نوسینی د: حكمت عبدالعزیز حمد الحسینی
به‌شی جوگرافیا /كۆلیژی ئه‌ده‌بیات /زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین- هه‌ولێر
پێشه‌كی:
جوگرافیا وه‌ك زانستێك هه‌میشه كاری كردووه له‌سه‌ر پێشخستنی مه‌نهه‌ج و رێبازه‌كه‌ی وشێوازی شیكردنه‌وه‌یدا، بۆیه گۆڕانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ر شێوازه مه‌نهه‌جیه‌كانی خۆیدا دادێنێت، به‌ڵام رێگه گۆڕین به‌ره‌و په‌یڕه‌و كردنی مه‌نهه‌جی ژماره‌یی گرنگترین گۆڕان بوو كه هزری جوگرافی به‌خۆیه‌وه بینی، چونكه كاری كرد له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و زانسته به هه‌ردوو لقه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌وه سروشتی ومرۆییه‌كه‌ی چونكه هه‌ردوو لق سوودیان له شێوازه ژماره‌یی وچه‌ندیه‌كانه‌وه وه‌رگرت له لیكۆڵینه‌وه‌كانیاندا.
دیاریشه هه‌ر لقێك رێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له‌رووی هه‌ڵسه‌كه‌وتكردن له‌گه‌ڵ شێوازه چه‌ندیه‌كاندا به‌پێی ئه‌و گۆڕاوانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به هه‌ر لقێكه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌و تویژینه‌وه ئامانجی ده‌رخستن و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كه له نێوان جوگرافیای سروشتی و شێوازی چه‌ندێتی دروستبوو.
ئاره‌سته بوو نی جوگرافیا به‌ره‌و شێوازه چه‌ندیه‌كاندا:
هه‌میشه پێشكه‌وتنی زانسته‌كان گرێدراوه‌ته‌وه به رووكردنیان به‌ره‌و ماتماتیكه‌وه بووه تا وای لێهات ماتماتیك به‌ره به‌ره بێته ناو زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وبه‌رفراوانتر وه چه‌ندین گۆڤاری زانستی تایبه‌تمه‌ند ده‌ركه‌وتن له بواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا كه له شێوه‌و چۆن به‌كارهێنانی ماتماتیكیان ده‌كۆڵیه‌وه له بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵناسی وجوگرافیادا تا وای لێهات به‌های زانستی په‌خشانه‌كان و توێژینه‌وه‌كان به راده‌ی به‌كارهێنانی هاوكیشه ماتماتیكیه‌كان هه‌ڵده‌سێنگدرا.
بۆیه له پێشكه‌وتنانه‌ی كه به‌سه‌ر مه‌نهه‌جی جوگرافیایی داهات ئه‌وه بوو كه به ئاراسته‌ی بایه‌خدان به هۆكاره چه‌ندیه‌كانه‌وه رۆیشت وه‌ك رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به راستیه جوگرافیه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، به هاوشێوه‌ی زانسته سروشتیه‌كانی تردا ، ئه‌وه‌ش ئاراسته‌یه‌كبوو زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان روویان تێكرد له پێناو گه‌یشتن به سازدان وداڕشتنی یاسا‌و بیردۆزه‌كاندا، كاتێك كه راستیه‌كان و چه‌مكه‌كان له په‌رته‌وازه‌یی و فره‌گیری و ناروونیه‌وه ئاراسته‌یان به‌ره‌و چڕبوونه‌وه‌و ووردی وروونی وئاشكراییان وه‌رگرت سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ندێ سه‌ختی وناخۆشی له به‌كارهێنانی وه‌ك كه‌می داتاكان وناووردی ئه‌و داتایانه هه‌روه‌ها نه‌شاره‌زاییه‌ك له رووی به‌كارهێنانی ئامێره ئاماریه‌كاندا هه‌روه‌ها ده‌ستنه‌كه‌وتنیان له بواری هه‌ندێ له لقی زانسته‌كاندا وه‌ك خاك.
سه‌رباری ئه‌و رووه نه‌رێیانه‌ی كه رووبه‌ڕووی به‌كارهێنانی هۆكاره چه‌ندێتیه‌كان (ژماره‌ییه‌كان)ده‌بونه‌وه چ له رووی فره‌ڕه‌وی كردن له به‌كارهێنایاندا كه وای كرد توێژینه‌وه‌كان ئامانجه‌كانیان وون كه‌ن یان له‌رووی جێهێشتنی به‌كارهێنانی هۆكاره كۆنه‌كاندا سه‌رباره‌ی ئه‌و بایه‌خه‌ی كه هه‌یانبوو بۆ لایه‌نی شیكردنی زانستی، به‌ڵام هۆكاره چه‌ندێتیه‌كان بێگومان به‌شداریان كرد له به‌ره‌و پێشچوونی هزری جوگرافیدا، هه‌روه‌ها به‌شداریكرد له ده‌رهێنانی ئه‌و زانسته له خه‌سڵه‌تی خودڕه‌وشتی ودوریخسته‌وه له لایه‌نگیری، ئه‌و شته‌ی كه بووه هۆی كورتكردنه‌وه‌ی كات و پابه‌ندبوون ولانه‌دان له ووردبینیه‌وه. له ئه‌نجامی په‌یره‌وكردنی هۆكاره ژماره‌ییه‌كان هه‌وڵ و كۆششی جوگرافیناسان توند وتۆڵتربوو بۆ گه‌یشتن یان هینانه كایه‌وه‌ی یاسا‌و بیردۆزه‌كاندا ئه‌و كاره‌ی بووه هۆی نانه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی جیاواز له نێوان جوگرافیناساندا له نێوان لایه‌نگیریكردن و به‌رهه‌ڵستیكردنی پرسی جێ به‌جێكردنی یاسا‌و بیردۆزه‌كان له توێژینه‌وه جوگرافیه‌كاندا كه دبینین له گرووپی یه‌كه‌مدا ده‌یڤد هارڤی وسیڤه‌ر و هاری له ناویاندا ده‌وه‌ستن له‌و كاته‌ی كه هارچهۆرن ولایه‌نگرانی له ریزی گرووپی دووه‌مدا ده‌وه‌ستن.
كه‌وایه ده‌توانین بڵێین كه هۆكاره چه‌ندێتیه‌كان له گرنكترین گۆڕانكاریه نوێه‌كان بوون له رووی مه‌نهه‌ج و هۆكاره‌وه به‌ڵام دوو تێبینی وره‌خنه‌ی گرنگ هه‌ن كه ده‌بێ تۆماربكرێن سه‌باره‌ت به‌و گوڕانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ئه‌و هۆكاره‌وه داهات كه‌ئه‌وانه‌ن:
1- له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی هۆكاره نوێكاندا هۆكاره كۆنه‌كان پشت گوێ خران وفه‌رامۆش كران سه‌رباری شیاوی وبه‌هاداری هه‌ندێكیان له شیكاریه جوگرافیه‌كاندا.
2- سه‌رباری ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی كه له هۆكاره چه‌ندێتیه‌كاندا كرا وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بایه‌خداریه‌و سوودمه‌ندیه‌ی كه هه‌یانبوو له توێژینه‌وه جوگرافیه‌كاندا به‌ڵام هه‌ندێ له جوگرافیناسان به‌تایبه‌تی تازه‌پێگه‌یشتوه‌كانیان وقوتابیه‌كانی ماسته‌رنامه ودكتۆراه نامه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ندێ له‌و هۆكارانه به‌شێوه‌یه‌ك به‌كاربهێنن كه نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانیان به‌ڵكو هه‌ندێ جار ناشتوانن جێ به‌حێشیان بكه‌ن بۆیه ئامانجیان لێ بزرده‌بێت، ئه‌وه‌ش ترسناكترین شته له‌و بابه‌ته‌دا چونكه شته‌كه وه‌ك خرابه‌كاریه‌ك یاخود وه‌ك سووكایه‌تیكردنێكی لێدێت به‌و هۆكارانه‌وه. لێره‌دا جێ ئاماژه‌یه كه زانایانی ماتماتیك وئامار زۆر جاران هیرشیان كردۆته سه‌ر هه‌ندی جوگرافیناساندا ئه‌وانه‌ی كه هۆكاره‌كانی ئه‌وان به بێ تێگه‌یشتن به‌كارده‌هێنن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌كان به‌ره به‌ره به‌رده‌وامبوون له تێكه‌ڵبوونیان به باسی جوگرافیدا شان به‌شانی ووشه‌دا ده‌ڕۆیشتن تا وای لێهات كه جوگرافیناسه‌كاندا ببینین له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كوالیتیه‌كی به‌رزی ماتماتیك وهاوكیشه‌ی ژمێریاریه ئاڵۆزه‌كان هه‌روه‌ها ئامار به‌كاربهێنن به شێوه‌یه‌كی چڕ له توێژنه‌وه‌كانیاندا. ئاكرمان له‌و باریه‌وه ده‌ڵێت ((سه‌ره ڕای ئه‌و شَیوازه ئاسانانه‌ی كه هاوكاریه ئاماریه‌كانی ئه‌وانه‌ی كه شیكردنه‌وه‌ی دابه‌شبونی جوگرافیان جیاده‌كرده‌وه له رابردودا، كه چی هه‌مان سیسته‌م گوڕا به‌ره‌و رێگای ئاماری ئاڵۆزتر. )) هه‌روه‌ها پێشبینی كرد كه به‌كارهێنانی مۆدێله ماتماتیكیه روونكه‌ره‌وه‌كان وشیكردنه‌وه‌كانی جیاوازی له توێژینه‌وه جوگرافیه‌كاندا فره‌ییه‌كی زۆر به‌خه‌یانه‌وه ببینن وه له‌رووی پێویستی و بایه‌خدان به‌و هۆكارانه‌وه جوگرافیا هیچ جیاوازیه‌كی نیه له گه‌ڵ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تردا.
هارتچهۆرنیش ده‌ڵێ(( بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بیركردنه‌وه بۆ ئاستی شاره‌زایی زانستیه‌وه ئه‌ركه له‌سه‌رمان چه‌مكی گشتی وا پێكبهێنین كه بتواندرێت جێ به‌جێبكرێت به باشترین وبه‌رزترین راده‌ی ووردی بابه‌تمه‌ندیه‌وه وبتواندرێت په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆڕی نێوان دیارده‌كان به به‌رزترین ونزیكترین پله له‌راستیه‌وه دیاریبكرێت، وه ده‌توانین ئه‌و دوو ئامانجه وه‌ده‌ست بێنێن ئه‌گه‌ر تواندرا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوو دروست باسی دیارده‌كان بكرێت به پێوانه چه‌ندیه‌كاندا، وه ئه‌و پێوانانه ده‌بێ بخرێنه ژێر به‌راووردكاری ئاماریه‌وه به رێگه‌ی لۆجیكی ماتماتیكیه‌وه)).
بڵاو بوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی چه‌ندی به هه‌وڵ وكۆششی هه‌ندێ زاناكانه‌وه هاته به‌رهه‌مه‌وه كه هه‌ندێكیان پسپۆڕی ماتماتیك بوون یان ئامار یان له بواری زانستی فیزیا‌و كۆمه‌ڵناسه‌وه‌بوون. جوگرافیناسان ده‌ستیانكرد به‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و رێگاچاره هونه‌ری و چه‌ندیانه‌ی كه ده‌كرێت جێ به‌جێبكرێن له سه‌ر گرفته جوگرافیه‌كاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن ناجوگرافیناسه‌كان ده‌ستیان كرد به داهێنانی رێگاچاره‌ی نوێوه كه په‌یوه‌ندیان به ئارێشه جوگرافیه كۆنه‌كانه‌وه هه‌بوو. له‌و زانایانه زانای فیزیایی ستیوارت، وه راگه‌یاندنی ئه‌و هاوڕاییه‌ی كه له لایه‌ن زانایانی فیزیا و كۆمه‌ڵناسه‌وه واژوكرا له كۆنگره‌ی برلستۆنه‌وه له ساڵی 1946 به نیشانه‌یه‌كی جیاوكار داده‌ندرێت له پێشكه‌وتنی به‌كارهێنانی ماتماتیك له بواری زانسته كۆمه‌ڵاتیه‌كاندا، له‌و كاته‌دا ئابوری‌ناسان سه‌رگه‌رمی ووتووێژه میتۆدۆلۆژیه‌كانه‌وه بوون كه بووه هۆی دوا كه‌وتنی جوگرافیه‌كان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئه‌و راستیه ئاماژه‌ی پێكراوه له لایه‌ن فاننگ و كۆبمانزه‌وه له گۆڤاری ئابووری ئاماریه‌وه له ساڵی 1949دا.
كاریگه‌ری شۆڕشی چه‌ندی وگۆڕان به‌ره‌و ماتماتیكه‌وه له بواری جوگرافیاوه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد هه‌ر چه‌نده پێشوازیه‌كی گونجاوی لێنه‌كرا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه له لایه‌ن جۆن كیرۆته‌وه ئه‌نجامدرا به ناو‌و نیشانی ((به‌رووبوومی گه‌نمه شامی و ئاووهه‌وا))بوو، كه تیایدا روونیكرده‌وه كه رێگاكانی شیكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ئاڵوگۆڕكراوه‌كان پێ ده‌چن كه‌ره‌سته‌ی زۆر به‌سوودبن له لیكۆڵینه‌وه‌ی جوگرافیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه چه‌ند لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تریش ئه‌نجامدران له ساڵی 1950دا وله‌یه‌كێكیان سته‌دله‌ر هاته سه‌ر ناونانی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی دیاردا له میانی هێرشكردنیه سه‌ر رێبازی روونكردوه‌یی وه‌سفیدا ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن ده‌یڤزیه‌كانه‌وه له جیۆمۆڕفۆڵۆجیادا په‌یره‌و ده‌كرا له‌و كاته‌ی كه پشتگیریكرد له توێژینه‌وه چه‌ندیه داینامیكیه‌كه‌ی جێڵبه‌رت.
له دواییدا ئه‌وه‌ی كه روویدا ئه‌وه بوو كه بۆ زانستی جوگرافیا و بۆ وزانایان و لیكۆڵه‌رانی ئه‌و زانسته ده‌ركه‌وت لێكۆڵینه‌وه جوگرافیه‌كان بێ به‌كار هێنانی ژماره نابن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستیان پێناسه‌لمێندرێت وهیچ به‌راووردكاریه‌كی شیكاری و زانستیان پێ نایێته ئه‌نجام وهه‌رقسه‌یه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه بكرێت ته‌نها قسه ده‌بێت وهیچ بایه‌خێكی زانستی نیه، كاره‌كه هه‌ر لێره‌ش نه‌وه‌ستا به‌ڵكو شۆڕشی بواری كۆمپیوته‌ر وداهێنانی به‌رنامه ماتماتیكی وئاماری وشیكاریه‌كانی وه‌ك(GIS) هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌یان به جوگرافیا نا به‌ره‌و پێشه‌وه له بواری شیكاری چه‌ندیه‌وه به‌ڵكو له ریزی پێشه‌وه‌یان دانا له ناو زانسته‌كاندا له‌و بواره‌وه، بڵام له‌و باسه‌دا ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر بواری جوگرافیای سروشتی ده‌كرێت له رووی به‌كارهێنانی هۆكاره چه‌ندیه‌كانه‌وه كه ده‌بێته ناوه‌رۆكی به‌شی داهاتووی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه.
جوگرافیای سروشتی وبه‌كارهێنانی هۆكاره چه‌ندیه‌كان:
وه‌رچه‌رخانی مه‌نهه‌جی توێژینه‌وه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان له سه‌ره‌تادا له وه‌سفیه‌وه به‌ره‌و چه‌ندیه‌وه بێگومان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و بێ ئاسته‌نگ نه‌بووه وه‌ك هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی نۆیدا، هه‌میشه ئه‌و جۆره بیرۆكانه وه‌ك به‌رپاكردنی شۆرش بوونه له بواره جیاجیاكانی ژیاندا یان له هه‌ر بوارێكی هزری و ئایدیۆلۆجیدا، جا به‌رهه‌ڵستكردن له سه‌ره‌تادا یان ئه‌وه‌تا تێنه‌گه‌یشتنه ورانه‌هاتنه یان ئه‌وه‌تا وه‌ك بڵێین له‌دڵسۆزیانه، له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه نوێیانه زانست به‌ره‌و ئاقارێك داببات كه به زیان گه‌یاندن به زانسته‌كه ته‌واوبێت جا ئه‌و شته له به‌رژه‌وه‌ندی بیرۆكه نوێكاندایه چونكه ده‌بنه هۆی پاراوكردنیان وهه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به نموونه‌ییترین شێوه بێنه سه‌ر دونیاوه وره‌وایی په‌یره‌وكردنی خۆیان بسه‌لمێنن بێگومان ئه‌وه‌ش له‌رێی به‌دواداچوونه‌وه‌ی ووردی ئه‌و لیكۆڵینه‌وانه‌وه ده‌كرێت كه به جێ به‌جێكردنی ئه‌و بیرۆكانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن. له‌و به‌شه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و راو دژه رایانه كه له‌و باره‌یه‌وه به‌رامبه‌ریه‌ك بوونه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه.
هه‌ر له‌و سونگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر بهاتبایه ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی كه جیلبه‌رت له ساڵی 1914ز ئه‌نجامیدا ته‌واو بوایه و كه‌م وكوڕی تێدا نه‌بوایه وه‌ك چۆن ستراهله‌ر بۆی چوو ئه‌ی باشه بۆ به وه‌ك نیشانه‌یه‌كی جیاوكار دانه‌نرا سه‌باره‌ت به دوارۆژی كاركردن له جیۆمۆڕفۆلۆجیادا له جیاتی ئه‌وه‌ی كه په‌راوێز بكرێت وپشت گوێ بخرێت بۆ ماوه‌ی سی ساڵی دواتردا؟ ئه‌وه پسپۆڕه‌كانی جیۆمۆڕفۆلۆجیا باشتر له خه‌ڵكانی دیكه ده‌یزانن بێگومان وه‌ك ستره‌هله‌ر ده‌ڵێت له‌وانه‌یه وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌بێت كه جیۆمۆڕفۆلۆجیا به‌شێك بوو له جوگرافیا وزانایانی هایدرۆلۆجیا وجیۆلۆجیا ئه‌و كاته بایه‌خیان به‌و لقه زانسته نه‌ده‌دا وه‌كاتێك كه ده‌ستیان پێكرد بایه‌خی پێبده‌ن ئه‌و كات شوێن ولیه‌م مۆریس ده‌یڤس كه‌وتن وله‌و شوێنكه‌وتانه دۆگلاس جۆنسون وكۆتۆن وفنمان ولوبیك بوون. به‌بڕوای ستره‌هله‌ر ئه‌وانه به‌شداریه‌كی كاریگه‌ریان كرد له جیۆمۆڕفۆلۆجیای وه‌سفی و هه‌رێمیدا و توانیان بنه‌مایه‌كی دروست دامه‌زرێنن بۆ زۆران له توێژینه‌وه‌كانی جوگرافیای مرۆیی‌دا. بڵام پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یان وه‌ده‌ست نه‌هێنا له بواری توێژینه‌وه جیۆمۆڕفۆلۆجیه زانستیه‌كاندا، مه‌به‌ستیش له‌وه پشتگوێ خستنی بوونی كاری چه‌ندی وماتماتیكی نه‌بوو له جیۆمۆڕفۆلۆجیا له پێش ستره‌هله‌ردا.
به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی راسته‌خۆ هاته سه‌ر هیرشه‌كه‌ی ستره‌هله‌ر بۆ سه‌ر ده‌یڤزدا له‌لایه‌ن كوامه‌وه كه به سه‌ر سوڕمانه‌وه پرسیاریكرد ئایا ناشێت میتۆده ماتماتیكیه‌كان وشیكاری ئاماری وێنه‌یه‌كی قه‌ڵپمان پیدبده‌ن ده‌رباره‌ی ووردی وبابه‌تیانه‌ی كاری زانستی. هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌یه‌كی توندتر هه‌بوو له لایه‌ن ووڵدریجه‌وه كه ووتی:
(( هه‌وڵێكی نوێ هه‌یه له لایه‌ن هه‌ندێك له جوگرافیناسان بۆ داهێنانی شتێك كه ده‌توانین بیچوێنین له زانستێكی جیۆمۆرفۆلۆجی ماتماتیكی نوێ. ئه‌و هه‌وڵه ته‌نها جۆرێكه له كاری تێكده‌رانه‌ی وه‌رس كه‌ر، چونكه پرۆسه‌كان وئه‌نجامه‌كانی فاكته‌ره جیاجیاكانی داماڵینی دیارده‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی ناگۆڕین گه‌ر به ماتماتیك هه‌ڵس وكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت وه ئێمه وه‌ك پێشه‌نگی ئه‌و زانسته ته‌ماشای ده‌یفز ده‌كه‌ین وه‌هه‌ست به ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێڕشانه‌ی كه ناوه ناوه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌و زانایه هه‌ر له‌ناو ووڵاته‌كه‌ی خۆیدا)).
وه پێ ده‌چوو لیسته‌ركینگ ئاره‌زووی هه‌بووبێت لایه‌نگیری ستره‌هله‌ر بكات، كاتێك ده‌ڵێت((شیكاری له‌لایه‌نی ناوه‌رۆكه‌وه شێوازێكی گونجاوه بۆ توێژكردنی دیارده ئاڵۆزه‌كان وئه‌و پرۆسانه‌ی كه چه‌نده‌ها گۆڕاویان تێدا تێكهه‌ڵكێش ده‌بێـت وله‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی نموونه(سامپڵ) توێژده‌كرێن، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته جیۆمۆڕفۆلۆجیانه‌ی كه ده‌توانن بابه‌تێكمان پێبده‌ن كه بشێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاماری سنووردارن (به‌ڕای ئه‌و بێگومان) بۆیه ئه‌و شێوازه ئاماریه كه پێویستیه‌كان(حاجه‌ت) بۆیان ده‌مانخه‌نه به‌ر بوارێكی نوێ له سه‌رنج وپرسیاره‌وه كه ئاسان نیه پێشبینی ده‌رئه‌نجامه‌كانیان بكرێت چونكه ده‌بێت ئه‌و ده‌رئه‌نجامه له‌و په‌ڕی ووردیدابن له بواری هزری جیۆمۆڕفۆلۆجیدا.
وه هه‌ندێك له زانایانی جیۆمۆڕفۆلۆجیادا هه‌ن وه‌ك چوورلی ودیووری و ماكای و ووڵمان و وئیتریش كه ده‌ستیانكرد به به‌كارهێنانی شێوازی چه‌ندی له توێژینه‌وه‌كانیاندا. وبه‌گشتی ئه‌و شێوازه له‌دواییدا به‌ره به‌ره زیاتر والێهات بڵاوبۆوه وبه‌خێرایی گه‌شه‌ی سه‌ند.
هه‌روه‌ها مشت ومڕێكیش هه‌یه به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی كه‌متر له‌باره‌ی پڕاكتیزه‌كردنی شێوازه چه‌ندیه‌كان له بواری زانستی ئاووهه‌وادا بڵام بێگومان ئه‌و بابه‌ته یان ئه‌و مه‌نهه‌جه رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی نه‌دیت له رووی به‌رهه‌ڵستكردنه‌وه چونكه كۆن بوو لێی جیانه‌دكرایه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێر‌و چاره‌سه‌ریه ئاماریانه كه پێویستبوو له كاره ماتماتیكیانه‌ی هه‌ره ساكاره‌كانه‌وه بگره تا ده‌گه‌یشته ئاڵۆزه‌كانه‌وه ئه‌وانبوون كه به‌ری زانستێكی ئاووهه‌وای پێشكه‌وتوویان هێنایه به‌رهه‌م كه‌گه‌لان نه‌توانن ده‌ستبه‌رداریبن.
هه‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی سۆرنسۆیت ومازه‌رو هێر وبریسۆن وچه‌ندانی تره‌وه بۆ زۆران له شێوازه ماتماتیكیه‌كانه‌وه له بابه‌ته ئاووهه‌واییه‌كانه‌وه له ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژدا ئه‌و كاره‌یان بووه هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه ئاراسته‌ی ئه‌و شێوازه‌ده‌كرا به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌دا.
بێگومان ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه پپه‌یوه‌ندیان به ئاووهه‌واوه هه‌بوو پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌خۆوه بینی وه وای لێهات چه‌نده‌ها لقی لێ ببێته‌وه، ئه‌و توێژینه‌وانه پشت به ئاماره‌كان و زانیاریه ئاماریه‌كان وژماره‌ییه‌كان ده‌به‌ستن كه له وێسته‌گه كه‌شناسیه جیاجیاكان كۆده‌كرێنه‌وه. بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی توانای هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژمارانه وگۆڕینیان وده‌ركردنی شێوه جیاجیاكان لێیانه‌وه له‌راستیدا مانای ده‌سته‌به‌ركردنی هێزیكی نوێیه له هه‌ڵسوكه‌وتكرن له‌گه‌ڵ ئاووهه‌وادا وبه‌شێوه‌یه‌كی راستدا بۆیه پسپۆرَی ئاو‌و هه‌وا ده‌بێ كۆششێكی زۆر بكات له‌و بواره‌دا.
وه له پێناو روونكردنه‌وه‌ی به‌های توخمێك له توخمه‌كانی ئاووهه‌وادا وه‌ك باران پێویسته سه‌ره‌تا تۆماره‌كانی ئاماری باران وپله‌ی گه‌رما و بایه‌كان له‌به‌ر ده‌ستدابن و ئه‌و تۆمارانه‌ش به جیا هه‌ن له وێستگه‌كانی كه‌شناسیدا. كه پسپۆڕ له ئاووهه‌وادا هه‌ڵده‌ستێت به به‌كارهێنانی ئه‌و تۆماره ئاماریانه وله‌رێگه‌ی ئاماره‌وه یان ماتماتیكه‌وه چاره‌سه‌ریانده‌كات بۆ روونكردنه‌وه‌ی به‌های باران به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رماو بایه‌كان وتوخمی تره‌وه هه‌یه‌تی پۆ ئاماده‌كردنی وه‌سفێكی چه‌ندی (ژماره‌یی) له‌سه‌ر شایسته‌یی باران بۆ سه‌رخستنی كشتوكاڵ یان بۆ روونكردنه‌وه‌ی ووشكی وشتی تر.
ئاووهه‌وا له‌نێوان لقه‌كانی تری جوگرافیای سروشتی‌دا به‌زۆری بوونی زانیاریه ژماره‌ییه‌كان جیا ده‌كرێته‌وه سه‌رباری زۆری ئه‌و هاوكێشه ماتماتیكیانه‌ی كه به‌كاردێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جیاجیایانه‌ی كه توێژینه‌وه ئاووهه‌واییه‌كان پێویستیان پێی هه‌یه وه‌ك پێوان بڕی به‌هه‌ڵمبوون و(نه‌تح). ئه‌و هۆكارو ئامێرانه‌ی كه تایبه‌تن له پێوانی توخمه‌كانی ئاووهه‌وا زۆرن وپێكدێن له‌و ئامێرانه‌ی كه دیارده ئاووهه‌واییه‌كان تۆمارده‌كه‌ن، بۆ نموونه له كۆتایی په‌نجاكان وتا ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا 10000 وێستگه‌ی كه‌شناسی له سه‌ر زه‌ویدا هه‌بوون و1000یش له‌ئاسمانه‌وه كه له‌ئاسته جیاجیاكانی تڕپۆسفیره‌وه دا هه‌بوون زانیاریان ده‌دا ده‌رباره‌ی پله‌ی گه‌رماو په‌ستانی كه‌شی وبایه‌كان هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 3000 كه‌شتی بازرگانی وهه‌ندێ كه‌شتی تر كه تاقمێكی ته‌واوو بێ كه‌م وكوڕییان بۆ دابینكرابوو له ئامێره میتیۆرۆلۆجیه‌كاندا كه به‌شه فراوانه‌كانی ده‌ریاكانیان ده‌بڕی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هه‌ر له په‌نجاكانه‌وه‌و له‌دواییشدا دوو پێشكه‌وتنی گه‌وره روویدا له بواری كۆ كردنه‌وه‌ی ژماره‌كان و چاره‌كردنی چه‌ندی بۆ بارودۆخی ئاووهه‌وا و كه‌ش كه ئه‌وانیش به‌كارهێنانی مانگه ده‌ستكرده میتیۆرۆلۆجیه‌كانبوو Tiros كه زانیاریه‌كی زۆر‌و فراوانیان ده‌رباره‌ی هه‌وره پۆشاكه‌كان و پله‌كانی گه‌رماو ودیارده كه‌شیه‌كانی تریان ده‌به‌خشیه‌وه،ئه‌وه‌ی دووه‌میش به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بوو ئه‌وه‌ی كه ئاسانكاریه‌كی زۆری خسته به‌رده‌ست له‌بواری كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاریه میتیۆرۆلۆجیه‌كان وپۆلێنكردنیان وچاره‌سه‌ركردنی زۆر له‌و كیشه ماتماتیكیانه‌ی كه به ئاسانی ئه‌نجامیان ده‌رنه‌ده‌هات به رێگا ئاساییه‌كاندا.
شێوازه چه‌ندیه‌كان ئاماژه‌كردی روون ودیار ده‌رباره‌ی دیارده‌كانمان پێ ده‌به‌خشن و وه‌سفێك ده‌ده‌ن كه به ژماره‌یه‌كی دیاریكراو ده‌رده‌بڕدرێت كه روانگه‌یه‌یكمان پێده‌ده‌ن ده‌رباره‌ی دۆخی راسته‌قینه‌ی دیارده‌كه له‌و ژماره‌یه‌دا بۆیه به‌وه جیاده‌كرێته كه وورده و لایه‌نگیری تیادا نیه. تا وای لێهات له توێژینه‌وه جوگرافیه‌كاندا گه‌ر بڵێین پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رز بوو یان زۆر زۆر به‌رز بوو كه‌س وه‌رینه‌گرێت له مێشكی خۆی هه‌رزی نه‌كات چونكه ئه‌و چه‌مكانه چه‌مكی گشتین و زیاتر له‌ئاماژیه‌ك واتایه‌ك ده‌به‌خشن.
بڵام هه‌ندێك كێشه وگرفت رووبه‌رووی توێژه‌ران ده‌بنه‌وه له به‌كارهێنانی شێوازه چه‌ندیه‌كان كه توێژه‌ره‌ان ناچارده‌كات شێوازی تر بۆ جێگرتنه‌وه‌یان بگرنه به‌ر. هه‌روه‌ها پێشده‌چێت زۆر له داتا ژماره‌ییه‌كان، خه‌ملێندراوبوون وله ئه‌نجامدا دووربن له ووردی زانستی وپێویست. وه له‌و كێشانه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنانیان پێویستی به شاره‌زییه‌كی ته‌واو هه‌یه له به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێر‌و كه‌ره‌سته ئاماریه‌كانه‌ی كه گونجاون له‌گه‌ڵ سروشتی توێژینه‌وه‌كه‌دا. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ژماره‌كان له‌وانه‌یه زۆر بن و به‌رده‌ستربن له لقێكی وه‌ك ئاووهه‌وادا به‌ڵام له‌وانه‌یه وانه‌بن له‌و توێژینه‌وه‌انه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به بۆنممونه خاك یان جیۆمۆڕفۆلۆجیاوه هه‌بێت كه توێژه‌ره‌ان ده‌بێ خۆیان دروستیانكه‌ن. وه له‌دواییدا ژماره‌كان ته‌نها كه‌ره‌سته‌ن وئامێره‌كانیش هۆكارن هه‌ر توێژه‌ر خودی خۆی خاوه‌نی توانای شیكاركردنه وهه‌روه‌ها توانای ده‌رهێنانی ئه‌نجامه ویستراوه‌كانه.
هه‌ر وه‌ك له پێشوودا ئاماژه‌ی پێكرا كه ئاراسته بوونی توێژینه‌وه جوگرافیه‌كان به‌ره‌و خۆ به‌ند كردن به هۆكاره چه‌ندیه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر به‌شداری كرد له جێگیركردن و به‌هێزكردنی كۆششی جوگرافیناسه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به دروستكردنی بیردۆزه‌و یاسا جوگرافیه‌كان و دامه‌زراندنی مۆدیله‌كان له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماتماتیك ورێگا ئاماریه‌كانه‌وه ئه‌و كاره‌ی كه مشت ومڕێكی زۆر و درێژخایه‌نی نایه‌وه. له‌رووی ئایا جوگرافیناسان ده‌توانن یاسای تایبه‌ت به‌خۆیان بنیات بنێن. وادیاریشبوو كه جوگرافیناسه سروشتیه‌كان خۆشبه‌ختتر بوون له بواره‌دا ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه جوگرافیناسه سروشتیه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی هۆكاره چه‌ندیه‌كانه‌وه بۆ سوسه‌كردنی یاخود تێبینیكردنی ئه‌و گۆڕاوانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به توێژینه‌وه چه‌ندیه‌كانه‌وه هه‌یه، له‌و كاته‌ی كه به‌هۆی تێكهه‌ڵكێشی گۆڕاوه رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌كانه‌وه له توێژینه‌وه مرۆییه‌كاندا، ده‌بینین كه به زه‌حمه‌ت چۆكیان پێداده‌هێنرێت له به‌رامبه‌ر ژماره وداتا چه‌ندی وژمارییه‌كاندا
ده‌رئه‌نجامه‌كان:
له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه گه‌یشتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1- پێشكه‌وتنی زانسته‌كان هه‌میشه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به ئاراسته‌بوونیان به‌رو به‌كارهێنانی ماتماتیك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وزانسته سروشتیه‌كان پێشكه‌وتووتر بوون له‌و ربواره‌دا.
2- جوگرافیا به هه‌ر شێوه‌یه‌كی بێت له ماوه‌كانی پێشوودا هۆكاره چه‌ندیه‌كانی به‌كارهێناوه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی به‌رفراون له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ستی پێكرد.
3- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ له جوگافیناسان به شێوه‌یه‌كی خراب هۆكاره چه‌ندیه‌كانیان به‌كارهێنا به‌ڵام به‌گشتی جوگرافیناسان ده‌ستیان كرد به به‌كارهێنانی كوالیتیه‌كی به‌رز له ماتماتیكه‌وه له توێژینه‌وه‌كانیاندا.
4- توێژینه‌وه ئاووهه‌واییه‌كان له هه‌موو لقه‌كانی تری جوگرافیا زیاتر هۆكاره چه‌ندیه‌كانیان به‌كارهێنا به هۆی ئاسان ده‌ستكه‌وتنی ژماره‌كاندا.
5- هۆكاره چه‌ندیه‌كان كۆششی جوگرافیناسانیان توند‌و تۆڵتر كرد له پێناو گه‌یشتن به یاسا‌و بیردۆزه‌كاندا وجوگرافیناسه سروشتیه‌كان له سه‌ركه‌وتن نزیكتربوون به به‌راوورد له‌گه‌ڵ جوگرافیناسه مرۆییه‌كاندا. له‌به‌ر سه‌ختی چۆك پێدادانی گۆڕاوه رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونیه‌كانه‌وه له به‌رامبه‌ر ژماره‌كان و داتا چه‌ندیه‌كاندا به پێچه‌وانه‌ی جوگرافیای سروشتیه‌وه كه به ئاسانی ده‌توانێت هۆكاره چه‌ندیه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ توێژكرن و تێبینی كردنی ئه‌و گۆڕاوانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به خۆیانه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
محمد علی عمر الفرا، علم الجغرافیا، نشره الجمعیه الجغرافیه الكویتیه(22)، قسم الجغرافیا بجامعه الكویت ، 1980، ص35.
خلیل إسماعیل محمد، المنهج فی الدراسات الجغرافیه الحدیپه، مجله گوڵان العربی ، العدد 10، اربیل، 1997، ص79.
محمد عبدالرحمن الشرنوبی ، الجغرافیا بین العلم التگبیقی والوڤیفه الاجتماعیه، نشره الجمعیه الجغرافیه لكویتیه(31)، قسم الجرافیا بجامعه الكویت، 1981، ص5.
خلیل إسماعیل محمد، المصدر السابق، ص79.
محمد علی عمر الفرا، مناهج البحپ فی الجغرافیا بالوسائل الكمیه، دار العلم للملایین، بیروت، 1973، ص54.
نفس المصدر، ص137.
محمد عبدالرحمن الشرنوبی، البحپ الجغرافی، مكتبه الانجلومصریه، القاهره ، 1978، ص105.
نفس المصدر، ص 106.
المصدر نفسه، ص107.
نفس المصدر، ص109.
عادل سعید الراوی، المناخ التگبیقی، الموصل، 1990، ص46.
نفس المصدر، ص99.
أحمد سعید حدید وێخرون، جغرافیه الگقس، جامعه الموصل، الموصل، 1979، ص12.
خلیل إسماعیل محمد، نفس المصدر السابق، ص79.
نفس المصدر. ص79.
نفس المصدر، ص 79.
نفس المصدر، ص79.