___________________________________________
نوسینی :د.حكمت عبدالعزیز حمد حوسه‌ینی
___________________________________________
زۆر جار كه باسی هۆكاره‌كانی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیده‌كرێت ، تا ئێستا باس له هۆكاری هه‌ڵكه‌وتی شوێنگه‌ی جوگرای ناوخۆیی ده‌كرێت (واته دووری له كه‌نار ده‌ریاكانه‌وه )وه‌ك هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی یاخود وه‌ك تاكه هۆكارێك كه بووبێته رێگر له به‌رده‌م دروست بوونی ئه‌و ده‌وڵته خه‌ونه. بێگومان ئه‌وه تۆمه‌تێكی ناره‌َه‌وایه كه دراوه‌ته پاڵ ئه‌و شوێنگه جوگرافیه ،یان له لایێكی دیكه‌وه باس له هۆكاری دابه‌شبوونی نیشتیمانی كورد به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌وڵه‌تی هه‌رێمیه‌وه ده‌كرێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ گه‌لێكی دیكه‌ی ئه‌و جیهانه تووشی ئه‌و گرفته نه‌بووبێته‌وه له‌و كاته‌ی كه ده‌بینین چه‌ندین گه‌ل له گه‌لانی جیهان تائه‌ورۆش ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه گه‌چی خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆشیانن وه‌ك ئازه‌ربایجانیه‌كانی ئێران و مه‌نگۆلیه‌كانی ووڵاتی چین و ئه‌ڵمانیه‌كانی هه‌نگاریاو پۆڵه‌نداو سلۆفاكیاو فه‌ره‌نسا وسوێسره) وه ئه‌و رۆكه‌ش سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و ووڵاتانه بۆته شتێكی ئه‌وه‌نده پیرۆز ،پیرۆزتر له سه‌روه‌ری خاكی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه به‌درێژایی مێژوودا وڵاتی دیكه‌یان لێ جیابۆته‌وه ،له پێشه‌نگی هه‌موویاندا وڵاتانی روسیا و (یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران) و یۆگوسلافیای جاران و هیندستان و چیكۆسلۆفاكیای جاران و دوورگه به‌ریتانیه‌كان ،له‌و كاته‌ی كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شبووه یاخوود به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شیان كردووه (توركیا‌و ئێران و عیڕاق و سوریا) له هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له‌پێشوودا ناومان هێنان ره‌ش و روتر و پاشكه‌وتووترن و بێ هێزترن ، بێ ئه‌وه‌ی به‌دوای به‌ڵگه‌دا بگه‌ڕێین ،به‌ڵكو ئه‌و راستیه له لایه‌ن خه‌ڵكانی نه‌خوێنده‌وارو ساویلكه‌ش (به‌دیهیه) به‌ڵگه نه‌ویسته هه‌روه‌ها چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ش.
له راستیدا ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگه لیكۆڵینه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت ،به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم پێویسته كۆنگره‌و و كۆنفڕانس و كۆڕ و سیمیناری زۆری بۆ ببه‌سترێت ،چونكه له هه‌موو شتێك گرنگتره له ژیانی تاك و كۆمه‌ڵی كورددا ، كه هه‌موو شتێكمان هه‌بێت ،خاك ،نیشتیمانی تایبه‌ت ،زمان و مێژووی هاوبه‌ش و ژماریه‌كی زۆری دانیشتوان كه‌چی ده‌وڵه‌تمان نه‌بێت ! ئه‌و شته زۆر جێگای پرسیاره.
به هه‌ر حاڵ با هۆكاره‌كان و سه‌رنجه‌كانی دیكه بۆ ده‌رفه‌تی دیكه جێ بهێلین و جه‌خت له‌سه‌ر ناوونیشانی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین كه له دێڕه‌كانی سه‌ره‌تاشدا ده‌ستمان كرد به باسكردنی.
بێ گومان شوێنگه‌ی جوگرافی هه‌ر نیشتیمانێك كه له سه‌ر كه‌ناری هه‌ر ده‌ریاێیكی كراوه بێت جیاوكاری زۆری هه‌یه له پێناو دامه‌زراندن و بوونی ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌و گه‌له جیا جیاكاندا به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ش هه‌ن كه خاكی نیشتیمانیان له‌سه‌ر ده‌ریایه‌و كه‌چی ده‌وڵه‌تیشیان نیه وه‌ك گه‌لی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی عه‌ره‌بستان له ووڵاتی ئێران‌دا(كه خاكه‌كانیان ده‌ڕوانێته سه‌ر كه‌نداوی فارس و عومانه‌وه، یان به‌ربه‌ره‌كان و گه‌لی بیابانی رۆژئاوای ووڵاتی شانشینی مه‌غریب كه خاكه‌كانیان ده‌ڕوانێته سه‌ر زه‌ریای ئه‌تله‌سیه‌وه (ئه‌تلانتی) و چه‌ندین نمونه‌ی دیكه‌ش ،به‌ڵكو له‌وانه‌شه به‌پیچه‌وانه‌وه بێت، له‌وانه‌یه وولاتێكی ناوخوَیی مه‌ترسیه‌كی زوَر بخاته سه‌ر چه‌ندین وولاتی سه‌ر به‌خوَ كه‌ده‌رواننه‌سه‌ر ده‌ریاكان وه‌ك ئه‌و مه‌ترسیه‌زوَره‌و ئه‌و ده‌ستدرێژیه به‌رده‌وامانه‌ی كه وڵاتی ئه‌سیوبیا(حه‌به‌شه) ده‌یخاته سه‌ر وڵاتانی ئه‌ریتیریاو سۆماڵ كه ده‌ڕواننه سه‌ر ده‌ریای سوور‌و كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای عه‌ره‌ب و زه‌ریای هیندیه‌وه.
كه‌واته شوێنگه‌ی ناوخۆیی هیچ رێگه‌گر نیه له به‌ر ده‌م دروست بوونی ده‌وڵه‌ت یاخود بونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌خاسمه بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره له رووی ژماره‌ی دانیشتوان و رووبه‌ری زه‌وی نیشتیمانه‌كه‌ی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به پێی سه‌رچاوه جۆراو جۆره‌كانه‌وه خۆی له زیاتر له 40 ملیۆن كه‌س ده‌دات ورووبه‌ری نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی له زیاتر له 500 هه‌زار كم² ده‌دات.
له هه‌مان كاتدا بوونی ده‌وڵه‌تی به‌هێز له نزیك ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه نیشتیمانه‌كانیان شوێنگه‌یه‌كی جوگرافی ناوخۆییان هه‌یه ئه‌ویش رێگر نیه و نابێ ئه‌وه‌ش به پاساو بۆ نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێك بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دابنێین چونكه هیچ كام له‌و ده‌وله‌تانه‌ی دراوسێی كوردستان به ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی به‌هێزو گه‌وره دانانرێن ئه‌گه‌ر به‌راووردیان كه‌ین له‌گه‌ڵ ووڵاتانی چین و هیند كه له باكوور‌و له باشووره‌وه ده‌وری هه‌ردوو وڵاتی بچووكی نیپال و بۆتانیان داوه له كیشوه‌ری ئاسیادا ، یان بوونی ئیماره‌تی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ندۆڕای بچووك كه له‌نه‌خشه‌كاندا ده‌رناكه‌وێت له نێوان هه‌ردوو ووڵاتی گه‌وره‌و به‌هێزی فه‌ڕه‌نساو ئیسپانیادا،یان بوونی ده‌وڵه‌تی لۆكسمبۆرگ له نێوان ووڵاتانی ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو به‌لجیكادا، یان هه‌ڵكه‌وتنی ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی لیشتنشتاین (لیختنشتاین) له نێوان سوێسڕه‌و نه‌مسادا ، هه‌روه‌ها هه‌ڵكه‌وتنی ووڵاتی مه‌نگۆلیاكه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له 3 ملیۆن كه‌س كه‌متره و كه‌چی كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو ووڵاتی زلهێزی چین له باشووره‌وه وروسیا له باكووره‌وه، جێی ئاماژه‌یه كه هیچ كام له‌و نممونانه‌ی لێره‌دا هاتوون ریّژه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان ته‌نانه‌ت ناگاته 1٪ی كۆی گشتی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه ده‌وره‌یان داون و كه ناویشیان لێره‌دا هاتووه .
بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی كه شوێنگه‌ی جوگرافی ناوخۆیی رێگرنیه له‌به‌رده‌م دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیدا، ده‌بێ بزانین وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌هێزو به‌رچاو كه 39 ده‌وڵه‌تی ناوخۆیی هه‌یه له جیهاندا ، كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر چار كیشوه‌ردا (بڕوانه ئه‌و خشته‌یه‌ی خواره‌وه):
خشته ژماره (1) ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته ناوخۆییه‌كان به پێی كیشوه‌ره‌كاندا
ژ ناوی كیشوه‌ر ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته ناوخۆییه‌كان رووبه‌ری كیشوه‌ره‌كه به كم²
ذ
|
ناوى كيشوةر
|
ذمارةى دةولَةتة
ناوخؤييةكان
|
رووبةرى
كيشوةرةكة بة كم²
|
1
|
ئاسيا
|
9
|
44,391,000
|
2
|
ئؤروثا
|
13
|
10,355,000
|
3
|
ئةفريقيا
|
15
|
30,243,910
|
4
|
ئةمريكاى باشوور
|
2
|
17,820,950
|
5
|
ئةمريكاى باكوور
|
0
|
24,246,930
|
6
|
ئوستراليا(ئؤقيانؤسيا)
|
0
|
7,686,849
|
كؤ
|
هةموو
كيشوةرةكان
|
39
|
سه‌رچاوه‌ی خشته‌كه:
أطلس العالم ،إشراف و مراجعه :إبراهیم حلمی الغوری ،المۆسسه العلمیه للوسائل التعلیمیه ،دار الشرق العربی ،سوریه ،حلب،1424ه-2003م.
له‌و خشته‌یه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته ناوخۆییه‌كان ته‌نها به سه‌ر چوار كیشوه‌ر دابه‌شبونه ئه‌وانیش كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا‌و ئۆروپا‌و ئه‌فریقیاو ئه‌مریكای باشوور ، له‌وكاته‌ی كه هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوور‌و ئوسترالیا هیچ ده‌وڵه‌تی ناوخۆییان لێ نیه. وشایانی باسیشه كه ژماره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناوخۆییانه له‌و كیشوه‌رانه‌ی كه بونیان تیایدا هه‌یه جیاوازی هه‌یه ، له ئه‌فریقیادا زۆرترین ژماره‌ی تێدا هه‌یه كه ده‌گاته 15 ده‌وڵه‌ت ئۆروپا به پله‌ی دووه‌م دێت به 13 ده‌وڵه‌ت وئاسیا به سێیه‌م به 9 ده‌وڵه‌ت ودیاره كه چواره‌میان ئه‌مریكای باشووره به ته‌نها 2 ده‌وڵه‌ت.
جێگای سه‌رنجه كه كیشوه‌ری ئاسیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆرترین رووبه‌ری هه‌یه كه به زیاتر له 14ملیۆن كم² رووبه‌ره‌كه‌ی له رووبه‌ری نزیكترین كیشوه‌ر لێیه‌وه زیاتره كه كیشوه‌ری ئه‌فریقیایه كه چی به ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت له رووی ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته ناوخۆییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش وه‌ك یه‌كێ له فاكته‌ره‌كان نه‌وه‌ك تاكه فاكته‌ر بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی زه‌به‌لاح له رووی رووبه‌ره‌وه وه‌ك روسیا‌و چین و هیندستان و كازاخستان و مه‌نگۆلیاو وئێران و پاكستان عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی و توركیا له كیشوه‌ره‌دا كه رووبه‌ره‌كانیان زۆربه‌ی رووبه‌ری كیشوه‌ره‌كه پێكدێنن و له هه‌مان كاتدا به گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تانی جیهان داده‌نرێن هه‌روه‌ها فاكترێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه هه‌مان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه سیسته‌می فه‌رمانره‌وایی زۆر مه‌ركه‌زیانه به‌كار دێنن وماف و چاره‌نووسی چه‌ندین میلله‌تی دیكه له ژێر ده‌ستیاندایه‌و وزه‌وتیان كردووه هه‌روه‌ها فاكترێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی زه‌ویه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره به ناوچه‌ی سروشتی زۆر سه‌خت داده‌نرێن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا (چ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین بیابان بن یان گوره‌ترین بان وبه‌رزترین بانی جیهان (بانی تیبت) یان بوونی ساردترین ناوچه‌ی ناوخۆیی وه‌ك ناوچه‌ی ساردی سێبیریای به‌ناوبانگ یامه‌زنترین ناوچه شاخاویه‌كانی جیهان چ له رووی به‌رزیه‌وه یان چ له رووی فراوانی رووبه‌ره‌كه‌یدا) بۆیه ئه‌وه‌ش كاری كردۆته سه‌ر كه‌می چڕی دانیشتواتی ئه‌و ناوچانه كه‌می بنه‌ما ئابووری و سروشتیه‌كانیان كه له ئه‌نجامدا ده‌وله‌تی گه‌وره‌و وژماره كه‌می لێ كه‌وتۆته‌وه هه‌روه‌ها چه‌ند فاكته‌رێكی دیكه به هه‌ر حاڵ.. .. .. .. .. .. .
كه‌واته وا ده‌رده‌كه‌ێت كه دیارده‌ی ده‌وڵه‌ته ناوخۆییه‌كان دیارده‌یه‌كی ئاساییه و نامۆنیه.
شایانی باسه هه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌وله‌تانه ژماره‌ی دانیشتوانیان له كوردستان كه‌متره ، له هه‌موویانیش نزیكتر له كوردستان ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانه له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته (27,755,775) كه‌س ،واته ژماره‌ی دانیشتوانیان له ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان كه‌متره ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان به 40 ملیۆن كه‌س دابنێین (مه‌زه‌نده‌بكه‌ین) (له به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ ئامارێكی ره‌سمی له‌به‌ر ده‌ست دانیه ) ئه‌وه دیاره كه بێ گمان به زیاتر له 12 ملیۆن كه‌س له ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌فغانستان زیاتره.
مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گه‌لێك یان رووبه‌ری زه‌ویه‌كه‌ی پێوه‌ر نیه بۆ بوونی به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی ،چونكه ئه‌گه‌ر وابایه دیسان ده‌بایه له‌مێژه كوردیش خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بوایه.
راسته له وانه‌یه پاساو به پشت به‌ستن به چه‌ندین هۆكاری جیاجیا بێنینه‌وه به‌ڵام ئه‌و كاره له راستیدا هه‌ڵاتنه له راستی ،به‌ڵكو قسه‌ی بێ مانا‌و ترسنۆكانه‌یه ،كاری كه‌سانی سه‌رنه‌كه‌وتوو شكست خواردووانه.
هۆكاری راسته‌قینه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆر‌و ومه‌عده‌ن و ئیراده‌و عه‌زیمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناویان له خۆیان ناوه به كورد ،نه‌وه‌ك بۆ هۆكاره جیاجیاكان به شوێنگه‌ی جورافیایی ناوخۆییشه‌وه. بوون به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت كاری راسته‌قینه‌ی ده‌وێت وگه‌لی بوێر و خۆنه‌ویست ده‌وێت ،خه‌بات ده‌وێت له سه‌ر هه‌موو به‌ره‌كاندا له هه‌موو شتێكیش گرنگتر قوربانی ده‌وێت به هه‌موو شت گیان و ماڵ و كات و به‌رژه‌وه‌ندی ،له گولله‌ی دوژمن نه‌ترسیت و له برسیه‌تی وده‌ربه‌ده‌ری نه‌ترسێیت وهه‌رچه‌ندێك قوربانیت وزه‌حمه‌تیت كێشابێت دابێت پێت زۆر نه‌بێت هه‌تاكوو ده‌گه‌یته ئه‌نجام واته دڵسۆزیه‌كی ته‌واو له لایه‌ن هه‌موو تاكێكه‌وه وكار و هه‌نگاوی راسته‌قینه‌ی عه‌مه‌لی نه‌وه‌ك كه‌وتن به دوای دروشمه جیاجیاكان و مادده‌ی خاوه‌ن ژماره جیاجیاكان، هیچ گه‌لێكی سه‌ر ئه‌و زه‌ویه به به‌رزكردنه‌وه‌ی عه‌ڕیزه و موعامه‌له و یاداشت نه‌بوونه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیان تا ئێمه‌ش ببین هیچ گه‌لێكی سه‌ر ئه‌و زه‌ویه به قسه‌ی خۆش و ده‌یالۆگ نه‌بوونه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیان تا ئێمه‌ش ببین ،با خومان به‌و قسانه نه‌خه‌ڵه‌تێنن.
من نازانم ئه‌و گه‌له یان هه‌ر گه‌لێك ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 40 ملیۆن كه‌س زیاتر بێت و ونیشتیمانێكی پان و به‌رینی هه‌بێت وسامانێكی مرۆیی و سروشتی و ئابووری له بن نه‌هاتووی وه‌ك گه‌لی كوردی هه‌بێت چۆن ده‌توانی یه‌ك شه‌و تا به‌یانی بێ شه‌رمانه خه‌وی لێ بكه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت به‌ڵكو ده‌خه‌وێت و سه‌دان ساڵیش ده‌خه‌وێت.
تكایه سه‌رنج بده ئه‌و خشته‌یه‌ی خواره
خشته‌ی ژماره (2) ژماره‌ی دانیشتوان و رووبه‌ری هه‌موو ووڵاته ناو خۆییه‌كانی جیهان
ژ ناوی ووڵات رووبه‌ر به (كم²) ژماره‌ی دانیشتوان(كه‌س) ژ ناوی ووڵات رووبه‌ر به (كم²) ژماره‌ی دانیشتوان(كه‌س)
ئاسیا ئۆڕوپا
ذ
|
ناوى وولَات
|
رووبةر بة (كم²)
|
ذمارةى
دانيشتوان(كةس)
|
ذ
|
ناوى وولَات
|
رووبةر بة (كم²)
|
ذمارةى
دانيشتوان(كةس)
|
ئاسيا
|
ئؤرِوثا
|
||||||
1
|
ئةفغانستان
|
652,225
|
27,755,775
|
10
|
ئةندورِا
|
468
|
68,400
|
2
|
ئةرمينيا
|
29800
|
3,330,100
|
11
|
بيلارِوسيا
|
207,595
|
10,335,380
|
3
|
ئؤزبةكستان
|
447,400
|
24,563,440
|
12
|
ضيك
|
78,864
|
10,256,360
|
4
|
بؤتان
|
47,000
|
2,094,175
|
13
|
سان مارينؤ
|
61
|
27,730
|
5
|
تاجيكستان
|
143,100
|
6,719560
|
14
|
سلؤفاكيا
|
49,035
|
5,422,365
|
6
|
قيرغيزستان
|
198500
|
4,822,160
|
15
|
سويَسرة
|
41,285
|
7,301,990
|
7
|
لاووس
|
238,800
|
5,777,180
|
16
|
فاتيكان
|
0.44
|
850
|
8
|
مةنطؤليا
|
1,566,500
|
2,694,430
|
17
|
لؤكسمبؤرط
|
2,588
|
448,570
|
9
|
نيثال
|
147,181
|
25,873,915
|
18
|
ليشتنشتاين
|
160
|
32,840
|
كؤ
|
19
|
مةطدونيا
|
25,713
|
2,054,80
|
|||
20
|
مؤلَداظيا
|
33,700
|
4,434,545
|
||||
21
|
نةمسا
|
83,858
|
8,169,930
|
||||
ئةفريقيا
|
22
|
هةنطاريا
|
93,030
|
10,075,035
|
|||
23
|
ئةسيوبيا
|
1,104,300
|
67,673,030
|
كؤ
|
|||
24
|
ئةفريقياى ناوةرِاست
|
622,984
|
3,642,740
|
||||
25
|
ئؤطةندا
|
241,038
|
24,699,170
|
ئةمريكاى باشوور
|
|||
26
|
بؤتسوانا
|
581,730
|
1,591,230
|
38
|
ثاراطواى
|
406,752
|
5,884,490
|
27
|
بؤرِكينافاسؤ
|
274,200
|
12,603,185
|
39
|
ثؤليظيا
|
1,098,581
|
8,445,130
|
28
|
بؤرِؤندى
|
27,834
|
6,373,000
|
كؤ
|
|||
29
|
ضاد
|
1,284,000
|
8,997,235
|
||||
30
|
رواندا
|
26,338
|
7,398,070
|
||||
31
|
زامبيا
|
752,614
|
9,959,035
|
||||
32
|
زيمبابوى
|
390,759
|
11,376,675
|
||||
33
|
سوازيلاند
|
17,363
|
1,123,605
|
||||
34
|
ليسؤتؤ
|
30,355
|
2,207,955
|
||||
35
|
مالاوى
|
118,484
|
10,701,825
|
||||
36
|
مالى
|
1,240,192
|
11,340,480
|
||||
37
|
نةيجةرِ
|
1,267,000
|
10,639,740
|
||||
كؤ
|
|||||||
سه‌رچاوه‌ی خشته‌كه:
أطلس العالم ،إشراف و مراجعه :إبراهیم حلمی الغوری ،المۆسسه العلمیه للوسائل التعلیمیه ،دار الشرق العربی ،سوریه ،حلب،1424ه-2003م.