ لە ریتەر وهەمبۆڵت مانای تەواو چۆڵ بوونی گۆڕەپانی زانستی جوگرافیای نەگەیاند، وێڕای بوونی هەندێ لە قوتابیانی ریتەر بەڵام کەم وکوڕی هەرە گەورە لە بواری فێرکردنی جوگرافی زانکۆیی دەرکەوت تا وای لێهات زەوی ناسان (جیۆلۆجستەکان) جێگەی جوگرافیناسەکان بگرنەوە لە ووتنەوەی زۆرێک لە بابەتە جوگرافیەکان بە تایبەتی بابەتە سروشتیەکان، وە لە پێشەنگانی ئەو ماوەیە (ئۆسکار بیشل) بوو کە بیرو راکانی پێچەوانەی بیرو راکانی ئەوانی پێش خۆی بوو( 43). بە تایبەتی ئەو خاڵە بە روونی تێبینی دەکرێت تا ئەو رۆژگاری ئەوڕمان، بەوەی هەر یەکێ لە جوگرافیناسان و زەوی ناسان (جیۆلۆجستەکان) راکانی خۆیان بە پەسەند تر لە یەکتر دەزانن تا ئەو رادەی بە رای تۆژەر دەگاتە ئاستی جۆرێک لە دەمارگیری زانستیەوە.
دەرکەوتنی تەوژمە هزریەکان وئەو بیردۆزە زانستیانەی کە لە سەرەتاکانی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەم بڵاو بوونەوە وتەشەنەیان کرد و سەرە ڕای دەرکەوتنی کتێبی راتزل (1844-1904)( *) (جوگرافیای سروشتی) لە ساڵی 1882 ز کاریگەری گەورەیان هەبوو لە سەر پێشکەوتنی رێبازی زانستی جوگرافیا ورۆڵی لە یەک بەستنی نێوان سروشت ومرۆڤدا. سەرباری بایەخدانی هتنەر (*)بە لێکۆڵینەوە هەرێمیەکانەوە بەڵام ئەو کارە رێگری لێنەکرد بۆ ئەوەی بایەخ بە جوگرافیای گشتی بدات لە میانی ئاماژەکردنی بە لە توانا نەبوونی لە یەک جیاکردنەوەیان، چونکە لە لێکۆڵینەوە هەرێمیەکاندا دەتوانرێت بە دوای جیاوازیە شوێنیەکان بگەرێیت بەڵام لە لێکۆڵینەوە گشتیەکاندا پێویستە بە دوای پەیوەندیە شوێنیەکان بگەرێیت (هەرێمیەکان)، لە گەڵ ئەوەشدا ئەو دوانەییە لە لێکۆڵینەوە جوگرافیەکاندا بەردەەوامبوون بە وەرگرتنی دوو شێوە ورواڵەتی سەربەخۆ تا رادەیەکی زۆرەوە. تا وای لێهات هەندێ کەس بانگەشەی ئەوە بکەن جوگرافیا بە یەکێ لە زانستە سروشتیەکان دابنرێت. لەو کاتەی هەندێکی دیکە بە یەکێ زانستە کۆمەڵایەتیەکانیان دادەنا. وە لەگەڵ ئەوەی لێکۆڵینەوە سروشتیەکان پشکی هەرە گەورەی وەرگرت لە رووی بایەخ پێدانەوە لە گەڵ گەڵاڵە بوونی چەمکی جوگرافیادا، بەڵام لێکۆڵینەوە مرۆییەکان بوارێکی گەورەتریان لە دوتردا لە خۆ گرت( 44)، چونکە لێکۆڵینەوە مرۆییەکان لە جوگرافیادا جێگیر نین لە رووی بابەتەکانیانەوە لە بەر زۆر وجۆراوجۆری چاڵاکیەکانی مرۆڤ وهەمیشە پەرەسەندن وپێشکەوتن وگۆڕانیانەوە، لە هەمان کاتیشدا هەمیشە ئەگەری فراوان بوونیان هەیە بە هۆی پێشکەوتنی بەردەوامی بوارەکانی چاڵاکی مرۆڤ وپێویستی بوو بە لە خۆگرتنیانەوە لە لێکۆڵینەوە جوگرافیەکاندا، بەڵام بوارەکانی لێکۆڵینەوە سروشتیەکان سنووردار وجێگیرن ولقە سەرەکیەکانیان هەمیشە هەر وەکو خۆیانن وخۆیان لە جیۆمۆڕفۆلۆجیا وئاووهەوا وهایدرۆلۆجیا ودەرامەتی سروشتی وخاک دەنوێنن، وێڕای تێکهەڵکێشبوون ویەکتر بڕینەوەیان لەگەڵ هەندێ زانستی دیکە سەرە ڕای رێبازی جوگرافیانەوە، بەڵکو پێشکەوتنی ئەوان بەندبوو بەو پەیوەندی لەگەڵ لایەنە مرۆییەکانەوە هەیان بوو، ئەو خاڵەش لەوانەیە نەرێنی بێت لە رووی پێشەکەوتنی لایەنی سروشتی لە جوگرافیادا بەوەی کە بۆی هەیە بێگۆڕێت بۆ لقێکی خودان خەسڵەتێکی خزمەتگوزاری ئەوەی بۆی هەیە رێگری لێبکات لە لایەنەکای بیردۆزە دانان وفەلسەفە ورێباز وپۆلێنکاری وبە دەروازکردنەوە.
لە روانگەی ئەو پێشخستنە دوو قوتابخانە سەریان هەڵدا لە جوگرافیادا کە رۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە گەڵالە بووونی لێکۆڵینەوە جوگرافیە نوێکاندا، چ لە رووی رێبازەوە یان لە رووی شێوازەوە کە بریتی بوون لە:
1-    قوتابخانەی ئەڵبەتی (حەتمی) diterminism
2-    قوتابخانەی توانایی (ئەگەری) (ئیمکانی)

 (Possibilism)

1-    قوتابخانەی ئەڵبەتی (حەتمی):
باوەڕی شوێنکەوتانی ئەو قوتابخانەیە لە بیرۆکەی (سروشت باڵا دەستی یەکەمە لە سەر زەوی ) پوخت دەبێتەوە ولێکۆڵینەوەکانیان لە سەر سروشتدا چڕ کردبۆوە ومرۆڤیان بە ملکەچ وژێر دەستی ئەو دانا وبە گۆی رایەڵی فەرمان ومەرجەکانی سروشتیان دانا لە شوێن وکاتدا ( 45). ئەوەش لە بەرژەوەندی زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا (زانستی شێوەکانی (دیاردەکانی ) زەوی) دا بوو، کە وای کرد لێکۆڵینەوە جوگرافیەکان لەو بوارە چڕ ببنەوە لە دوای ( ریتەر وهەمبۆڵت) ه، جێگەی ئاماژەیە  (ئۆسکار بیشل ) یەکەم کەس بوو کە دەستی بەو کارە کرد(46).
لە راستیدا راتزل نیگاری دیارترین سیماکانی پێشکەوتنی هزری جوگرافی کێشا لە کۆتاکانی سەدەی نۆزدەیەمدا(47)، لەو کاتەی جوگرافیای مرۆیی لە بارو دۆخی کزیەکی بەهێزەوەی دەناڵی وخەریک بوو خۆی وون بکات (48) بەڵام راتزڵ ( *6) (1844-1904)(هامشەکەی راتزل بگوازرێتەوە بۆ پێشتر) گیانی بە بەردا هێنایەوە وبنەماکانی بۆ دانا ولەوانەیە لە گرنگرنگترین هۆکارەکانی کزبوونی جوگرافیای مرۆیی دابەش بوونی جوگرافیا بوو بە گشتی بۆ هەردوو بەشی جوگرافیا سروشتی وجوگرافیای نەریتی. هەروەها بۆ ئەو پێشکەوتنە گەورەی زانستی کۆمەڵناسی بەخۆیەوە بینی، هزری راتزل بە شیوەی زۆر کەوتبە ژێر گاریگەری بیردۆزەی سەرهەڵدان وبەرزبوونەوەی داروین کە جێبەجێکاریەکانی بە سەر هەموو کارەکانی روون دیاربوون، کاتێک مرۆڤ لای ئەو هاوشێوەی (ئاژەڵ ورووەک) بەرهەم ژینگەن ولە هەموو کاروباری وابەستەی ئەوە وبەدوای کەوتووە ولە بەرامبەریدا دەستە وەستان وبێ توانایە، ویەکەمین پەرتووکی راتزل لە بواری جوگرافیای مرۆیی لە ژێر ناوونیشانی Anthropogeography(49) (7*) لە ساڵی (1882)دا هەر لە دوای ئەویشدا کتێبی (جوگرافیای رامیاری) بڵاوکردەوە، ودەشێت بیرو بۆچوونەکانی راتزل لە لێکۆڵینەوە جوگرافیەکان لە دوو ئاراستەدا پوختکرینەوە:
یەکەمیان: بنەمای جوگرافیای مرۆیی دانا، لە سەر بنچینەیەکی بنەمایی هەرێمی بوو وجەختی لە سەر ئەوە دەکردەوە لایەنە مرۆییەکان دەشێن بکەونە ژێر باڵی لێکۆڵینەوەی بنەمایی رێبازی (میتۆدی) هاوشێ،ەی لاینە سروشتیەکانەوە. دکرێ بووترێت راتزل توانی جوگرافیای مرۆیی لە میتۆدی (هەرێمی) رزگار بکات.
دووەمیشیان: فرە ڕەوی راتزل مل کەچ کردنی مرۆڤ وچاڵاکیەکانی بۆ کاریگەریەکانی ژینگەی سروشتیدا، بەو چەشنەش لەو رووەوە پێشەنگی یەکەم وپێشەوایی خۆی راگەیاند لە ناو یەکێک لە قوتابخانەکانی بیرکردنەوەی جوگرافیدا، کە خۆی لە قوتابخانەی (حەتمی (ئەڵبەتی) ژینگەیی ) دەنواند.
    بیرو ڕاکانی راتزل کاریگەریەکی زۆری لە سەر جوگرافیناساندا هەبوو، نەک تەنها لە ناو ئەڵمانیادا بەڵکو لە دەرەوەی ئاڵمانیاش گەیشتنە فەرەنسا ولە دواتریشدا بۆ ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش، لە فەڕەنسادا (دیمۆلان) بە یەکێ لە شوێنکەوتان هەژمار دەکرا وبە بەهێزترین هەڵگرەوەکانی وپەسەند کەرانی بیرو ڕاکانی بوون وبەهۆیەوە پەرتووکێکی بڵاوکردەوە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا بە ناوونیشانی (تەرزی کۆمەڵایەەتی) بە روونی تیایدا (حەتمی) ئەڵبەتی بوونی خۆی راگەیاند( 50)، یەکێک لە ڕا حەتمیەکانی (ئەڵبەتیەکانی) (( رێگاکان ( کە تەنها ئەو هەرێمانە نیە کە گەلە کۆچبەرەکان پێیدا تێدەپەڕن بەڵکو ئەو شوێنانەش دەنوێنن لە دوا جار تێیدا جێگیر دەبن) کەسایەتی گەلان وسیستەمە کۆمەڵایەتیەکانیان پێکدەهێنن))
کاتێک لە پێشەکی پەرتووکەکەی کوتی (( ئەو دانیشتوانەی لە سەر زەویدا بڵاو بوونەتەوە زۆر لەگەڵ یەکتردا جیاوازن، هۆکای ئەو جیاوازیە چییە؟ ئەو وەڵامەی هەمیشە پێشکەش دەکرێت ...رەگەزە، بەڵام رەگەر هیچ شتێک روون ناکاتەوە، چونکە دەبێ ئەوە ئاشکراکەین هۆی پەیدا بوونی رەگەز چیبووە؟ فاکتەری یەکەم ویەکلایی کەرەوە بۆ جیاوازی نێوان گەلان وجۆراو جۆری رەگەزەکان ئەو رێگایانەیە گەلان دەیبڕن ئەو رێگایەکانن لە هەمان کاتدا رەگەز وتەرزی کۆمەلایەتی بەیەکەوە دێینە ئاراوە)، بەڵکو دیمۆلان لەوەش زیاتر رۆیشت کاتێک لە بەشی دووەمی پەرتووکەکەیدا گوتی (( گەر بۆی هەبێ مێژوو خۆی دووبارە کاتەوە هیچ شتێ تیایدا ناگۆڕێ چونکە ئەوەی هەیە کاردانەوەیەکە بەرامبەر هەمان ویست وفەرمانەکانی ئەو ژینگەیە)). لەو بیرو رایانە دەردەکەوێت دیمۆلان هاوشێوەی ئەوانی پێش خۆی لە بانگەوازانی (حەتمی) هەر دوو فاکتەری بۆ ماوەیی ورێسی پشت گۆێ خست وڕا وبۆ چوونە کۆمەڵایەتیەکانی هەر وەک را وبۆچوونەکانی مامۆستاکەی (هنری دیتۆرفیلِ) تا رادەیەکی زۆر رووکاری بوون، چونکە رێچکەی بنچنەی توێژکردنی خێزانی وەرگرت وبایەخی نەدا بە تۆخمە ئالۆزترەکانەوە لە سیستەمی کۆمەڵایەتیدا(51). ولەوانەشە لە دیارترین بانگەشەکەرانی قوتابخانەی (حەتمی) لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاتوو سیمپڵ بێت ئەوەی بە دڵسۆزترین قوتابیەکانی (راتزل) دادەنرێت هەروەها بە یەکێک لە کەڵە (حەتمیەکان) دادەنرێت بە تایبەت لە پەرتووکەکەی خۆیدا بەناوونیشانی (کاریگەریەکانی ژینگەی جوگرافیایی) کە مەبەستی تیایدا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بوو لە سەر بیرو راکانی (راتزل) ی مامۆستاکەی وپێشکەش کردنی بیرو بۆچوونەکانی لە بارەی جوگرافیای مرۆڤ بۆ خوێنەرە ئینگلیز زمانەکان. لەوانەیە ئەو دێڕانەی داهاتوو رادەی چۆش وخرۆشی دربڕدڕاوی خاتوو (سیمپڵ) بۆ قوتابخانەی (حەتمی) نیشاندەن:
(( مرۆڤ لە بەرهەمی رووی زەوی ئەوەش مانای ئەونەی کۆڕی زەوی وخاکێکە لە خاکەکانی بەڵکو زەوی لە هەمان کاتدا پروەردەی کرد وخۆراکی پێدا وشێوەی کارەکانی بۆ دیاری کرد وبیرۆکەکانی ئاراستەکرد ووبارودۆخە ناخۆش وسەختەکانی لە بەردەمی دانا تا جەستە وبوێری بەهێز کرد وکێشە وگرفتەکانی ئاودێری خستە بەردەمی ولە هەمان کاتدا چارەسەریەکانیشی بە بن گۆیدا چرپاند))، هەروەها بەڵکو واشی دەبینێت پێکهاتەی جەستەیی مرۆڤ وابەستەی ژینگەیە کە لەهەمان پێشەکیدا دەڵی (( زەوی چۆتە ناو ئێسک وگۆشت وعەقڵ وگیانی، لە ناوچە شاخاویەکاندا ماسوولکەی بە هێزی ئاسنینی بە لاقەکانی داوە تا بە بنارەکاندا دا هەڵگەرێت لەوکاتەی لە کەنار دەریاکاندا ماسوولکەکانی لاقەکانی بە لاوازی هێشتۆتەوە بەڵام لە بەری ئەودا سینگێکی فراوان وبەهێزی پێ بەخشی وقۆڵ وبازووی بەهێز بۆ سەوڵ لێدان(52).
    لەوانەشە بوار نەبێ بۆ نیشاندانی زۆرێک لە بیرو ڕاکانی خاتوو سیمپڵ (8*) ئەوانەی لە پەرتووکەکەیدا داینابوو لەو لێکۆڵینەوەیەدا، بە هۆی ئەوەی هەر یەک شێوازیان وەرگرتبوو، بەڵام ئەوەی دەشێت لە بەرژەوەندی ئەو خاتووەی دابنێین ئەوەیە کە هەندێ بابەتی ورووژاند لە پێشتردا باسیان لێوەنەکرابوو سەرەڕای بوونی هەندێ رەخنەی لەسەری لە رووی نادروستی شیکاری وروونکردنەوەکانی بۆ هەندێ لە دەرەنجامەکان وراستیەکان، هەروەها بە هۆی دانانی هەندێ بیردۆزەی کە مایەی رەزامەندی نەبوون، بەڵام پەرتووکەکەی لە راستیدا بە پڕ بایەخترین پەرتووک دانرا لە بواری جوگرافیای مرۆییدا بە زمانی ئینگلیزی تا بیستەکانی سەدەی بیستەمدا.(53) هەروەها لە لایەنگرانی قوتابخانەی (حەتمی) لە ئەمریکادا پرۆفیسۆر (هاتنتنگتۆن) بوو (9*) کە لەسەرەتایدا ژیانی فەرمانبەریدا بایەخ بە زانستی جیۆلۆجیادا، بەڵام لە دواتردا رێچکەی گۆڕی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە سەر ئاووهەواو وکاریەگەری لە سەر مرۆڤدا. بۆیە پەرتووکە بەناوبانگەکەی (شارەستانیەت وئاووهەوا) (54) لە سەر شێوەی چەند بنەمایەک دانرا بۆ شیکردنەوەی پێشکەوتن ودواکەوتنی شارستانی کۆمەڵگا مرۆییەکاندا. هەروەها بایەخی بە کاریگەری ناوە ناوە هاتنەوەی ووشکەسالیەکاندا وەک فاکتەرێک لە فاکتەرەکانی کاریگەری یەکێک لە توخمەکانی جوگرافیا سروشتی کە ئاووهەوایە لە سەر جوگرافیای مرۆیی ومێژوویی کیشوەری ئاسیادا. لە باوەڕی ئەودا سەرکەوتنی شارستانی وپیشەسازی ئەڵمانیا دەگەرێتەوە بۆ ئاووهەوا خۆش ودڵ رفێنەکەیەوە. ئەو بیرو رایانەش مایەی گفتوگۆ ورەخنە بوون لە نێوان جوگرافیناساندا و بە ناراست دانران(باللاواقعیە). ولە پەرتووکە تێکستیەکانی تریدا ئەوانەی بۆ خوێندن داینابوون پەرتووکی (بنەماکانی جوگرافیای مرۆیی) بوو، وبەرهەمە زانستیەکان فراوان ومەزن بوون وهەموویان جەختیان لە سەر کاریگەریەکانی ژینگەی سروشتی لە سەر کار وچاڵاکیەکانی مرۆڤ دەکرد (55).
    بەردەوامبوو لە سەر ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر کاریگەریە ژینگەییەکاندا تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە زانکۆیی (ییڵ)دا، هنتنگتۆن زانایەکی فرە بەرهەم بوو پەرتووکەکانی خەسڵتەکێکی مەرجعیان وەرگرتبوون و رووگە وپەناگەی داواکارانی زانست بوون، بە راستی خاوەن قوتابخانە بوو بەڵام نەک لە شوێنەکانی پشتیوانی کرد لە بابەتی (حەتمی) ژینگەییدا ئەوەی کەبنەمای هێڕش کردنە سەری بوو. هەر وەها لە توانادا نیە لە هەمان کاتدا نکۆڵی لە بایەخی ئاووهەوا وخاک وئاوو ودیاردەکانی رووی زەوی ناکرێت بۆ رەگەرزی مرۆییدا. لەگەڵ ئەوەشدا بەستنەوەی جۆراو جۆری هەڵس وکەوتی مرۆڤ بە جیاوازی بارودرخی ژینگەی سروشتیەوە بە کارێکی فرە رۆیی دادەنرێت ومایەی بە دڵ بوون نەبوو وناشێت لێی بێ دەنگ بی. لە بری ئەوەدا پێویستیەک هەبوو بە هۆشیاریەکی تایبەتەوە بەو فاکتەرە سروشتی وکولتوریانەی جۆراوجۆری ولەیەک جیاوازی رەگەزی مرۆیی پێکدەهێنن لە سەر گۆی زەویدا. ئەو رایەش پەسەند کرا لە نێو نێوەندە ئەکادیمیەکاندا لە بیستەکانی سەدەی بیستەمدا، بەڵکو بوو بە رای باوی ماوەی سییەکانیشی، لە بەر ئەوەی ئەوە زۆر جار ئەوە لە میانی پێشکەوتن وپەرەسەندنی سیستەمە زانستیەکاندا روودەدات بۆیە فێرکرنی جوگرافیایی لە قوتابخانە سەرەتایی وئامەدەییەکاندا تا ماوەیەک بەردەوامبوو لە سەر جەخت کردنەوە لە سەر چەندایەتی ژینگەییدا دەکرد لەو کاتەی لێکۆڵینەوە ئەکادیمیە زانکۆییەکان بە یەکجاری دەستیان لێی شووشت بۆوە ووازیان لێی هێنابوو.(56)


   


 ل ێکۆڵینەوەی : لایەنە ئەرێنی و نەرێنی تایبەتمەندیە جوگرافیەکانی ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەنجامدانی لێکۆڵینەویە گۆڕەپانیە ج...