- نوسینی : د. حكمت عبدالعزیز حمد حوسه‌ینی
پێناسه‌ی چه‌مكی زانستی جوگرافیای هاوچه‌رخ:
له راستیدا چه‌نده‌ها پێناسه بۆ زانستی جوگرافیا دانراوه
به‌پێی ئاراسته هزریه‌كانه‌وه وبه‌پێی قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتن
وگه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و زانسته له پێشوودا، كه بێ گومان رۆڵیان هه‌بووه
له فراوان بوونی چه‌مكی جوگرافیای هاوچه‌رخدا بۆ ئه‌وه‌ی رادده‌ی
پێشكه‌وتنی هزری سه‌ره‌و ڕووبكات له‌و زانسته‌دا.
یه‌كێك له‌و پێناسانه پێناسه‌ی جه‌یمس فیشه‌ره كه ده‌ڵێ
((هه‌وڵێكی تێگه‌یشتنی دروسته وتویژینه‌وه‌یه‌كی له سه‌ر خۆیه بۆ ئه‌و
واقیعه ئاڵۆزوو داینامیكی ولێكبه‌ستراوه‌یه كه‌پێكهاتووه له سێ
توخمه‌وه كه بریتین له:
1- دابه‌شبوونی دیارده سروشتی ومرۆییه‌كان.
2- سروشتی سیسته‌می په‌یوه‌ندیه ئاڵوگۆڕه‌كانه ئه‌وانه‌ی كه له
ئه‌نجامی یاخود له نێوان دابه‌شبونه جیاواز‌و هاوشێوه‌كاندا دروست ده‌بن
وه‌ك دابه‌شبونی چاڵاكیه ئابوریه‌كان یان داهاتی تاك،وه‌ك نموونه.
3- كه‌سایه‌تی جیاوكاری هه‌رێمه‌كان (جێگا یاخود شوێن) به تایبه‌تمه‌ندیه‌كان وگرفته‌كانیانه‌وه.
مه‌به‌ستی فیشه‌ر له (تێگه‌یشتنی دروست) رووكردنه شیكردنه‌وه‌یه-
هه‌وڵدان وپێشبینیكردنی مه‌رجدار وهه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه –ودیاریكردنی
نموونه‌ییترین شێواز بۆ سه‌رجه‌م دیارده جوگرافیه‌كان وسه‌رجه‌می ئه‌و
په‌یوه‌ندیانه‌ی كه له ئه‌نجامی كارلێكی نێوان مرۆڤ وژینگه‌وه دێنه
كایه‌وه له‌ئێستا وله ئاینده‌دا.
به پێی ئه‌و چه‌مكه‌وه جوگرافیای هاوچه‌رخ له‌سه‌ر پێویستی گرێدانه‌وه
له نێوان دیارده مرۆیی وسروشتیه‌كانه‌وه بنیاتده‌نرێت، وله‌سه‌ر
ئاشكراكردنیان وتۆماركردنیان وباسكردنیان به‌شێوازێكی چه‌ندی وژماره‌ییدا،
له‌دواییدا شیكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌یان وهه‌ڵسه‌نگاندنیان به شێویه‌كی
بابه‌تیانه، له‌دواییدا نواندنیان به ه‌بكارهێنانی كارتۆگرافیاوه
به‌شێوه‌یه‌كی ووردو روونه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه توێژینه‌وه‌ی
جوگرافی هاوچه‌رخ ده‌بێته زانستێكی پڕاكتیكی كه چه‌نده‌ها قۆناغ
وهه‌نگاوی دیاریكراوی هه‌یه وبه‌كاری گۆڕه‌پانی وكۆكردنه‌وه‌ی زانیاری
جۆراو جۆر وبه‌كارهێنانی مه‌نهه‌جیه‌ته نوێكان وته‌كنۆلۆژیا
پێشكه‌وتووه‌كان وهه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ نوێترین به‌رنامه‌كان
ویاسا ورێسا وسیسته‌مه‌كانی زانیاریه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌و شتانه‌ی كه
زیندویی وداینامیكیه‌ت وهه‌میشه نوێبونه‌وه‌یان بۆ زانستی جوگرافیای
هاوچه‌رخدا زامن كرد.
تایه‌تمه‌ندیه‌كانی جوگرافیای هاوچه‌رخ:
به‌پێی چه‌مكی هاوچه‌رخانه‌ی جوگرافیادا جوگرافیناسان چه‌ند
تایبه‌تمه‌ندیه‌كیان بۆ ئه‌و زانسته جیاكرده‌وه كه ده‌توانرێ هه‌ندێكیان
سه‌ره‌وڕووبكرێن به‌شێوه‌یه‌كی پوختدا له‌خواره‌وه:
1- نێوانی كردن (نێوان گه‌رایی): جوگرافیا ئامرازی گه‌یاندنی نێوان زه‌وی
ومرۆڤه، وئامرازی گه‌یاندنی نێوان زانسته سروشتی وزانسته مرۆییه‌كانه،
چونكه خزمه‌تی سه‌رجه‌م زانسته بنچینه‌ییه‌كان ده‌كات وه‌ك جیۆڵۆجیا
وئابووری وگه‌ردوونناسی وكۆمه‌ڵناسی ومێژوو وفیزیا وپزیشكی و.. .. .. هتد.
هه‌روه‌های جوگرافیناس سوود له‌و زانستانه وه‌رده‌گرێت به‌قه‌د
ئه‌وه‌نده‌ی كه له‌بواری توێژینه‌وه‌كه‌یدا به‌كه‌ڵكی دێت، وه‌ك توێژكردنی
هه‌ندێ له دیارده‌كانی (وه‌ك نه‌خۆشی ئایدز به نموونه) به‌ڵام له
روانگه‌یه‌كی جوگرافیانه‌دا.
2- گشتگیری: ته‌نها جوگرافیناس به‌جیا له‌خه‌ڵكی تر هه‌ڵده‌ستێت به
توێژكردنی راستیه‌كان وپه‌یوه‌ندیه‌كان به تێكڕا له چوارچیوه‌ی جێگادا
(شوێندا) وخۆی له‌و په‌رژینه رووكاری وده‌ستكردانه نادات كه زانسته‌كانی
دیكه دایده‌نێن بۆیه توێژینه‌وه‌ی جوگرافی هه‌ڵده‌ستێت به
تاواندنه‌وه‌یان ولابردنیان به‌پێی تواناوه بۆیه ئه‌و زانسته
ده‌سته‌واژه‌یه‌كی راستگۆیانه له‌سه‌ر زانسته لێكدراوه‌كان ویه‌كتر
ته‌واوكه‌ره‌كانه.
3- خه‌سڵه‌تی ته‌واوكاری: توێژینه‌وه‌ی جوگرافی نمونه‌ی ته‌واوكاری
زانستیه، به‌هۆی یه‌كتر ته‌واوكردنی هه‌ردوو لقی جوگرافی سروشتی
ومرۆییه‌وه، سه‌یری په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ژینگه‌كه‌ی ده‌كه‌ن به‌چاوێكی
یاخود له‌و سونگه‌یه‌ی كه ته‌وواكه‌ری یه‌كترن ئه‌و شته‌ش ده‌یپارێزێت
له‌وه‌ی كه به جوگرافیای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بچێت كه پێكده‌هات له
هه‌ندێ شاره‌زایی وزانیاری په‌رت و بڵاو ویه‌كتر نه‌گره‌وه.
4- خه‌سڵه‌تی داینامیكی : كه جوگرافیای هاوچه‌رخ بایه‌خ به توێژكردنی
دیارده هه‌میشه له‌گۆڕانه‌كانی ژینگه ومرۆڤ ده‌دات وهه‌ڵده‌ستێـت به
ئه‌نجامدانی گرێدانه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌رسێ ره‌هه‌نده‌كانی كات
(زه‌مه‌ن) سه‌ره‌تا له‌رابردوو: كاتێك به‌دوای هۆكاری دیارده‌كان
ده‌گه‌ڕێت، ئێستا: كاتێك له حاڵی حازردا به‌دوای داده‌چێت ووه‌سفی
كاریگه‌ریه‌كانی ده‌كات، ئاینده: له‌و كاته‌ی كه باشترین رێگاچاره
پێشنیارده‌كات له‌پێناو گه‌یاندنی سوود به تاك وبه‌كۆمه‌ڵگاوه.
5- پێكهاته‌یی : زانستی جوگرافیا زانستێكی داستانی وپێكهاته‌یی
وفه‌رهه‌نگیه، جوگرافیناس پشت به كارامه‌ییه‌كانی جوگرافیاوه ده‌به‌ستێت
بۆ وه‌رگرتنی پێداویستیه‌كانی توێژكردن و هه‌رزكردنیان ونواندنیان له
دواییدا هێنانه كایه‌وه‌ی بیرۆكه‌و شێوازی نوێ، چونكه جوگرافیناس هه‌موو
شتێك ده‌خوێنێته‌وه به‌ڵام ته‌نها جوگرافیا دێنێته ئه‌نجام.
6- ئاینه‌ده‌گه‌ری: جوگرافیناسی هاوچه‌رخ هه‌میشه ئامانجی پێشبینیكردنی
ئاینده‌ی دیارده‌ی جوگرافیایی توێژكراوه، هه‌روه‌ها دیاریكرنی
ئاراسته‌كه‌یه‌تی له‌ماوه‌یه‌كی داهاتودا بۆیه جوگرافیناس مه‌به‌ستی
ته‌نها توێژكردنی دابه‌شبونی واقعی ئێستای دیارده‌كان نیه به‌ڵكو دانانی
نموونه‌ییترین مۆدێله بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاینده وپێداویستیه‌كانیه‌تی
وخۆ دورخستنه‌وه له كه‌م وكۆڕیه‌كانی رابردودا، له‌و پێناوه‌شدا هه‌ندێ
شێوازی گونجاو ده‌گرێته به‌ر وه‌ك شێوازی ده‌لفی، هه‌روه‌ها دانانی
باشترینی سیناریۆكان، به‌به‌كارهێنانی مۆدیله‌كان.
7- بابه‌تمه‌ندێتی : كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی كاری جوگرافی
ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و شته خۆی له به‌كارهێنانی شێواز و كه‌ره‌سته نوێكان
ده‌نوێنێت وه‌ك شیكاری چه‌ندی وماتماتیكی ومۆدێل دروستكردن وبه‌كارهێنانی
سیسته‌می زانیاریه جوگرافیه‌كان له پێناو ده‌رخستن وسه‌ره‌وڕوكردنی
ئه‌نجامه جوگرافیه‌كان له چوار چیوه‌یه‌كی بابه‌تیانه وڕاستگۆیانه.
8- پڕاكتیزه‌یی: ئه‌وه‌یان نوێترینی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه كه
خراوه‌ته پاڵ جوگرافیای هاوچه‌رخه‌وه له‌دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه
به‌ده‌ستی هێناوه له رووی جێبه‌جێكردنی شاره‌زایی وكارامه‌ییه‌كان
وشێوازه جوگرافیه‌كان له توێژكردن وچاره‌سه‌ركردنی گرفته ناوخۆیی
وجیهانیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئاسته ژینگه‌یی وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی
ورامیاریه‌كاندا، ئه‌و شته خه‌سڵه‌تی سوود به‌خشی وه‌زیفی به‌خشیه زانستی
جوگرافیا بۆ تاك وبۆ كۆمه‌ڵگاوه.
پێشكه‌وتنه‌كان وئاراسته هاوچه‌رخه‌كان له په‌یكه‌ری (بونیادی) زانستی جوگرافیادا:
بێگومان پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام له بیری جوگرافیدا ره‌گی چه‌ند
ئاراسته‌یه‌كی نوێی داكوتا كه كاریگه‌ریان كرده سه‌ر بنیاتی زانستی
جوگرافیا كه پێك دێن له مه‌نهه‌جه زانستیه‌كانی وشێوازه‌كانی
وكه‌ره‌سته‌كانی لێكۆڵینه‌وه، هه‌روه‌ها له رووی چه‌مكه‌كان و بواره‌كانی
مه‌عریفیه‌وه، له خواره‌وه‌ش گرنگترین ئه‌و ئاراستانه روون
ده‌كرێنه‌وه:
1- پێشكه‌وتنه نوێكان له مه‌نهه‌جه‌كان و شێوازه‌كانی لیكۆڵینه‌وه له جوگرافیادا وه‌ك:
أ- رووكردن به‌ره‌و به‌كارهێنانی مه‌نهه‌جی چه‌ندی له
توێژینه‌وه جوگرافیه‌كاندا(مه‌نهه‌جی چه‌ندی) كه خۆی له پشت به‌ستن به
رێگاچاره ئاماریه‌كانه‌وه ده‌به‌ستێـ هه‌روه‌ها له به‌كارهێنانی
هاوكێشه ماتماتیكیه‌كان و به‌رنامه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی داتاكان
به‌كۆمپیوته‌ره‌وه وه‌ك به‌رنامه‌كانی(SPSS) وهیتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی داتا
جوگرافیه كۆكراوه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتردا، كه‌ئه‌وه‌ش به‌شداری ده‌كات له
روونكردنه‌وه وشیكردنه‌وه‌ی زانستی وبابه‌تیانه‌ی زۆر له
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان دیارده جۆراو جۆره‌كان وجیاوازیه جێگاییه‌كان و
شیكاری ووردی كێشه جوگرافیه‌كاندا، هه‌روه‌ها لێك جیانه‌كردنه‌وه‌ی
لایه‌نی سروشتی له لایه‌نی مرۆیی‌دا له توێژكردندا، هه‌روه‌ها گه‌شتنی
به‌و ئه‌نجامانه‌ی كه به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه ووردن وبابه‌تیانه‌ن
سه‌رباری ئه‌گه‌ری دانانی روانگه‌ی ئاینده‌یی.
ب- رووكردنه به‌كارهێنانی نمونه‌كان (مۆدێله‌كانMODELS) له جوگرافیادا:
چه‌نده‌ها مۆدێل ده‌ركه‌وتن وه‌ك یه‌كێك له شێوازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له
جوگرافیادا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه(ڤۆن تۆنن[1]von tonin ) داینا سه‌باره‌ت به
ویلایه‌ته دابڕاوه‌كان یان ئه‌وه‌ی كه (تاڤTaf ) داینا [2]سه‌باره‌ت به
پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه له ووڵاته
تازه‌پێگه‌یشتووه‌كاندا، هه‌روه‌ها مۆدێلی( ئیزارد ویلش) سه‌باره‌ت به
جێگیركردنی پیشه‌سازی، ومۆدێلی (كریسته‌له‌ر )شوێنگه سه‌نتراڵیه‌كان بۆ
ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاریه‌كان وریزبه‌ندبونیان وه مۆدێلی (هاگه‌ر
ستراندHager strand ) ده‌رباره‌ی جموجۆڵی شه‌پۆڵاوی دانیشتوانه‌وه
وچه‌نده‌ها مۆدێلی دیكه كه به‌شداریان كرد له وه‌ی كه جوگرافیا
ئاراسته‌یه‌كی وه‌زیفی وه‌ربگرێت به هۆی بایه‌خدان به گرفته‌كانی
كۆمه‌ڵگا وهه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان به مه‌نهه‌جیه‌تێكی زانستی له
رێگه‌ی تێگه‌یشتن له واقیعی ئاڵۆز‌و وكاركردن له پێناو ئاسانكردنیدا،
هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی چوارچیوه‌یه‌ك كه تیایدا بتواندرێت گریمانه‌كان
دروستبكرێن، له‌پێناو تاقیكردنه‌وه‌یان وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی
به‌دواداچونی زانستی سه‌ركه‌وتودا. له دواییدا به‌كارهێنانی مۆدێل له
جوگرافیادا یارمه‌تی ده‌ره له پێكهێنانی گشتاندنه‌كان وداڕشتنی
بیردۆزه‌كان ودانانی پێشبینیه باوه‌ڕ پێ كراوه‌كاندا
ئه‌وانه‌ی كه هانده‌رن له پێشبینیكردنی ئاینده‌دا.
ج- فره بونی باخدان به مه‌نهه‌جی ره‌وشتیه‌وه:
ئه‌و مه‌نهه‌جه له جوگرافیای هاوچه‌رخدا له ئه‌نجامی فره‌بونی
بایه‌خدانی جوگرافیناسان به توێژكردنی ره‌وشتی مرۆیی ده‌ركه‌وت، ئه‌و
مه‌نهه‌جه كارده‌كات بۆ گرێدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی جێگایی به هۆكاری
ره‌وشتیه‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شێوازه جێگاییه‌كانی ره‌وشتی مرۆڤ بۆ ئه‌و
هۆكارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پرۆسه هۆشیه‌كانه‌وه‌یه هه‌یه.
جوگرافیا ئه‌و شته‌ی له ده‌رونزانیه‌وه وه‌رگرتوه، چونكه پشت به
بیرۆكه ووروژێنه‌رو كاردانه‌وه هه‌یه، مرۆڤ كاردانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ
ووروژێنه‌ركانی ژینگه (جێگا) به دیارده سروشتی ومرۆییه‌كانه‌وه،
وله‌كاتی كاردانه‌وه‌یدا به جۆره رێگایه‌ك بڕیارێكده‌دات. دوایی ره‌وشت
ئه‌نجامده‌دات له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه وه‌ریگرتوون، له
پاشانادا مه‌نهه‌جی ره‌وشتی له جورگرافیادا هه‌ندێ رووه‌نكردنه‌وه‌ی دیار
پێشكه‌شده‌كات كه واده‌كات زیاتر تێبگه‌ین كه شێوازه جێگاییه‌كانی
ره‌وشتی تاكه‌كان چۆنه؟ كه زیاتر له توێژكردنی دیارده‌كانی بازاڕگه‌ری
ونیشته‌جێبوون وكۆچ كردن وكات به‌سه‌ربه‌ردن وگه‌شت وگرزار ورامیاری،
هه‌روه‌ها جیاوازی ره‌وشتی مرۆڤ و هه‌ڵس و كه‌وتی مرۆڤ دیاریده‌كات
(روونده‌كاته‌وه) له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وجیاوازی ئینتیماكردن به سروشتی
جێگاوه(ره‌وه‌ند-لادی) هه‌ڵس و كه‌وتی تاوانكاری له گه‌ڕه‌كه زیاده
رۆكاندا (العشوائیات- random) وشتی دیكه‌ش.
د: ده‌ركه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای هه‌ست كردن له دووره‌وهremote sensing
:ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه وه‌ك شێوازێكی توێژكردنی نوێ هاته كایه‌وه كه
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كارهێنانی چه‌نده‌ها رێگا بۆ توێژكردنی هه‌ندێ دیارده‌ی
دیاریكراودا له دووریه‌كی زۆره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به لێ
نزیكبونه‌وه هه‌بێت لێیانه‌وه وله‌ژێر بارودۆخی وا كه چاوی مرۆڤ
ناتوانێت بیانگاتێ، له جیاتی كۆمه‌ڵه هۆكارو كه‌ره‌سته‌یه‌كی یه‌كجار
خێرا‌و وورده‌وه كه كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر وه‌رگرتن و تۆماركردنی له
رینه‌وه‌كانی تیشكه كارۆموگناتیسیه هه‌ڵگیراوه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان
ومانگه ده‌ستكرده‌كاندا، له دواییدا وێنه‌ی كه‌شی (aerial photo)
وبینراوی ئاسمانی یه‌كجار وورد به جوگرافیا ده‌به‌خشێت كه ده‌توانرێت
دووباره شیبكرینه‌وه وروونبكرێنه‌وه به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كانی
كۆمپیوته‌رو هه‌روه‌ها دروستكردنی نه‌خشه‌ی جوگرافی وورد وبه‌رده‌وام بۆ
دیارده وێنه بۆ كێشراوه‌كاندا. بێگومان ئه‌وه‌ش به‌شداری كرد له فراوان
بوونی بواری توێژی جوگرافی وبواره‌كانی سوود لێ وه‌رگرتنی، به هۆی
ئه‌وه‌ی كه ته‌كنۆلۆژیایه‌كی خاوه‌ن هه‌سته‌وه‌ری ووردكاریه‌كی هه‌ره
به‌رزه وخاوه‌ن توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ری مامه‌ڵه‌كردنه له گه‌ڵ
گرفت وبواری ژیانی جۆراوجۆره‌وه.
ه: گه‌شه‌ه‌سندنی رووكردن به‌ره‌و به‌كارهێنانی سیسته‌می زانیاریه جوگرافیه‌كانداGIS :
له ماوه‌ی دواییدا سیسته‌می زانیاریه جوگرافیه‌كانیش GISده‌ركه‌وت وه‌ك
شێوازه‌ك كه خاوه‌ن ووردی وخێراییه‌كی به‌رزه له كۆكردنه‌وه وپۆلێنكردن
و چاره‌سه‌ر كردن و شیكردنه‌وه‌ی ودیسان نواندنه‌وه‌ی زانیاریه
جوگرافیه‌كان ئه‌وانه‌ی شۆڕشی مه‌عریفی وزانیاری هیناینیه كایه‌وه،
چونكه له‌میانی سۆفتوێری تایبه‌تدا داتا جوگرافیه‌كان له ناو ئه‌و
سیسته‌مه له‌سه‌ر شێوه‌ی نه‌خشه‌ی چین چین layers ده‌پارێزرێن.
كۆمپیوته‌ر كۆیان ده‌كاته‌ه‌وه وئه‌و په‌یوه‌ندیه جێگاییه لقدارانه‌ی
كه لێكیان ده‌به‌ستێت ده‌یدۆزێته‌وه وشییان ده‌كاته‌وه وگشتاندنیان له
باره‌وه ده‌رده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ڵسان به دانانی مۆدێلی پێویست له‌گه‌ڵ
وێنه‌كێشانی نه‌خشه وشێوه پێویسته‌كاندا، بۆیه ئه‌و شێوازه
ته‌كنۆلۆژیه كۆڵه‌گه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیه كه‌زانیاری راست ودروست له‌گه‌ڵ
ئه‌و ئاماژه‌كرده ئایینده‌ییانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه
ده‌به‌خشێت به بڕیارده‌ران وپلانرێژاندا. كه‌ده‌بنه هۆی وه‌رگرتنی
بڕیارێك له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی ژیانی وهه‌روه‌ها دیاریكردنی
شیاوترین ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ گه‌شه‌پێداندا.
و:به‌كارهێنانی سیسته‌می شوێن دیاریكردنی جیهانی global positioning system له توێژینه‌وه جوگرافیه‌كانداGPS:
له به‌رده‌وامبونی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیدا سیسته‌می شوێن
دیاریكرنی جیهانی خرایه به‌ر كاركردنه‌وه وه‌ك چه‌ند سیسته‌مێكی
ته‌كنۆلۆژی یه‌كتر ته‌واوكه‌ری كه‌شتیوانی بێ ته‌لیدا كه رێگا به
به‌كارهێنانی ده‌دات كه به‌درێژایی 24 كاتژمێر وله‌هه‌ر شوێنێكی جیهان
وله‌سه‌ر ووشكانی وله ناو ده‌ریا وله ئاسماندا شوێنگه‌ی ئه‌سترۆنۆمی
دیاری بكات هه‌روه‌ها ئاراسته جوگرافیه‌كانیش وبه‌رزی له‌سه‌ر ئاستی رووی
ده‌ریاش, سه‌رباری خێرایی بایه‌كان وزۆنی كات (كات) له هه‌ر شوێنیكدا
له‌گه‌ڵ چه‌ندین داتای دیكه‌ی راسته‌وخۆ كه ئه‌و ئامێرانه وه‌ری ده‌گرن
به‌هۆی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به تۆڕه‌كانی مانگه ده‌ستكرده‌كاندا،
بۆیه GPS به شێوازیكی ته‌كنۆلۆژی كاریگه‌ر داده‌نرێـت له رووی
كۆكردنه‌وه تۆماركردنی داتا جوگرافیه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی گۆڕه‌پانیدا
به‌ڵكو تۆماركردنیان له رووی كارتۆگرافیه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ی نه‌خشه‌ی
ئه‌لیكترۆنی كه پێیان ده‌گوترێـت نه‌خشه‌ی زیندوو(راسته‌وخۆ) live maps .
ز: سیسته‌مه پسپۆڕه‌كان expert tech:
له دواجار له جوگرافیا ژماره‌یه‌ك له سیسته‌مه پسپۆڕه‌كان
ده‌ركه‌وتن وه‌ك یه‌كێ له سیسته‌مه‌كانی سیسته‌می ژیری ده‌ستكرده‌وه كه
داتا وشاره‌زایی دیاریكراوی تایبه‌ت به بابه‌تێ یا دیارده‌یه‌ك به‌كار
ده‌هێنن. له‌دواییدا سیسته‌مه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به شیكردنه‌وه‌ی ئاماژه
كرده‌كانی ئه‌و داتایانه له پێناو گه‌یشتن یه چاره‌سه‌رێكی شیاو بۆ ئه‌و
گرفته ژیانیانه‌ی كه له ئه‌نجامیاندا دروستبوونه، هه‌روه‌ها ئه‌و
سیسته‌مانه سوودێكی راسته‌وخۆیان هه‌یه بۆ وێنه‌كێشانی نه‌خشه
جوگرافیه‌كان له‌رێگه‌ی دیاریكردنی جۆره‌كانی هێماكان وقه‌باره‌یان به
شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیه‌وه، یارمه‌تیده‌ری گونجاندن وجوانكردنی
نه‌خشه‌كاندا له رێگه‌ی پێكهێنانی ره‌نگه‌كان وهێماكاندا بۆیه
نه‌خشه‌كان رێكده‌خه‌ن ودووریان ده‌خه‌نه‌وه لی هه‌ڵه‌كردن له رووی
دابه‌شكردن وپۆلێنكردنه‌وه.
2-- پێشكه‌وتن و ئاراسته هاوچه‌رخه‌كان له بواری توێژكردنی جوگرافیه‌وه:
له ڕووی ناوه‌رۆكی جوگرافیدا، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی مه‌عریفی
وته‌كنۆلۆژیدا لقی نوێ له زانستی جوگرافیادا ده‌ركه‌وتن وه‌ك جوگرافیای
پزیشكی وجوگرافیای تاوان وجوگرافیای یاسا وجوگرافیای خزمه‌ت گوزاری
وجوگرافیای ژینگه وجوگرافیای سوپایی(سه‌ربازی) وجوگرافیای ئاینه‌كان
وهه‌روه‌ها زمانه‌كان وچه‌نده‌ها لقی دیكه له بواره توێژكاریه نوێكان
له زانستی جوگرافیادا، لێره‌دا به پوختی هه‌ندێ نمونه ده‌خرێنه به‌ر
ده‌ست له‌و بوارانه‌دا:
أ- جوگرافیای پزیشكی :
په‌یوه‌ندی نێوان فاكته‌ره جوگرافیه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كان توێژده‌كات،
به دوای دابه‌شبونی جوگرافی نه‌خۆشیه‌كانی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێت له پێناو
دیاریكردنی كاریگه‌ری سروشتدا كه خۆی له فاكته‌ره جوگرافیه سروشتی و
مرۆییه‌كاندا ده‌نوێنێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤدا.
ب_ جوگرافیای تاوان :
بایه‌خ به‌دابه‌شبوونی جێگایی تاوان ده‌دات، وپه‌یوه‌ندی نێوان بارودۆخه
سروشتیه‌كان به بڵاوبونه‌وه ودابه‌شبوونی تاوانه مرۆییه‌كان
روونده‌كاته‌وه،
ج_ جوگرافیای ژینگه:
بایه‌خ به‌توێژكردنی گرفته ژینگه‌ییه‌كان ده‌دات. كه به‌هۆی فره‌بونی
كاریگه‌ری نادروستی مرۆڤه‌وه دروست ده‌بن وه‌ك به‌بیابانبون وپیسبون و..
.. هتد. وهه‌وڵده‌دات پلان دابنێـت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی
ورووبه‌رووی ماندو كردن و په‌ستان وفشاری مرۆڤ ده‌ه‌بێته‌وه كه ده‌یكاته
سه‌ر توخمه‌كانی ژینگه هه‌روه‌ها كار ده‌كات له پێناو سنوردار كردنی
له‌وه‌ڕاندن وراوكردن یاخود زیاد بوونی له رادده به‌ده‌ری دانیشتوان،
ته‌نانه‌ت له رووی زیاده رۆیی له گه‌شت وگوزاریشدا یان زیاده رۆیی له
به‌كار هێنانی ئاوی ژێر زه‌ویدا.
د- جوگرافیای ئاینده:
له‌و دواییانه ده‌ركه‌وت له ئه‌نجامی بایه‌خدانی جوگرافیناسان
به‌مه‌سه‌له‌ی پێشبینی كردن وبه‌جیهانی دوارۆژدا. وبایه‌خدان به
توێژكردنی ئه‌گه‌ره‌كانی مه‌ترسیه‌كان وپێشبینیكردنیان، هه‌روه‌ها توێژی
دیاریكردنی نمونه‌ییترین ئاستی به‌رهه‌م هێنانه به پێی ئه‌و
ده‌رامه‌تانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستن، وبایه‌خدان به ژیانی ئه‌و خه‌ڵك وگروپانه
كه له‌سه‌ر لێواری مه‌ترسیدا ده‌ژین وه‌ك ناوچه‌كانی ده‌شته
لافاوكرده‌كانی رووباره گه‌وره‌كان، وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه رووبه‌ڕووی
لافاوی وێرانكه‌ر ده‌بنه‌وه، یان ناوچه‌كانی نزیك بناری گڕكانه خاوه‌ن
شۆڕشه پچڕ پچڕه‌كان، یان ئه‌و شارانه‌ی كه له‌سه‌ر پشتێنه‌ی
بومه‌له‌رزه‌كان دامه‌زراون، یان له‌سه‌ر په‌راوێزی بیابانه‌كان وپشتێنه‌ی
سافانادا ئه‌وه‌ی كه ناسراوه به پشتێنه‌ی برسێتی له ئه‌فریقیادا.
وه‌به‌هۆی ئه‌و ئاراسته نوێیه‌ی روكردنه ناوه‌رۆكی زانستی
جوگرافیا هه‌ست ده‌كرێت به فره‌بوونی بایه‌خدان به بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت
به ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه وه‌ك بێكاری وجه‌نجاڵی هاتوچۆ وروداوه‌كانی
هاتوچۆ هه‌روه‌ها پۆسته وئاڵووده‌بوون وهه‌ژاری ونیشته‌جێكردن و.. .. هتد.
ئه‌و كاره‌ی كه‌وای له‌هه‌نده‌كان كرد كه وه‌سفی ئه‌و شته بكه‌ن به
ناوی جوگرافیای ژیانی رۆژانه EVERY DAY GEOGRAPHY بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی وورد ته‌عبیڕ له‌سه‌ر هه‌ڵسو كه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌رۆكی
جوگرافیناسی هاوچه‌رخ بكات.
[1]http://geography. about. com/od/urbaneconomicgeography/a/vonthunen. htm
[2] http://aspm. faa. gov/main/taf. asp