دكتؤر:حكمت عبدالعزيز حمد الحسيني
كارى كيَلَطةيى : (the field works)
1كاری كێڵگه‌یی : (the field works)
1- شوێنگه‌ی خیوه‌تگایه‌كه گرنگه ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت كه نزیك بێت له سه‌ر چاوه‌كانی ئاو وخۆراك وئسعافاتی ئه‌ووه‌لی.
2-نابێ ئه‌ندامانی تیمه‌كه كه‌متر بن له چار كه‌س وه ئه‌و چار كه‌سه له كار كردن‌دا دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو گرووپ دووانیان ده‌بن به تۆیژه‌ری جیۆمۆڕفۆلۆجی دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌بن به تۆیژه‌ری جیۆلۆجی كه كاره‌كانی جیمۆرفۆلۆجیاو جیۆلۆجیایان ته‌واوكرد ئه‌و جار ده‌ین به دوو تیمی تایبه‌ت به‌نجامدانی كاره‌كانی خاك وژینگه‌ی ژیانی. وه له هه‌ر گروپه‌ك یه‌كێكیان ده‌بێت تۆیژه‌ری یه‌كه‌م ئه‌وی دیكه‌ش ده‌بێته تۆژه‌ری دووه‌م وه ده‌بێ ئركه‌كانی خویان ئاڵوگۆڕبكه‌ن له ناوه‌ڕاستی كار كردن‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان بێبه‌ش نه‌بن له فێربوونی ئه‌نجامدانی كاره‌كان له هه‌مان كاتیش ده‌بێت تیمه‌كان بواره‌كانی كاركردنیشیان ئاڵوگۆڕكه‌ن واته ئه‌وانه‌ی تۆیژه‌ری جیۆمۆڕفۆلۆجی بوون ببن به تۆیژه‌ری جیۆلۆجی به پێچه‌وانه‌وه‌ش تاكو له هه‌موو بواره‌كان فێری شێوه‌ی كاركردن بن و پسپۆڕی وه‌ر گرن هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به كار كردن له بواری خاك و ژینگه‌ی ژیانی ئه‌وه‌ی گرنگه دیسان دووباتی كه‌ینه‌وه كه ده‌بێ ئه‌ندامانی تیمه‌كه رابهێندرێن له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كان.
3-دبێ لای كه‌م چار شوێنگه توێژبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ كات بكرێت و كاتی ته‌واو بوونی كاری كێڵگه‌ییه‌كه‌ش دیار بێـت.
4-دلًَنیا بوون له‌و رێگایانه‌ی كه ده‌گه‌ن به شوێنگه‌كان كارێكی زۆر گرنگه دیسان له پێناو كات به فیڕۆنه‌دان وه‌هه‌ر وه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه هه‌میشه گۆڕانی جیۆمۆڕفۆلۆجیان به‌سه‌ر دادێت به هۆی فاكته‌ره كه‌شیه جیا جیاكان هه‌روه‌ها له‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ناوچه وه‌ك ناوچه بیابانیه‌كان مه‌ترسی بزربوون وون بوونی لێده‌كرێت له‌ر سروشتی زانراوی ئه‌و ناوچانه هه‌ر وه‌ها ناوچه شاخاویه‌كانیش.
شێوه‌ی كار كردن له شوێنه‌گه‌كاندا :
كاره جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان(the geomorphic works):
1-دڵنیابوون بوون له‌وه‌ی كه ناوچه هه‌ڵبژێردراوه‌كه هه‌رێمێكی ته‌واو ده‌نوێنێت له رووی جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌وه له بازنه‌یه‌ك كه نیوه تیره‌كه‌ی 50 مه‌تر بێت ئه‌و جار ده‌ست به كاركردن ده‌كرێت.
2- ده‌بی چار ده‌فته‌ر هه‌بێت كه هه‌ر یه‌كیان تایبه‌ت ده‌بێت به بوارێك له پسپۆڕیه‌كان (جیمۆڕ و جیۆلۆجیا و خاك و ژینگه‌ی ژیانی ) تێبینیه‌كانی هه‌ر بوارێك له ده‌فته‌ری تایبه‌ت به‌خۆی تۆمار بكرێت.
3- هه‌ندێ كاری جیۆمۆڕفۆلۆجی ئه‌نجامده‌درێت وه‌ك توێژكردنی سه‌ره‌ولێژی(the slope) (الانحدار) رووی زه‌وی یان بناره‌كان به ئامێری سنتۆكلینۆمیته‌ر (sintoclinometer) كه ئامێرێكه بۆ ئه‌و مبه‌سته به كاردێت كه راسته‌یه‌كی داری به‌رز (راسته هه‌یه به درێژی 5 مه‌تر كه ده‌كرێ به پێی پێویست كورت و درێژ بكرێت جۆری تریش كورترن ) كه له دوورایی یه‌كسانه‌وه جێگیرده‌كرێت له زه‌ویدا و لێژاییه‌كان وه‌رده‌گیرێن. هه‌ر وه‌ها ئاماژه به جۆری داماڵینیش ده‌درێت و جۆری دیارده‌كه له ناوچه‌كه وه‌رگرتنی دووراییه‌كانی ده‌كرێ هه‌ر له‌گه‌ڵ كاره‌كانی جیۆمۆڕفۆلۆجیاش ئاماژه به جۆری خاك و رووه‌ك بكرێت ئه‌گه‌ر چی له شوێنی خوشیان تۆمارده‌كرێن له ده‌فته‌ری تایبه‌ت به‌خۆیاندا.
كاره جیۆلۆجیه‌كان(the geologic works) :
1- له كاره جیۆلۆجیه گرنگه‌كان ته‌مه‌نی به‌رده‌كانه ،ئایا سه‌ر به چ سه‌رده‌موو چاخ و زه‌مه‌نێكن.
2- جۆری به‌رده‌كان چین ؟ ئاگرینن ئایا نیشته‌نین یا گۆڕاو به‌ڵكو به‌ووردیش دیاری ده‌كرێن وه‌ك (ئایا به‌رده كلسن یا زیخین یا لمی ولیته‌یین یان قورَینن.. .. . هتد.
3- بونیاتیان چۆنه (the structure) ئایا له چین چین پێكهاتوون یان گومبه‌تین. .. هتد هه‌روه‌ها دیاریكردنی ئه‌ستووری چینه‌كان،هه‌روه‌ها دیاریكردنی بوونی جومگه‌و درز‌و جۆینته‌كان وجۆرو ئاراسته‌كانیان و ژماره‌كانیان.
4- دیاریكردنی شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی چینه‌كان له سروشتدا ئایا له شێوه‌ی كوێستان (Questa)یان هۆگباكن(hog back) یان چه‌ماوه‌یین یان شكانی و لێكترازانین.
5- دیاریكردنی لاری (المیل)(dip) چینه به‌رده‌كان به ئامێری كلینۆمیته‌ر(clinometers).
6- مه‌زه‌نده كردنی قووڵایی به‌رده‌كان ئایا له سه‌ر رووی زه‌وینه یان له نزیكیه‌وه‌ن یان له قووڵاییه‌كی زۆردان( زۆر جار به خه‌ملاندن ده‌كرێت ).
7- هه‌ڵوه‌شاوه به‌ردینه‌كانیش توێژده‌كرێن له رووی پێوانی قه‌باره‌یان سه‌رچاوه‌یان ئایا گوازراونه‌توه له جێگای تره‌وه ( ئه‌گه‌ر گۆیی و بچووك و سه‌قلِ كرا‌و بوون ئه‌وه وا ده‌گه‌نێت كه له جێگا دووره‌وه گوازراونه‌توه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و وورده به‌ردانه گه‌وره‌و گۆشه‌دارو بوون و گۆیی نه‌بوون ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه هی هه‌مان جێگان.
8- هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستن به پێوانی رێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵوه‌شاوه به‌ردینانه(المفتتات الصخریه) له هه‌ر رووبه‌ری 1 مه‌تری چوار گۆشه‌دا به به‌كار هێنانی چوار گۆشه‌یه‌كی داری تایبه‌ت.
كاره‌كانی خاك(soil):
1-یه‌كێ له كاره هه‌ره گرنگه‌كانی كاری كێڵگه‌یی له جیۆمۆڕفۆلۆجیادا كاره‌كانی تایبه‌ت به خاكه(soil) ئه‌ویش چه‌ند كارێك ده‌گرێته‌وه وه‌ك توێژكردنی ئاسۆیه‌كانی خاكه، یان له رێگای ئه‌و لێوارو كه‌نداڵانه‌ی كه ئاوی لافاوو شاڵاوه‌كان له ناو شیوو دۆڵه جیا جیاكان دروستیان ده‌كه‌ن یان له رێگای هه‌ڵكه‌ندنی خاك.
2-له كاره‌كانی تر وه‌رگرتنی سامپڵی(نموونه‌ی)خاكه له رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه له ناو زه‌وی له دواییدا وه‌رگرتنی سامپڵه‌كانه به‌ڵام به‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه :
أ- به‌لای كه‌م پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ی كه سامپڵی لێ وه‌رده‌گیرێت به رووبه‌ری 100سم×50 سم( له‌وانه‌شه پێویست به رووبه‌ری زیاتر بكات) له رێگه‌ی لابردنی ئه‌و چینه خۆله‌ی سه‌ره‌وه تا قووڵایی 30 سم چونكه هه‌میشه چینی سه‌ره‌وه له وانه‌یه خۆڵه‌كه‌ی گوازراوه بێت و نوێنه‌ری خاكی ناوچه‌كه نه‌بێت.
ب- دوای ئه‌وه چاڵ لێ ده‌درێت به قووڵایی 30 سم له نیو مه‌تری یه‌كه‌م دا وبه قووڵایی 60 سم له نیو مه‌تری دووه‌مدا به‌ڵكو قوڵایی زیاتریش دروست ده‌كرێت چونكه سامپڵه‌كان له وانه‌یه له قووڵایی له نێوان 15 سم تا 90 سم وه‌ربگیرێن ، بێ گومان قووڵاییه كه‌مه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ره‌گی گژوگیایان ده‌گاتێ و قووڵایی زۆره‌كان شوێنی گه‌یشتنی ره‌گی داره‌كانن له ناو خاكدا ئه‌و سامپڵانه ده‌بردرێن بۆ تاقیگه به مه‌به‌ستی زانینی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خاكی ئه‌و قووڵاییه جیا جیایانه له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی شیكاری كیمیائی و فیزیائیدا ، بێ گومان وه‌رگرتنی سامپلِ و نموونه‌ی خاك به هۆی هۆكارێك ده‌بێت كه ناوی چاڵ لێده‌ری لووله‌كیه (الحفار الاسگوانی: auger ).
3-له كاره‌كانی تری خاك پۆڵین كردنی خاكه له رووی ره‌نگه‌وه. شایانی باسه له سروشتدا خاك به هه‌موو جۆره ره‌نگه‌كان ده‌بینرێت ته‌نانه‌ت به‌و ره‌نگانه‌ی كه به زۆر زرقیش داده‌نرێن وه‌ك زه‌رد و سوور كه‌سك ئاسایی چ جای هه موو ره‌نگه‌كانی دیكه به پله جیاجیاكانه‌وه بێ گومان هه‌موو ئه‌و ره‌نگانه رێبه‌رێكی بۆ دروست كراوه له لایه‌ن پسپۆڕێكی خاك به ناوی (مه‌نسلِmunsil) ئه‌و رێبه‌ره ناوی (munsil soil color charts) له‌و رێبه‌ره كه له چه‌ند لاپه‌ڕیه‌ك پێكهاتووه له هه‌ر لاپه‌رَه‌یه‌ك چه‌نده‌ها ره‌نگی تێدایه كه به ریز دانراون هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك هێمایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه هه‌ر ره‌نگێكیش هێمایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆیه هه‌ر سامپلێك له خاك ده‌بێ به ووشكی جوری ره‌نگه‌كه‌ی له رێبه‌ره‌كه بدۆزرێته‌وه هه‌روه‌ها به ته‌ڕ كردنی خۆڵه‌كه‌ش ده‌بێ ره‌نگه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه وه هێمای لاپه‌ڕه‌كه‌و وره‌نگه‌كه تۆمار بكرێت له هه‌ردوو حاڵه‌تدا له ده‌فته‌ری تایبه‌ت به زانیاریه‌كانی خاكه‌وه.
كاره‌كانی ژینگه‌ی ژیانی :
بێ گومان ئه‌و كارانه‌ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیان به رووه‌كی سروشتی و له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ وكاریگه‌ریه بایۆلۆجیه‌كانیش له سه‌ر سروشتی ناوچه‌ی توێژینه‌وه به مرۆڤه‌وه‌ش له كاره‌كانی ئه‌و بواره :
1- توێژكردنی چڕی رووه‌كی سروشتی له ناوچه‌كه وجۆری رووه‌ك و به‌رزیه‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به چڕی ئه‌وه چار گۆشه‌یه‌كی دار به كار ده‌هێندریت كه درێژی لایه‌كانی یه‌ك مه‌تره كه به شێوه‌یه‌كی عه‌شوائی (هه‌رَه‌مه‌كی ) توێژه‌ر هه‌ڵیده‌دات بۆ دوواوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست شوێنێكی دیاریكراو هه‌ڵنه‌بژێرێت ئه‌و كات ئه‌و رووبه‌ره وه‌رده‌گرێت كه له ناو چارگۆشه‌كه‌یه كه رووه‌كی تیادایه ورێژه‌كه‌ی حیساب ده‌كات هه‌روه‌ها به‌رزی رووه‌كیش حیساب ده‌كات.
2- سه‌باره‌ت به راده‌ی له‌وه‌ڕاندن له له ناوچه‌كه:
1- دیسان چار گۆشه داره‌كه به‌كار دێنێت و هه‌ڵیده‌دات دوایی ئه‌و رووبه‌ره سه‌یر ده‌كات كه داره‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه وسه‌یر ده‌كات ئایا به رێژه‌ی چه‌ند پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵی لێیه.
2-به هه‌مان شێوه ژماره‌ی شوێنواری پێی ئاژه‌ڵه‌كانیش ده‌ژمێرێت له هه‌ر مه‌ترێكی چار گۆشه دا.
3- هه‌روه‌ها ژماردنی ئه‌و رێچكانه‌ی له ئه‌نجامی به‌سه‌ر دارۆیشتنی ئاژه‌ڵه‌كان دروست ده‌بن له‌ر سه‌ر بنارو ناوچه جیا جیا كان زۆری ئه‌و دیاردانه ده‌لیلن له سه‌ر به‌رزی رادده‌ی له وه‌ڕاندن.
4- وه‌گرتنی نممونه له رووه‌ك و بردنی بۆ تاقیگه.
5- هه‌روه‌ها دیراسه‌تی شێوه‌ی به كار هێنانی زه‌وی ده‌كرێت له ناوچه‌كه وه‌ك بۆ كشت‌وكال و له‌وه‌ڕاندن ودارستان وزه‌وی به‌ردین ویا بۆ پیشه سازی و نیشته‌جێ بوون. .. .. .. هتد.
سێیه‌م : گه‌ڕانه‌وه بۆ نوسینگه‌و تاقیگه :