د. حكمت عبدالعزیز حمد حوسه‌یني
جیۆۆمۆڕفۆلۆجیا :
پێناسه و ده‌ركه‌وتن وچه‌مكه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی :
پێناسه و ده‌ركه‌وتن وچه‌مكه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی :
ناساندنی زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا:
زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا یەکێکە بابەتێکی هاوبەشە لە نێوان زانستی جوگرافیا و زانستی جیۆلۆجیا بەشێوەیەکی گشتی، بەڵام هەر یەکێک لەو دوو زانستە بە رێباز و میتۆدی خۆی لەو زانستە دەکۆڵێتەوە، لە بەر ئەوەی رێبازی هەر یەکێک لەو دوو زانستە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی دیکە ئەگینا پێویست نەدەکرد ئەو زانستە لە لە نێو هەردوو زانست ئاماژە پێکراودا بخوێندرابایە، یان لە یەک کاتدا لە دوو زانستی جیاوازدا بوونی هەبایە.
ناوی جیۆمۆڕفۆلۆجیا واتا (زانستی شێوەکانی زەوی) یان (زانستی دیاردەکانی زەوی ) لە زمانی کوردی‌دا، بەڵام ناوی جیۆمۆڕفۆلۆجیا وەک خۆی بە رەچەڵەک لە زمانی لاتینی کۆنی یۆنانیەکانەوە هاتیە واتا لە شارستانیەتی یۆنانیەوە وەرگیرایە و لە سێ بڕگە پێکهاتیە بەڵام ئەو بڕگانە هەر یەک لەوان ووشەیەکی سەر بە خۆن لە زمانی یۆنانی کۆندا. ئەو بڕگان بریتین لە (جیۆ) (geo) واتا زەوی، (مۆرفۆ) (morpho) واتا شێوە، بێگومان (لۆجی) (logy) واتا زانست.
ئەو دەستەواژەیە لە سەرناسەری جیهان بۆ ناونانی ئەو زانستە بەکاردێ وەک نەریتی زانستی لە هەموو زانستەکان لە بابەتی ناونانی هەموو زانست و لقە زانستەکان و هەموو بابەت و دیاردەکان بە بەکارهێنانی زمانی لاتینی یاخود یۆنانی کۆندا وەک زمانێکی هاوبەشی زانستی، چونکە ئەو ناوانە لە هەموو زمانەکانی جیهان ناوی تایبەتی خۆیان هەیە بەڵام ئەگەر هەر کەسێک زمانی دایکی خۆی بەکاربێنی لە ناونانی زناستە و چەمکەکان ئەو کاتە کەسانی سەر بە زمانی بیانی لە مەبەستەکە ناگەن، بەڵام بە بەکارهێنانی دەستەواژە یۆنانیەکە لە هەر ووڵاتێک لە جیهانە کەسی بەرامبەر یەکسەر لە مەبەستەکە دەگات و دەزانێ واتای چییە، بۆ نموونە ووشەی جیۆڵۆجیا کە لە یۆنانی کۆنەوە هاتیە و بریتیە لە ووشەی (geology) لە کوردی پێی دەڵێن زانستی زەوی بەڵام لە زمانی ئینگلیزی پێی دەگوترێت (earth scince).
چه‌مكه بنه‌ره‌تیه‌كان له زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیادا:
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به باسكردنی زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا بكه‌ین وبه ووردی له پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان وئه‌و دیاردانه‌ی كه به‌ر پرسن له دروستكردنیان زۆر پێویسته ئاماژه به راستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌و زانسته بكرێـت، له به‌ر گرنگی زانستی ئه‌و راستیانه له زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیادا، ئه‌و راستیانه له ده بیرۆكه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێكدێن كه له لایه‌ن زانای جیۆمۆڕفۆلۆجی (ولیه‌م دی سۆرنبه‌ری William David Thornburg ) یه‌وه دانراون، ئه‌و ده بیرۆكه‌یه یاخود ئه‌و ده چه‌مكه پوخته‌یه‌كی زۆر گرنگ ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ست خوێنه‌ری بواری جیۆمۆڕفۆلۆجیا وجیۆلۆجیا به تایبه‌تی هه‌روه‌ها جوگرافیا به گشتی، به‌ڵام له راستیدا زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن پله‌ی زانستی به‌رزن له بایه‌خی ئه‌و بیرۆكانه تێ ده‌گه‌ن، چونكه ئه‌و چه‌مكانه به راستیه به‌راییه‌كانی ئه‌و زانسته داده‌نرێن كه به تێگه‌یشتنیان رێگه خۆش ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌و زانسته بۆیه له‌وانه‌كانی بابه‌تی بنه‌ماكانی جیۆمۆڕفۆلۆجیا له زانكۆكاندا به‌هایه‌كی زۆری پێ ده‌درێت به‌ر له ده‌ست به توێژكردنی پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان و ئه‌و دیاردانه‌ی كه به‌ر پرسن له دروستكردنیان. ئه‌و بیرۆكانه له كتێبی (Principals of Geomorphology ) بنه ماكانی جیۆمۆڕفۆلۆجیا باسیان لێوه كراوه كه به چه‌ندین چاپه‌وه بڵاكراوه‌ته‌وه و به په‌رتوكێكی زۆر گرنگی جیۆمۆڕفۆلۆجیا داده‌نرێت. له خواره‌وه ده‌ق وشیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده بیرۆكه‌یه ده‌خرێنه به‌ر ده‌ست :
بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م:
(( هه‌موو ئه‌و یاسا و پرۆسانه‌ی كه ئه‌مرۆ به رۆڵ و كاری خۆیان هه‌ڵده‌ستن و هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوونه كه له میانی زه‌مه‌نی جیۆلۆجیشدا كاریان كردووه به‌ڵام مه‌رج نیه كاره‌كه‌یان(كاریگه‌ریان) له سه‌ر هه‌مان راده‌ی هێزی ئێستایان بێت))
به‌ر له شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه پێویسته هه‌ندێ روونكردنه‌وه بدرێن له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و چه‌مكانه‌ی كه له ناوی دا هاتوون وه‌ك پێناسه‌ی پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان، ئه‌و پرۆسانه له چی پێكدێن وجیاوازیان چیه؟
پێناسه‌ی پرۆسه‌ی جیۆمۆرفۆلۆجی:
ئه‌و هێزه‌یه كه له رابردوودا و تائێستاش هه‌ڵستاوه به ئه‌نجامداوه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دیارده‌كانی سه‌ر رووی زه‌ویدا وپێكدێن له هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریه كیمیایی و فیزیاییانه‌ی كه رۆڵی بنه‌ره‌تی ده‌گێڕن له گه‌شه‌كردنی به‌رزی و نزمیه‌كان جا ئه‌و پرۆسانه دوو جۆرن كه بریتین له :
یه‌كه‌م- پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه ناوه‌كیه‌كان: Internal Geomorphic Processes
پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه ناوه‌كیه‌كان له چه‌ندین هێز پێكدێن كه بریتین له :
1- ئه‌و پرۆسانه‌ی كیشوه‌ره‌كان دروست ده‌كه‌ن epirogenic.
2- ئه‌و پرۆسانه‌ی زنجیره شاخاویه‌كان دروست ده‌كه‌ن orogenic
3- ئه‌و پرۆسانه‌ی به‌ر پرسن له روودانی بوومه له‌رزه‌كان وخودی بوومه‌له‌رزه‌كان
4- ئه‌و پرۆسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به چاڵاكی گركانیه‌وه هه‌یه.
دیاره كه ئه‌و هێزانه‌ی ده‌بنه هۆی رودانی ئه‌و پرۆسانه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیان هه‌یه به چاڵاكی ته‌كتۆنی توێكڵی زه‌ویه‌وه (واته به جموجۆڵی پلێته ته‌كتۆنیه‌كانه‌وه). ئه‌و پرۆسانه رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوه له بنیتنانی به‌رزی ونزمیه مه‌زنه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی وله‌گه‌ڵ پرۆسه ده‌ره‌كیه‌كان به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه پرۆسه‌ی بنیات نه‌ره‌ن . constructional
دووه‌م- پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه ده‌ره‌كیه‌كان: external geomorphic processes
پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه ده‌ره‌كیه‌كان پێكدێن له‌و پرۆسه‌كانی :
1- كه‌شكاری weathering
2- داماڵین erosion
3- گواستنه‌وه transport
4- نیشته‌نی كردن deposition
ئه‌و پرۆسانه كرداری جیۆمۆڕفۆلۆجین، واته به هۆی روودانیان گۆڕان له‌سه‌ر رووی زه‌وی وله‌سه‌ر به‌رده‌كان رووده‌دات.
فاكته‌ره جیۆمۆڕفۆلۆجیه ده‌ره‌كیه‌كان:
مه‌به‌ست له فاكته‌ری جیۆمۆڕفۆلۆجی ئه‌و نێوه‌ندیه كه كرداری جیۆمۆڕفۆلۆجی تیایدا رووده‌دات به بوونی فاكته‌ری جوولانه‌وه به خێراییه جیاجیاكانه‌وه، چونكی هێزی جووڵاندن به‌ر پرسه له گۆڕینی شوێنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به پاشماوه‌ی كرداری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رده‌كان داده‌نرین به هۆی پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه جیاجیاكانه‌وه له قۆناغه جیۆمۆڕفۆلۆجیه جیاجیاكانه‌وه. ئه‌و فاكته‌رانه بریتین له:
1-رووباره‌كان وهه‌ر ئاوێكی جووڵاوی سه‌ر رووی زه‌وی Rivers and Running Water.
2-به‌فرگره‌كان (به‌سه‌ته‌ڵه‌كه‌كان).. Glaciers
3-شه‌پۆڵه ده‌ریاییه‌كان Marine Waves .
4-ئاوی ژێر زه‌وی . Under Ground water
5- با (بایه‌كان). . Eeolian or Winds processes
6- جموجۆڵی بناره‌كان(جووڵه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی زه‌وی). Hillslope processes
(هه‌ر چه‌نده ئه‌و فاكته‌ره دان پێدانانی یه‌كلایی نیه له لایه‌ن جیۆمۆڕفۆلۆجسته‌كانه‌وه به گشتی)
7- مرۆڤ وه‌ك فاكته‌رێكی جیۆمۆڕفۆلۆجی
( له راستیدا مرۆڤ به فاكته‌ري جیۆمۆڕفۆلۆجی داده‌نانرێت چونكه كاری مرۆڤ تێكهه‌ڵكێشه له‌گه‌ڵ ته‌واوی پرۆسه وفاكته‌ره‌كانی دیكه وبه‌شێوه‌ی سیسته‌مێكی تایبه‌ت كار ناكات هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌وه به‌ڕێزتره كه به فاكته‌رێكی جیۆمۆڕفۆلۆجی دابنرێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆكاره به كاریگه‌رترین هۆكاری گۆڕانی سه‌ر رووی زه‌وی داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی شۆڕشی پیشه سازیه‌وه)
به تێكڕا شێوازی كاری ئه‌و پرۆسه وفاكته‌رانه تێكده‌رانه‌یه ووێران كه‌ره destructional هه‌میشه ئامانجیان رووته‌خت كردنی به‌رزی ونزمیه‌كانه planation وگه‌یاندنیانه به بناغه‌ی داماڵین (ئه‌و خاڵه‌ی ئیدی كرداری داماڵین تیایدا ده‌وه‌ستێت به هۆی نه‌مانی جیاوازی به‌رزی واته پله‌ی لێژی سفر) كه‌واته كاری ئه‌و چینه پرۆسه‌و فاكته‌رانه جیاوازه ویه‌كتر بڕه له‌گه‌ڵ كاری گرووپی یه‌كه‌م له پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كاندا. وئه‌گه‌ر به هۆی به‌رده‌وامي چاڵاكی پرۆسه ناوه‌كیه‌كان نه‌بوایه ئه‌وا ده‌با تا ئێستا له مێژ بوو به‌رزی ونزمیه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی له ناو چووبوون ورووی زه‌وی تا ئێستا ته‌خت ده‌بوو.
ئه‌و بیرۆكه‌یه له لایه‌ن Thornberry وه به بنه‌مایه‌كی زۆر گرنگ دادنرێت ته‌نانه‌ت له زانستی جیۆلۆجیاشدا كه له‌سه‌ره‌تادا هیتۆن (James Hutton ) ئاماژه‌ی پێكردووه وله دواتردا پلیڤێر (John Playfair,1802 ) بۆ جاری دووه‌م جه‌ختی له‌سه‌ری كردووه چونكه پێداگری له‌سه‌ر بنه‌مای (سازان و(التناسق)) ده‌كات هه‌روه‌ها چارڵس ڵایڵ (Charles Lyle ) له زۆرێك له چاپه‌كانی كتێبه‌كه‌ی (بنه‌ماكانی جیۆلۆجیا) بڵاوی كرده‌وه. جه‌یمس هیتۆن توێژی بنه‌مای ( ئێستا كلیله‌ی رابردووی) كرد به‌ڵام ده‌ست نه‌رمیه‌كی نیشان نه‌دا له باسكردندا، چونكه له‌و بڕوایه‌دا بوو كه پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان له سه‌ر هه‌مان ئاستی هێزی ئێستایان دابوونه له هه‌موو كاتێكدا. وه‌ك سه‌لمینراویشه ئه‌و شته راست نیه، بۆ نموونه به‌سته‌ڵه‌كه‌كان (به‌فر گره‌كان) (Glaciers) له چاخی پلایستۆسین وچاخ وزه‌مه‌نه‌كانی پێشتریش وه‌ك ئێستا نه‌بوونه به‌ڵكو زۆر به‌هێزترو كاریگه‌رتر بوونه. ه‌روه‌ها هه‌رێمه‌كانی ئاو‌و هه‌وا له جیهاندا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا دابه‌ش نه بووبوون، بۆیه ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا به ناوچه‌ی شێ‌دار ده‌ناسرێن له رابردوودا ناوچه‌ی بیابانی بوون وبیابانه‌كانی ئێستا ناوچه‌ی شێ‌دار بوونه(سه‌رچاوه سۆرنبیری)، بۆ نموونه بیابانی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له باشووری رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا وه‌ك له وێنه‌ی تیشكه ژێر سووره‌كاندا ده‌ركه‌وتووه چه‌نده‌ها رێره‌وی رووباری مه‌زنی ووشك هه‌ن له ژێر گرد وبن زیخیه‌كاندا (sand dunes) (الكپبان الرملیه) كه ته‌نها له رێره‌وی رووباره مه‌زنه‌كانی ناوچه شێداره‌كان ده‌چن (مه‌صده‌ر بابه‌تیكه له‌سه‌ر الربع الخالی). بۆیه له‌و كاته‌ی كه ئێستا كاریگه‌ری بایه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه دا زاڵه بڵام له رابردوودا كاریگه‌ری ئاوی رۆیشتوو (جوڵاوی) وئاووهه‌وای شێ‌دار وباراناوی زاڵ بووه به تایبه‌تی له چاخه به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا كه رووبه‌رێكی به‌رفروانی رووی زه‌وی كه‌وته ژێر كاریگه‌ری به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا كه رووبه‌رێكی به‌رفراوانی رووی زه‌وی كه‌وته ژێر كاریگه‌ری به‌سته‌ڵه‌ك ورووباره‌كان وله ئه‌نجامدا چاڵاكی داماڵینی ستوونی به‌هێزتر بوو (داماڵینی ستوونی: ئه‌و داماڵینه‌یه كه ده‌بێته هۆی زیاتر قووڵ كردنی بنكی (ژێری)رێڕه‌وی رووباره‌كان ) به هۆی كاریگه‌ربوونیان به دۆخی دووباره لاوبوونه‌وه(یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نجێتی :مه‌به‌ست وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی هێز وتوانای رووباره‌كانه له‌سه‌ر دامالینی رووی زه‌وی و به‌رده‌كان). سه‌باره‌ت به باردۆخی ئاووهه‌وای ئێستا له جیهاندا تێبینی ده‌كرێ سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌رمیه‌ی ئێستا هه‌یه وگوایه گۆڕانی ئاووهه‌وایی به‌ره‌و گه‌رم بوون سه‌رانسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه به هۆی گۆڕانی رێژه‌كانی پێكهاته‌كانی به‌رگی گازیه‌وه كه بۆته هۆی قه‌تیس بوونی گه‌رمی له ناو به‌رگی گازیدا به‌ڵام ئه‌و ئه‌و ئاووهه‌وایه هێشتا فێنك تر‌و شێدارتره له‌و ماوانه‌ی كه به ووشك ناسراون له مێژووی جیۆڵۆجیدا وه‌ك له چاخی جۆراسی كه زه‌وی زۆر ووشك بووه (مه‌صده‌ر:كربل) وكاریگه‌ری جیۆمۆڕفۆلجی بایه‌كان زۆر به‌هێز تر بووه ورووبه‌ری بیابانه‌كان زۆر به‌ر فراوانتر بوون وبڕێكی زۆرتر له نیشته‌نیكردنی به‌رده زیخیه‌كان روویداوه ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی باكووری ئۆروپاشدا یاخود راستره بڵێین له ناوچه‌ی بازنه سارده‌كانی پانیه‌وه‌ش كه ئێستا بیگومان به ناوچه‌ی فێنك وبه‌ڵكو سارد وشێدار ده‌ناسرێن. هه‌روه‌ها چاڵاكی ئاوی ژێر زه‌وی له چاخه‌كانی پێرمی وپێنسلڤانی به هێزتربوون وه‌ك نممونه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر جیاوای كاریگه‌ری ئاوی ژێر زه‌وی وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی جیۆمۆڕفۆلۆجی له نێوان چاخه ئاماژه پێكراوه‌كان و‌ئێستا (سه‌رچاوه: ) نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ده‌توانرێت چه‌نده‌ها نموونه‌ی دیكه بخه‌ینه روو بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی كه ده‌ڵێت پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه پێشتریش هه‌بوون به‌ڵام راده‌ی هێزو وتوانا وكاریگه‌ریان جیاوازه له نێوان ئێستا ورابردوودا. واش پێده‌چێت له هه‌مان كاتدا ماوه‌ی ناجێگیر له ناو توێژاڵكی زه‌ویدا روویاندابێت له نێوان ئه‌و ماوانه‌ی كه توێكڵی زه‌وی تیایاندا تا رادده‌یه‌ك جێگیر بوو سه‌ره رای گومانی هه‌ندێكان له دروستی ئه‌و راستیه، هه‌روه‌ها كاتی وا هه‌بوون كه شۆڕشه گڕكانیه‌كان زۆر به هێزتر بوون وزیاتر له‌وانه‌ی ئێستا چالاكتر روویانداوه.
جا ئه‌و راستیه هه‌موو پرۆسه وفاكته‌ره جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان ده‌گرێـته‌وه چونكه هیچ پرۆسه‌یه‌ك نیه ئێستا هه‌بێت به‌ڵام له رابردوودا نه‌بوو بێـت یان به پێچه‌وانه‌وه پێشتر هه‌بوو بێت و‌ئێستا نه‌ما بێت، هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌و وفاكته‌ر ویاسایانه‌ی ئێستا هه‌ن هه‌ر ئه‌وانی پێشوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی گۆڕاوه وله داهاتووشدا ده‌گۆڕێت رادده وپله‌ی كاریگه‌ری وتوانای ئه‌و پرۆسه وفاكته‌رانه‌یه كه هه‌میشه له گۆڕاندان.
بیرۆكه‌ی دووه‌م:
(( دامه‌زراوی (په‌یكه‌ری) جیۆلۆجی (structure) به فاكته‌رێكی به‌ر بڵاو وزاڵ وباڵاده‌ست داده‌نرێت له گه‌شه‌كردن ودروست بوونی دیارده‌كانی رووی زه‌وی وره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ه‌ریاندا هه‌یه))
ئه‌گه‌ر به كورترین ده‌سته‌واژه پێناسه‌ی دامه‌زراوی جیۆڵۆجی بكه‌ین ئه‌وا ده‌ڵێین كه مه‌به‌ست لێی تایبه‌تمه‌ندی وسیما جیۆڵۆجی هه‌ر ناوچه‌یه‌كه به‌ڵام ئه چه‌مكه واتای وورد نادات به‌ڵكو چه‌مكی دامه‌زراوی جیۆڵۆجی زیاتر نزیكه له مانای (structure)، له راستیدا ده‌توانرێت زیاتر مانای (structure) روونبكرێته‌وه له هزری خوێنه‌ره نوێكانی ئه‌و بواره وهه‌روه‌ها توێژه‌ره تازه ده‌ستپیكردووه‌كانی زانستی جوگرافیا وجیۆڵۆجیادا به‌وه‌ی كه له فه‌رمانی ئه‌و چه‌مكه بگه‌ین، ئایا به چ ئه‌ركێك هه‌ڵده‌ستێت، جا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانین بیچوێنین به په‌یكه‌ره ئیسكه‌كه‌ی گیان له‌به‌ره بڕبڕه داره‌كاندا. هه‌ر بڕبڕه‌دارێك شێوه‌ی په‌یكه‌ره ئیسكه‌كه‌ی چۆن بێـت ئه‌وا باڵای ئه‌و گیانداره ئه‌و شێوه‌یه وه‌رده‌گرێت، بۆ نموونه مرۆڤ، مه‌یمون، شێر، زڕافه، وكه‌نغه‌ر.. .. . هتد بكه، ئه‌وه ته‌نها وه‌ك روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی وێنه‌ی ماناكه روون ده‌كاته‌وه.
له رووی زانستیه‌وه مه‌به‌ست له تایبه‌تمه‌ندی جیۆلۆجی (structure) دوو شتی سه‌ره‌كیه بریتین له:
1- جۆری به‌رده‌كان lithology
2- شێوازی دامه‌زرانی به‌رده‌كان له ناو توێكڵی زه‌ویدا. سه‌رچاوه(كربل)
شایانی باسه (ولیه‌م مۆریس ده‌یڤسWilliam Morris Davis ) دامه‌زرانی جیۆلۆجی به یه‌كێك له سێ راستی سه‌ره‌كی داده‌نێـت كه به‌ر پرسن له دروست بوونی دیارده‌كانی سه‌ر ووشكانی كه بریتین له (دامه‌زرانی جیۆلۆجی + پرۆسه‌ی جیۆمۆڕفۆلۆجی+ قۆناغی جیۆمۆڕفۆلۆجی) هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك له شاره‌زایانی جیۆلۆجیا وجیۆمۆڕفۆلۆجیا بابه‌تی قۆناغ به فاكته‌ریكی بنه‌ڕه‌تی دانانێن، به‌ڵام رێكه‌وتنێكی گشت گیر هه‌یه له سه‌ر رۆڵی دوو فاكته‌ره‌كه‌ی دیكه. (سۆرنبه‌ری 28).
ده‌بێ بزانرێت كه به‌رده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جیاوازیه‌كی زۆریان هه‌یه له رووی راده‌ی هێزیان وراده‌ی به‌رگریكردنیان به‌رامبه‌ر به كاریگه‌ری پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كانه‌وه، هه‌ندێ له جۆره‌كانی به‌رده‌كان له‌وانه‌یه خێرا كاریگه‌ر ده‌بن پێیانه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان له‌وانه‌یه به‌هێزبن وبه‌رگه‌یان به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌كانی داماڵین وداخوران زیاتر ده‌بێت، له‌وانه‌شه هندێكیان كاریگه‌ر به یه‌كێك یان زیاتر له پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌رگری هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ندێ پرۆسه‌ی جیۆمۆڕفۆلۆجی دیكه. بۆ نموونه به‌رده قسلیه‌كان (كلسیه‌كان یاخود جیڕیه‌كان limestone) خاوه‌ن به‌رگریه‌كی باش بن به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌كانی كه‌شكاری له ناوچه بیابانیه ووشكه‌كاندا كه‌چی خێرا ده‌توێنه‌وه وله‌ناو ده‌چن له‌و ناوچه خودان ئاووهه‌وا گه‌رمه‌سێر وشێداره‌كاندا(كربل27). كه‌واته مه‌به‌ست له جۆری به‌رد وپێكهاته‌ی به‌ردین lithology هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه سروشتیه‌كانی به‌رده‌كان ده‌گرێته‌وه ئه‌وانه‌ی كه پله‌ی كارلێكی ئه‌و به‌ردانه له‌گه‌ڵ فاكته‌ره جۆراوجۆره‌كانی كه‌شكاری weathering وداماڵین وداماڵین (erosion ) ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه بزانین راده‌ی به‌هێزی ونه‌رمێتی پێكهاته به‌رده‌كان چه‌نده( hardness and softness) هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئه‌و راستیه له‌سه‌ر پرۆسه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و وورد وخاش بوونی به‌رده‌كان وشیبوونه‌وه وتوانه‌وه‌ی به‌رده‌كان چۆنه. هه‌روه‌ها پله‌ی هێزی به‌رده‌كانیش كاریگه‌رده‌بێت به چه‌ند فاكته‌رێك وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ماددانه‌ی (كه‌ره‌ستانه‌ی) كه پێكهاته‌ی به‌رده‌كان پێكده‌هێنن وهه‌روه‌ها سروشتی ئه‌و مادده چیمه‌نتۆییه‌ی كه ده‌نكه‌كانی به‌رده‌كان به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها راده‌ی كاریگه‌ر بوونی به‌رده‌كان به كرداری درزدار بوون cracks وبه بوونی جومگه‌كان joints ولێكترازانه‌كان faults، له هه‌مان كاتدا ده‌سته‌واژه‌ی پێكهاته‌ی به‌ردین ئاماژه به رادده‌ی چوونیه‌كی ده‌نكه‌كانی كه‌ڤره‌كان وپله‌ی كونیله‌داریان وتوانای رێگه‌دان به تێپه‌ڕبوونی ئاو به‌ناو پێكهاته‌كانیاندا(داچۆڕان) (ابوالعینین 140).
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌به‌ست له شێوازی دامه‌زرانی چینه‌كانی structure هه‌ڵكه‌وتی چینه به‌رده‌كانه، ئه‌و شێوه‌ی كه چینه به‌ردكان وه‌ری ده‌گرن له‌ناو توێكڵی زه‌ویدا، ئه‌وه‌ی كه هێزه ته‌كتۆنیه ناوه‌كیه‌كان لێی به‌ر پرسن، دامه‌زراوه جیۆلۆجیه‌كان (په‌یكه‌ری جیۆلۆجی) دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو جۆره‌وه كه بریتین له :
1- دامه‌زراوه سه‌ره‌كیه‌كان
2- دامه‌زراوه لاوه‌كیه‌كان
مه‌به‌ست له دامازراوه سه‌ره‌كیه‌كان زنجیره شاخاوییه چه‌ماوییه‌كان ولێكترازانه مه‌زنه‌كان زدامه‌زراوه گومبه‌تیه‌كان وگڕكانه‌كان وچاڵاكی گركانیه. مه‌به‌ستیش له دامه‌زراوه لاوه‌كیه‌كان چه‌ماوه بچووكه‌كان وجومگه وناوبڕ ودرز وكه‌لێنی ناو چینه به‌رده‌كانه. له رووی جیۆلۆجیه‌وه دامه‌زراوه جیۆلۆجیكان یاخود هه‌ڵكه‌وتی چینه به‌رده‌كان ئاماژه به ده‌كه‌ن به راده‌ی كاریگه‌ر بوونیان به پرۆسه ناوه‌كیه‌كانه‌وه كه خۆیان له جووڵه پێچكرده‌كان (جووڵه چه‌ماوه‌ییه‌كان) وجووڵه شكانه‌ییه‌كان (لێكترازانه‌ییه‌كان) وجووڵه گومبه‌تیه‌كان وچاڵاكی گڕكانی ده‌نوێنن(كربل 21)، بۆ نموونه هه‌ڵكه‌وتی چینه به‌رده‌كان له ناوچه شاخاویه پێچ كرده به‌رزه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر، چینه‌كانی كه‌ڤره‌كان جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وتی چینه به‌رده‌كان له ده‌شتی هه‌ولێر وشاره‌زوو وبانی كه‌ركووك كه له ناوچه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌و چینه به‌ردانه زۆر چه‌ماونه‌ته‌وه به‌ڵام له ناوچه‌ی دووه‌م وسییه‌م وچواره‌مدا تا رادده‌یه‌ك چینه به‌رده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی هه‌ڵكه‌وتوون، ئه‌و راستیه (مخگگ فی هژا المكان) له رووی جیۆمۆڕۆلۆجیه‌وه ده‌رئه‌نجامی جیاوازی لێده‌كوێته‌وه له رووی روودان وكاریگه‌ری پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه جیاجیاكاندا وه‌ك كه‌شكاری وداماڵینی رووباری وبه‌سه‌ته‌ڵه‌كی.. .. هتد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جۆره‌كانی به‌رد وه‌كو یه‌كیش بن له نێوان هه‌ردوو ناوچه‌دا.
هه‌روه‌ها ناوچه‌ی لێكترازانه مه‌زنه‌كان وه‌ك لیكترازانه‌كانی ناسراو به خه‌ره‌ندی رواندز له هه‌رێمی كوردستان وناوچه‌ی خه‌ره‌ندی ئیفریقی مه‌زن Rift Valley له رۆژهه‌ڵاتی ئیفریقیا ولێكترازانی سان ئیندریاس له رۆژئاوای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه لاوه‌كیه‌كان كه وه‌ك له پێشتر باسیان لێوه كران ئه‌وانه هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه مه‌زنه‌كانن به‌ڵام قه‌باره ورادده‌ی راكێشانیان بچووكتره له‌و كاته‌ی كه داممه‌زراوه سه‌ره‌كیه‌كان له‌وانه‌یه تا هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تر درێژه‌یان هه‌بێـت به‌ڵام جومگه وناوبڕ ودرزی نا به‌رده‌كان له‌وانه‌یه له نێوان چه‌ند مه‌ترێك تا كه‌متر له نیو مه‌تر تێپه‌ڕ نه‌كه‌ن له رووی قه‌باره‌وه بگره بچووكتریش. بڕِوانه ئه‌و وێنانه() () ().
ئه‌و جۆره داماه‌زراوانه دیسان سیسته‌می تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له‌ناو به‌رده‌كاندا، هه‌ر كاتێك جومگه وناوبڕه‌كان فراوان وقووڵ بوون به‌رده‌كان زیاتر كاریگه‌ر ده‌بن به كرداره‌كانی داماڵین وبه‌شێوه‌یه‌كی خێراتر وچاڵاكتر كارتێكراو ده‌بن له‌و چینه به‌ردانه‌ی كه سیسته‌می ناوبڕو وجومگه‌كانیان كه‌متر گه‌شه‌یان كردووه وراكشانیان ودرێژ بوونه‌وه‌یان كه‌متره.
بیرۆكه‌س سێیه‌م:
(( پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان به رێژه‌ی جیا جیا به رۆڵی خۆیان هه‌ڵده‌ستن، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه زه‌وی به‌رزی ونزمیه‌كانی خۆی وه‌ده‌ست دێنێت))
هۆی جیاوازی كاریگه‌ری پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه جیا جیاكان بۆ جیاوازی جۆری به‌رده‌كانی توێكڵی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌روه‌ها بۆ جیاوازی هه‌ڵكه‌وتن ودامه‌زرانیان (structure) له ناو توێكڵی زه‌ویدا. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی جیاوازی پله‌ی به‌رگری كردنیان به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌كانی داماڵینه‌وه. ئه‌و جیاوازیانه هه‌ندێ جار زۆر روون ودیارن وهه‌ندێ جاری دیكه كه‌متر روون ودیارن. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێ بووترێت كه به‌رزی ونزمیه به‌رزه‌كان په‌یوه‌ستن به به‌رده (كه‌ڤره) به هێزه خودان به‌رگریه به‌رزه‌كانه‌وه له‌و كاته‌ی كه به‌رزی ونزمیه نزمه‌كان په‌یوه‌ستن به ناوچه‌كانی به‌رده فشه‌ڵ وكه‌م هێزه‌كانه‌وه. ته‌نها مه‌گه‌ر له‌و ناوچانه نه‌بێـت كه رووبه‌ڕووی بوومه‌له‌رزه‌كان وجموجۆڵه‌كانی زه‌وی ده‌بنه‌وه.
له راستیدا گرێدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رزی ونزمیه‌كان وهۆكاره‌كانی پێكهاتنیان ته‌نها به جیاوازی به‌رده‌كان وجیاوازی به‌رده‌كان وجیاوازی راده‌ی به‌رگری ئه‌و به‌ردانه به‌ند نین، چونكه هه‌ندێ فاكته‌ری خۆجێی دیكه هه‌نه كه كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر پرۆسه‌كانی داماڵین كه یان ئه‌وه‌تا تواناكانیان به هێزتر ده‌كه‌ن یان ئه‌وه تا كاریگه‌ریه‌كانیان سنووردار ده‌كه‌ن. وه‌ه‌كو پله‌كانی گه‌رما، به‌رز بوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی رووی ده‌ریا یان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ردا، هه‌روه‌ها راده‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه به تیشكی رۆژ، پله وراده‌ی سه‌ختی رووی زه‌وی، هه‌روه‌ها بوون ونه‌بوونی پۆشاكی رووه‌ك وچڕی ئه‌و پۆشاكه. ئه‌و شتانه‌ن كه تێبینی ده‌كرێن له كاتی به‌راوورد كردنی كاریگه‌ری فاكته‌ره‌كانی داماڵین له‌نێوان شاخێك وقووڵایی دۆڵێك، یاخود له نێوان ئه‌و بنارانه‌ی روو له باشوورن یان ئه‌و بنارانه‌ی روو له باكوورن، یان له نێوان زه‌ویه رووته‌نه‌كان وئه‌و زه‌ویانه‌ی پۆشاكی رووه‌ك دایپۆشیون. چونكه ئه‌و جیاوازیانه كاردانه‌وه‌یان هه‌یه له سه‌ر بڕ وسروشتی دابارین، وله‌سه‌ر تێكڕاكانی به‌هه‌ڵم بوون. وبڕی شێداری خاك، وراده‌ی هێزی تیشكدانی رۆژ، وله‌سه‌ر ئه‌و جارانه‌ی كه پله‌كانی گه‌رما تیایاندا له پله‌ی به‌ستنه‌وه نزیك ده‌بنه‌وه. بۆیه ئه‌و وورده‌كاریانه ئاڵۆزن به شێوه‌یه‌ك ده‌شێ بووترێت كایگه‌ری هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی جیۆمۆڕفۆلۆجی په‌یوه‌ندیه‌كی به تینی هه‌یه له‌گه‌ڵ بارودۆخی خۆجییه (لۆكاڵیه) باوه‌كانه‌وه، له‌و كاته‌ی ته‌نانه‌ت له خودی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی جیۆمۆڕفۆلۆجیدا جیاوازی گه‌وره هه‌ن به‌ر له گرێدانه‌وه‌ی كاریگه‌ری پرۆسه‌كه به فاكته‌ره لۆكاڵیه‌كانه‌وه، بۆ نموونه رووباره‌كان هه‌موویان یه‌كسان نین له رووی كار وكاریگه‌ریه‌كانیان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به تواوی پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كانی دیكه وه‌ك به‌فر گر وبه‌سته‌له‌كه‌كان (glaciers) یاخود بایه‌كان یان شه‌پۆله ده‌ریاییه‌كان. .. .. هتد.
بیرۆكه‌ی چاره‌م:
(( پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان شوێنه‌واره جیاوكاره‌كانی خۆیان له سه‌ر دیارده‌كانی رووی زه‌وی جێده‌هێڵن، وهه‌ر پرۆسه‌یه‌كی جیۆمۆڕفۆلۆجی گرووپێكی تایبه‌ت به خۆی له دیارده‌كانی رووی زه‌وی پێكده‌هێنێت وپه‌ره‌یان پێده‌دات))
له بیرۆكه‌ی یه‌كه‌مدا مانای پرۆسه‌ی جیۆمۆڕفۆلۆجی روون كرایه‌وه، گووایه مه‌به‌ست له‌و پرۆسانه ئه‌و رێگا وكارلێكه فیزیایی وكیمیاییانه‌ن ئه‌وانه‌ی له میانیانه‌وه گۆڕان به‌سه‌ر رووی زه‌وی دادێت. هه‌ندێ له‌و پرۆسانه وه‌ك جووڵه مه‌زنه‌كانی زه‌وی وچاڵاكی گركانی له هێز ووزه‌ی ناو تویكڵی زه‌وی سه‌رچاوه ده‌گرن، ئه‌و پرۆسانه پێیان ده‌گوترێت پرۆسه ناوه‌كیه‌كان endogenic له‌و كاته‌ی جۆره‌كانی دیكه له میانی هێز وووزه ده‌ركیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن وپێیان ده‌گوترێت پرۆسه ده‌ره‌كیه‌كان exogenic.
هه‌ر دیارده‌یه‌كی سه‌ر رووی زه‌وی تایبه‌تمه‌ندی جیاوكاره‌كانی خۆی هه‌یه به هۆی پشت به‌ستن به جۆری ئه‌و پرۆسه وفاكته‌ره‌ی كه پێكی ده‌هێنێت. وه‌ك ده‌شته لافاو كرده‌كان، ده‌شته پانكه‌ییه‌كان، ده‌ڵتاكان كه هه‌موویان له ده‌ره‌نجامی كاری رووباره‌كانه‌وه دروست ده‌بن. به‌ڵام چاڵه زێرابیه‌كان وئه‌شكه‌وته‌كان ئه‌ره‌نجامی كاری ئاوی ژێر زه‌وین. له‌و كاته‌ی بوونی كه‌ڵه‌كه به‌ردینه‌كان ونیشته‌نیه جیاجیاكان وگرده‌كانی دراملین ئاماژه كردن له سه‌ر بوونی به‌فرگره‌كان Glaciers له سه‌رده‌مانی پێشوو له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌م گرێدانه له نێوان دیارده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه به‌ر پرسن له دروست بوونیان بووه هۆی داهێنانی پۆلینكاریه‌كی ئاسان بۆ پۆلین كردنی دیارده جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كانی رووی زه‌وی به پشت به‌ستن به ره‌چه‌ڵه‌كی genetic ئه‌و پرۆسانه‌ی به‌ر پرسن له دروست كردنیان. ولیه‌م مۆریس ده‌یڤز W. M. Davis یه‌كه‌م كه‌س بوو ئاماژه‌ی به‌و راستیه كرد. ئه‌و كاره‌ش به گرنگترین به‌شداری وجێده‌ستی ئه‌و داده‌نرێت له زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیادا. چونكه بابه‌تی پۆلین كردنی دیارده‌كانی زه‌وی به پشت به‌ستن به شێوه وروخساری ده‌ره‌كیانی گۆڕی. ئه‌وه‌ی كه هیچ ره‌چاوی مێژووی جیمۆڕفۆلۆجی دیارده‌كانی نه‌ده‌كرد له رووی شیكردن ودروست بوونی دیارده‌كان.
له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ی ده‌یڤزدا ئێستا توێژه‌ری جیۆمۆڕفۆلۆجیا ده‌توانێ دیارده جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان له یه‌كتر جیا بكاته‌وه وئه‌و پرۆسه وفاكته‌ره ده‌ستنیشان بكات كه پێكیهێناون ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی یان ئه‌و فاكته‌ره بوونی نه‌مابێت له شوێنی دیارده‌كان له رۆژگاری ئه‌مرۆدا.
بیرۆكه‌ی پێنجه‌م:
(( له‌و كاته‌ی پرۆسه‌ی جیاجیاكانی داماڵین كاری خۆیان ده‌كه‌ن له سه‌ر رووی زه‌ویدا، شێوه ودیارده‌كانی رووی زه‌وی به ریزبه‌ندیه‌كی رێك وله دوای یه‌كدا دروست ده‌بن ))
واتای ئه‌و بیرۆكه‌یه دیارده‌كانی رووی زه‌وی له میانی خولێكی ناسراو (سوورێكی) به خولی (سووڕی)stage جیۆمۆڕفۆلۆجی گه‌شه ده‌كه‌ن، به بڕوای ده‌یڤز Davis به ده‌ست پێكردن به قۆناغی دروست بوون وسه‌رهه‌ڵدان ئه‌وجا لاوێتی (گه‌نجێتی) دوایی قۆناغی پێگه‌یشتن وله كۆتاییدا پیری. ئه‌وه‌ی روونه قۆناغی دروست بوون له زۆرێك له دیارده‌كان روون ودیار نیه، چونكه پرۆسه‌ی پێكهاتنی شێوه ودیارده‌كان له‌و قۆناغه‌دا له سه‌ر خۆیه به شێوه‌یه‌ك فاكته‌ره‌كانی داماڵین ده‌توانن له هه‌مان كاتدا هێڵه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌و شێوه‌یه بگۆڕن به‌ر له‌وه‌ی شێوه ودۆخی ده‌ره‌وه‌ی ته‌واو بێت ته‌نیا هه‌ندێ دیارده نه‌ه‌بێـت له‌وانه‌ی دروست به شێوه‌یه‌كی خێرا رووده‌دات وه‌كو دروست بوونی گرده گڕكانیه‌كان له‌ئه‌نجامی شوَڕشه خێراكانی گڕكانه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و قۆناغانه‌ی باسكران به شێوه‌یه‌كی رێك وریزبه‌ند له میانی خولی جیۆمۆڕفۆلۆجیدا به دوای یه‌كدا دێن، بۆیه سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌موو دیارده‌یه‌كی سه‌ر رووی زه‌ویی به قۆناغی لاوی (گه‌نجێتی) تێپه‌ر ده‌بێت، ئه‌و قوَناغه هه‌میشه ده‌بێ له‌دوای قوَناغی دروست بوونه‌وه بێت وقوَناغی پێگه‌یشتن به دوایدا بێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به قوَناغه‌كانی دیكه‌ی خوله‌كه هه‌ر پروَسه‌یه‌كی جیموَرفوَلوَجیش په‌رپرس ده‌بێت له دروست كردن وگه‌شه‌پێكردنی دیارده جیمورفوَلوَجیه‌كانی تایبه‌ت به‌خوَی به‌و پێیه‌ی ده‌توانرێت هوَكاری دروست بوونی بگه‌ڕێنرێته‌وه بوَ قوَناغی دروستكه‌ر له خولی جیموڕفوَ لوَجیدا. بوَیه چه‌مكی قوَناغی شتێكی گرنگه له‌و هزره‌ی ده‌یڤز دایناوه بوَ زانستی جیموَڕفوَلوَجیا، دیارده‌ی جیموَڕفوَلوَجی لای ئه‌و له ئه‌نجامی ئه‌و سێ فاكته‌ره‌وه دروست ده‌بن:
شێوه‌ی رووی زه‌وی =دامه‌زرانی جیوَلوَجی (بونیات)+ پروَسه+قوَناغ.
وه هه‌ر گوَڕانێك له هه‌ر یه‌كێك له پێكهاته‌كانی ئه‌و هاوكێشه‌یه ڕووبدات، ده‌بێ ببێته هوَی ڕوودانی گوَڕانكاری له فاكته‌ره پێكهێنه‌ره‌كانی.
بیرۆكه‌ی شه‌شه‌م:
((ئاڵۆزی زیاتر باو‌و بڵاوه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساكاری له په‌ره‌سه‌ندنی ( development) جیۆمۆڕفۆلۆجیا))
مه‌به‌ست له په‌ره‌سه‌ندنی جیۆمۆڕفۆلۆجی ساكار ئه‌وه‌یه كه دیارده‌یه‌كی جیۆمۆڕفۆلۆجی دیاریكراو دووچاری كاریگه‌ری یه‌ك پرۆسه‌ی یان یه‌ك فاكته‌ری جیۆمۆڕفۆلۆجی ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌و رووبارانه‌ی له سه‌ر شاخێكی گومبه‌تی *دێنه خواره‌وه به‌ر پرسن له په‌ره‌پێدان وگۆڕینی دیارده‌كانی رووی زه‌وی له سه‌ریدا وله هه‌مان كاتدا به هه‌موو قۆناغه‌كانی داده‌به‌ن هه‌ر له قۆناغی دروست بوون وسه‌رهه‌ڵدانه‌وه به‌ره‌و قۆناغی لاوێتی (گه‌نجی) تا قۆناغی پێگه‌یشتن وله كۆتاییدا قۆناغی پیری**. یان نموونه‌ی ده‌شتیكی كه‌نار ده‌ریایی كاریگه‌ری رووباره‌كان ده‌بێته‌وه یان له‌وانه‌یه رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی شاخاوی خودان دامه‌زرانێكی جیۆلۆجی ئاڵۆز به كاریگه‌ری رووباره به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه‌وه كه به‌رده‌وام سیما وروخساره‌كانیان ده‌گۆڕن وبه‌ره‌و پێشیان ده‌به‌ن له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه به ریزبه‌ندیه‌كی رێك ولۆجیكی به‌دوای یه‌كدا له میانی خولگه‌ی جیۆمۆڕفۆلۆجیدا.
به‌ڵلم ئه‌و جۆره په‌ره‌سه‌ندنه جیۆمۆڕفۆلۆجیه له سروشتدا ته‌نها به شێوه‌یه‌كی سنووردار به‌رچاو ده‌كه‌وێـت، ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌م هه‌یه كاریگه‌ری یه‌ك پرۆسه‌ی ویه‌ك فاكته‌ری جیۆمۆڕفۆلۆجی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێت. چونكه ئه‌وه‌ی رووده‌دات له راستیدا جۆرێكه له تێكهه‌ڵكیشی له نێوان كاریگه‌ری چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی یان چه‌ند فاكته‌رێكی جیۆمۆڕفۆلۆجی له یه‌ك كاتدا ئه‌گه‌ر چی ده‌توانرێت له هه‌مان كاتدا شوێنه‌واری یه‌ك پرۆسه‌ی زاڵ وبنه‌ڕه‌تی جیا بكرێته‌وه. واته له‌وانه‌یه سێ یان چوار فاكته‌ر یان پرۆسه‌ی جیۆمۆڕفۆلۆجی به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر گۆڕینی شێوه‌كانی رووی زه‌وی له سه‌ر شاخێكدا بكه‌ن له ناوچه‌یه‌كی باراناوی به‌ڵام به رێژه‌ی جیاجیا، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و فاكته‌رانه پێكهاتبن له(رووباره‌كان وبه‌سته‌ڵه‌كه‌كان وبایه‌كان وپرۆسه‌ی كه‌شكاری) بیگومان هه‌موو ئه‌و فاكته‌ر وپرۆسانه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر جیۆمۆڕفۆلۆجیای شاخه‌كه به‌ڵام به رێژه‌ی (60% ، 15%، 5%، 20%) به دوای یه‌كدا واته لێره‌دا رووباره‌كان به پرۆسه‌ی بنه‌ره‌تی وزاڵ جیا ده‌كرێنه‌وه به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه به‌ته‌نیا كاریگه‌ریان هه‌بوو بێت له سه‌ر جیۆمۆڕفۆلۆجیای ئه‌و شاخه به‌ڵكو فاكته‌ره ناوبراوه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر یه‌كه به رێژه‌ی خۆیان كاریگه‌ریان هه‌بووه. هه‌روه‌ها ل دۆڵێكی به‌سته‌ڵه‌ك له ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا بیگومان ده‌بێ دیاره ده‌بێ به‌سته‌ڵه‌ك فاكته‌ری بنه‌ڕه‌ت بێت له په‌ره‌پێدانی جیۆمۆڕفۆلۆجیای ئه‌و دۆڵه به‌ڵام فاكته‌ره‌كانی ئاوی روویشتووی سه‌ر رووی زه‌وی وكه‌شكاریش رۆڵی خۆیان تیایدا ده‌گێڕن. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه له زۆربه‌ی دیارده‌كان له سروشتدا وه‌ك دۆڵی روباره‌كان، یان هه‌ڵدێری كه‌نار ده‌ریاكان كه كاریگه‌ری شه‌پۆڵه ده‌ریاییه‌كانه‌وه دروست ده‌بن به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، هه‌روه‌ها دۆڵه كارستیه‌كانی پۆڵجه كه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ئه‌نجامی كاری ئاوی ژێر زه‌ویه‌وه دروست ده‌بن.
هه‌ر چه‌ند ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له دیارده جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان به یه‌ك خۆلی جیۆمۆڕفۆلۆجی ته‌واو تێده‌په‌ڕن چونكه خوله (سووڕه) بڕدراوه‌كان بوونێكی باویان هه‌یه له پرۆسه‌ی گۆڕینی وپه‌ره‌سه‌ندنی به‌رزی ونزمیه‌كان. به‌ڵكو ئه‌گه‌ره‌كانی روودانی دۆخی گه‌ڕانه‌وه‌ی لاوێتی (دووباره لاو بوونه‌وه) شتێكی زانراوه له زۆرێك له ناوچه‌كانی جیهاندا بۆیه هه‌ندێ له جیۆمۆڕفۆلۆجی ناسه‌كان هه‌ڵسان به كاری پۆلین كردنی به‌رزی ونزمییه‌كان به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه، له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت به‌رزی ونزمیه‌كان پێكدێن له دیارده ساكاره‌كان كه له ئه‌نجامی یه‌ك خولی جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌وه دروست ده‌بن ودیارده لێكدراوه‌كان (ئاڵۆزه‌كان) له ئه‌نجامی زیاتر له یه‌ك خولی جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌وه دروست ده‌بن. .. هتد.
بیرۆكه‌ی حه‌فته‌م:
(( به‌شێكی كه‌م له به‌رز ونزمیه‌كانی زه‌وی ته‌مه‌نیان له سه‌رده‌می سێیه‌م teritiary كۆنتره، وته‌مه‌نی زۆربه‌یان له چاخی پلایستۆسین تێپه‌ر ناكات))
لێكۆڵینه‌وه وتوێژینه‌وه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان ئاماژه به بوونی رووته‌خته داماڵراوه‌كان ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نیان بۆ چاخه جیۆلۆجیه كۆنه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌كو چاخی كریتاسی وهه‌ندێكی دیكه‌یان بۆ ماوه‌ی كۆنتریش له‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌ڵكو له‌وانه‌یه ته‌مه‌نیان به‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش كامبری*. به‌ڵام ئه‌و دیارده كۆنانه ژماره‌یان زۆر كه‌مه وده‌گمه‌نن له ئه‌نجامی دووچاربوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و دیاردانه به تایبه‌تی ورووی زه‌وی به گشتی به كرداری پرۆسه‌ی داماڵینه‌وه له میانی چاخ وسه‌رده‌مه جیۆلۆجیه دوور‌و درێژكانه‌وه. به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و به‌رزی ونزمیانه‌ی ئێستا له سه‌ر رووی زه‌ویدا هه‌ن ته‌مه‌نیان به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی زۆر نیه به پێوه‌ری ته‌مه‌نی زه‌وی وناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مه جیۆلۆجیه كۆنه‌كانه‌وه. پرۆفیسۆر ئاشڵی Ashly له ساڵی 1931 هه‌ر به خه‌ملاندن وای دانا كه رێژه‌ی 90% به‌رزی ونزمیه‌كانی ئێستا له ماوه‌ی دوای سه‌رده‌می سێیه‌مه‌وه دروست بوون وسه‌ریان هه‌ڵداوه به‌ڵكو ته‌مه‌نی رێژه‌ی 99% له كۆی گشتی به‌رزی ونزمیه‌كانی ئێستای سه‌ر روی زه‌وی له ناوه‌ڕاستی چاخی مایۆسینی ناوه‌راسته‌وه تێپه‌ڕناكات.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و بیرۆكه‌یه نابێت دوورمان خاته‌وه له راستیه‌كی زانستی جێگیر ونه‌گۆڕ كه بریتیه له‌وه‌ی هه‌ندێ له دامه‌زراو وپه‌یكه‌ره جیۆلۆجیه‌كان زۆر زۆر كۆنن له‌وانه‌شه زۆر كۆنتریش بن له‌و به‌رزی ونزمیانه‌ی له‌سه‌ریاندا ده‌رده‌كه‌ون.
بیرۆكه‌ی هه‌شته‌م:
(( ناتوانین له هۆی بوونی به‌رزی و نزمیه‌كانیئێستامان بگه‌ین بێ ئه‌وه‌ی روانگه‌یه‌كی ووردمان هه‌بێت ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانكاریه جیۆلۆجی وئاووهه‌واییانه‌ی كه له میانی پلایستۆسیندا روویاندایه)).
ئه‌و گۆڕانكاریه ئاووهه‌واییانه‌ی كه له پلایستۆسیندا روویاندا كاریگه‌ریه‌كی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزی ونزمیه‌كانی ئه‌ورۆی سه‌ر رووی زه‌ویدا. چونكه به‌هۆی روودانی چاخه به‌سته‌ڵه‌كه‌كان تیایدا داماڵینی به‌شفر كاریگه‌ری له سه‌ر رووبه‌رێكی به‌ر فراوانی سه‌ر رووی زه‌ویدا كرد كه‌به زیاتر اه 44000000 كم² ده‌خه‌ملێندرێت له‌و كاته‌ی كه ئه‌مڕۆ رووبه‌ره‌كه‌ی به كه‌متر له 14000000كم²ده‌خه‌ملێندرێت. وه كاریگه‌ری ئه‌و ماوه ساردانه ته‌نها ئه‌و رووبه‌رانه‌ی نه‌گرته‌وه كه راسته‌خۆ به به‌فر داپۆشرابوون به‌ڵكو شوێنه‌واره لاوه‌كیه‌كانی رووبه‌رێكی زۆر به‌رفراوانی تری له سه‌ر رووی زه‌وی گرته‌وه له ئه‌نجامی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌ویدا له ماوه به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا. بێگومان بڕی باران له ناوچه بیابانیه‌كانیش فره‌تربوو بۆیه شوێنه‌واری كاریگه‌ری كاری رووباره‌كانی به‌سه‌ریدا دیاره كه سه‌ری دا له شێوه‌ی دۆڵی ووشك تا ئێستاش له سه‌ری مۆركراوه. هه‌روه‌ها دابه‌زینی ئاستی رووی ده‌ریا له ماوه به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا بووه هۆی دروستببونی دیارده‌ی كه‌ناره به‌رزه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌و رووبارانه‌ی به ده‌ریا كۆتاییان ده‌هات رووبرووی دیارده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی لاوێتی بوونه‌وه به هاوكاتی له گه‌ڵ ئه‌و دیاردانه‌ی كه په‌یوندیان له‌گه‌ل ئه‌و حاله‌ته‌دا هه‌یه. پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه باسكران رووده‌دات له ماوه گه‌رم و ووشكه‌كاندا ئه‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ر دوو ماوه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌وه كه تیایاندا رووبه‌ری بیابانه‌كان فراوانده‌بوو وكار وكاریگه‌ری باوباهۆزه‌كان به‌هێزتر ده‌بوو وه‌ئاستی رووی ده‌ریا به‌رزتر ده‌بۆوه له ئاستی ئێستایدا وه‌له‌ئنجامدا كه‌ناره ژێرئاوكه‌وتووه‌كان دروستده‌بوون. .. .. هتد.
له‌ر به‌ر ئه‌و هۆیانه تا بتوانین له هۆكاری بوونی هه‌ندێ له به‌رزی ونزمیه‌كانی ئێستامان بگه‌ین كه له شوێنێك دا هه‌ن كه پرۆسه‌ی تیا نیه كه به‌رپرسه له‌دروستبوونیدا بۆیه ده‌بێ په‌نا بۆ ئه‌و بارودۆخه ئاووهه‌وایی وجیۆلۆجیه ببه‌ین كه له سه‌رده‌می پلایستۆسیندا باوبووه تا له راستیه‌كه بگه‌ین. بۆ نموونه له وانه‌یه دیارده‌ی وا هه‌بێت كه به‌هۆی داماڵینی به‌فره‌وه دروستبوونه له‌سه‌ر چیای وا كه ئه‌مڕۆ هیچ به‌فرگرێكی ئه‌لپی له سه‌ریدا نیه، یان بوونی هه‌ندێ پلیكان (په‌یژه. . سه‌كۆ)ی رووباری له هه‌ردوولای رووبارێكدا. ناتوانین هۆكاری دروستبونی ئه‌و دیاردانه بزانین ته‌نها به گه‌ڕانه‌وه بۆ پلایستۆسین وتوێژكردنی كاریگه‌ری به‌سته‌ڵه‌ك له سه‌ر دروستبونی هاوشێوه‌ی ئه‌و دیاردانه.
سه‌رباری ئه‌و ئه‌وی كه‌روویدا له چاخه به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا له ماوه‌ی پلایستۆسیندا ئه‌وا دیسان له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر له ناوچه‌كان له‌سه‌ر رووی زه‌ویدا رووبه‌ڕووی جموجۆله‌كانی توێكڵی زه‌وی بوونه‌وه ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێكیان له چه‌رخه‌كانی به‌ر له پلایستۆسیندا دروستبوبوون به‌ڵام له‌وێدا گه‌یشتنه ئه‌و په‌ڕی توانا و كاریگه‌ری خۆیاندا. بۆنموونه چاڵاكی ئه‌و ماوانه له ده‌وروبه‌ری زه‌ریای هێمندا به‌هێزبوو وه هه‌ر ئه‌ویش به‌ر پرسبوو له بوونی ئه‌و به‌رزی و نزمیه‌كانی كه ئه‌مڕۆ له‌وێ هه‌ن.
ته‌نها جیۆمۆڕفۆلۆجسته‌كان به‌ته‌نها بایه‌خ ناده‌ن به توێژكردنی چه‌رخی پلایستۆسین و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌ڵكو پسپۆڕان له زانسته‌كانی تریشدا له گه‌ڵیاندا به‌شدار ده‌بن وه‌ك جیۆلۆجسته‌كان (زه‌ویناسه‌كان)وشوێنه‌وارناسه‌كان وگه‌ل وكۆمه‌ڵناسه‌كان وئاناسه‌كان(هایدرۆلۆجسته‌كان).. . هتد.
بیرۆكه‌ی نۆیه‌م:
(( بۆ ئه‌وه‌ی له بایه‌خه جۆراوجۆره‌كانی پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه جۆراوجۆره‌كان بگه‌ین ده‌بێ شاره‌زاییه‌كمان هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئاووهه‌واكانی جیهاندا)).
ناتوانین پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه ده‌ره‌كیه‌كان له فاكته‌ره ئاووهه‌واییه‌كان جیاكه‌ینه‌وه چونكه كاریگه‌ریه‌كی زۆری ئلووهه‌وا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسانه وه‌ك كه‌شكاری كه پرۆسه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر به‌رده‌كانده‌كات له‌رێگه‌ی فاكته‌ره‌كانی ئاووهه‌وادا وه‌ك گه‌رما وشێداری باران. بایه‌كانیش فاكته‌رێكی ئاووهه‌وایین له هه‌مان كاتدا. كاری ئاوی رۆیشتووی سه‌ر زه‌ویش په‌وه‌ندیه‌كی به‌تینی هه‌یه به سروشتی ئاووهه‌ای باودا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌فرگره‌كان و ئاوی ژێر زه‌وی و شه‌پۆڵه‌ده‌ریاییه‌كانیش. بۆیه پێویسته توێژه‌ری جیۆمۆڕفۆلۆجی پشتێنه‌یه‌كی(باكگراوندێكی) ئاووهه‌وایی تایبه‌تی هه‌بێت كه یارمه‌تیبدات بۆ زانینی سروشتی پرۆسه جیۆمۆرٍفۆلۆجیه باوه‌كان له‌و هه‌رێمه‌ی كه هه‌ڵده‌ستێت به توێژكردنیدا.
به‌ڵام بایه‌خدانی توێژه‌ری جیۆمۆڕفۆلۆجی به ئاووهه‌وا ده‌بێ جیاوازبێت له‌گه‌ڵ بایه‌خدانی پسپۆرمه‌ندی ئاووهه‌وا به ئاووهه‌وادا، بۆنموونه، به‌بڕی باراندا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ بایه‌خبدات به سروشتی بارینه‌كه‌یدا ئایا له سه‌ر شێوه‌ی تاوه بارانی به‌لێزمه‌و به‌هێزه له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی كه‌م رووبه‌ردا و له‌ماوه‌ی له‌یه‌كدووردا یان به شێوه‌یه‌كی رێك ده‌بارێـت به درێژایی وه‌رزی باراندا واتا باران به بڕی تا راده‌یه‌ك یه‌كسان وهاوسه‌نگ دابه‌ش ده‌بن. هه‌روه‌ها بایه‌خده‌ده‌ین به تێكڕای رۆژانه‌ی پله‌كانی گه‌رما زیاتر له بایه‌خدان به تێكڕاكانی ساڵانه‌ی پله‌كانی گه‌رمادا. هه‌روه‌ها زانینی ئاخۆ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن بۆ ژێر پله‌ی به‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها بایه‌خدانمان به‌تێكڕاكانی وئاراسته‌كانی بایه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ له بناره‌كان به تیشكی رۆژدا به جیا له‌بناری تردا هه‌روه‌ها چه‌ندین شتی دیكه كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیان هه‌یه به شێوه‌ی كاریگه‌ری پرۆسه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان له‌سه‌ر رووی زه‌ویدا.
بیرۆكه‌ی ده‌یه‌م:
((سه‌رباری بایه‌خدانی جیۆمۆڕفۆلۆجیا به توێژكردنی دیارده‌كانی ئێستای سه‌ر رووی زه‌ویدا به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕی سوودبه‌خشی خۆی به‌ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نێـت له میانی فراوانكاریه مێژووییه‌كه‌یدا)).
بایه‌خی ئه‌و بیرۆكه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و بایه‌خدانه‌ی ئێستا به توێژكردنی دیارده جیۆمۆڕفۆلۆجیه كۆنه‌كاندا (paleogeomorphology)ده‌ركه‌وت كه به‌و دیاردانه ده‌ناسرێن كه كاریگه‌ری ئه‌و پرۆسانه‌یان به‌سه‌ردا نه‌ماوه كه دروستی كردوون له رۆژگاری ئێستادا. ئه‌و دیاردانه‌ش دابه‌شده‌بنبۆ سێ جۆر :
1- دیارده جێماوه‌كان. 2- دیاردانه ده‌ركه‌وتووه‌كان. 3- ژێرخاك كه‌وتووه‌كان.
وه پرۆسه‌ی توێژكردنی ئه‌و دیاردانه به تایبه‌تی دیارده ژێر خاك كه‌وتووه‌كان پێویستیان پشتێنه‌یه‌كی (به‌باكگراوندێكی )ته‌كنیكی(هونه‌ری) شێواز‌و كه‌ره‌سته‌ی زانستی پێشكه‌وتوو هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌یان وناسینیان. دیسان بایه‌خی خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵ و تواناكان له‌و جۆرره توێژینه‌وانه فره‌تر بوو دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری گرنگ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه ئه‌و جۆره تویژینه‌وانه‌یان تێدا ئه‌نجامده‌درێت. چونكه له‌وانه‌یه دۆزینه‌وه‌ی دۆڵی ئه‌و رووبارانه‌ی كه ژێری كه‌ڵه‌كه به‌فریه‌كان كه‌وتوون یان بڵێین بڕبوونه‌ته‌وه به كه‌ڵه‌كه به‌سته‌ڵه‌كیه‌كان رێه‌یه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆگای مه‌زنی ئاوی ژێر زه‌وی. هه‌ر وه‌ها دۆزینه‌وه‌ی چاڵه زێرابیه‌كان sinkhole ده‌بێته هۆی گه‌یشتن به پاشماوه‌كانی توانه‌وه‌ی به‌رده جیاجیاكان ئه‌وانه‌ی ده‌شێن له شێوه‌ی كانزای بۆ نموونه وه‌ك ئاسن. ئیدی شتی دیكه له‌و بابه‌ته.
ئامانج له جیۆمۆڕفۆلۆجیادا ته‌نها باس كردنی شێوه ودیارده جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان وپێوانی ره‌هه‌ند ودووراییه‌كانیان ولیژاییه‌كانیان نیه به‌ڵكو تێپه‌ڕ ده‌بێـت بۆ به‌شداریكردنی پسپۆری جیۆمۆڕفۆلۆجی له به‌ره‌وه پێش بردنی ووڵاته‌كه‌ی له رووی ئابووریه‌وه له ئه‌نجامدا سه‌لمێندرا كه به هاوكاری ئه‌و وشاره‌زاییه وكارامه‌یی پسپۆڕانی جیۆمۆڕفۆلۆجست دیارده ژێر خاك وزه‌وی كه‌وتووه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه ئه‌و شته‌ی ده‌بێته مایه‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری وولاتان.