پ.ی.د:حکمت عبدالعزیز حمد حوسەینی
به‌ڵام بێ گومان ئه‌و بایه‌خدانه كۆنه وه كۆنی مێژووی بوونی مرۆڤ له سه‌ر زه‌ویدا چونكه ئه‌و دیاردانه خاك و زه‌وی ژینگه‌كه‌ی ئه‌ویان پێكهێناوه بۆیه‌پێویست بوو له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌و دیارده‌كان له یه‌كتر جیاكاته‌وه وباشترینیان هه‌ڵبژێرێت تا له‌سه‌ر بژیێت
n گه‌ڕانی مرۆڤ له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر له سه‌ر رووی زه‌وی بایه‌خدانی مرۆڤی زیاتر كرد به به‌رزی نزمیه‌كان له پێناو هه‌ڵبژاردنی باشترینیان بۆ به‌كارهێنانیان وه‌ك رێگا یاخود نیشانه وجیاكه‌ره‌وه‌ی رێگاكه تا وون نه‌بێت ئه‌وه‌ش كه له یه‌كه‌مین نه‌خشه‌كانی مرۆڤ ده‌ركه‌وت بێگومان وه‌ك زنجیره شاخه‌كان ورووباره‌كان و ده‌شته‌كان و زه‌ڵكاوه‌كان.. .. .. .. . هتد.
بێگومان هه‌موو گه‌لان به‌شداری خۆیان هه‌یه به‌ڵام جیاوازی نێوانیان ئه‌وه‌یه كه گه‌لان هه‌ن كه به‌شداریه‌كانیان به دیكۆمینت كردووه له‌م گه‌لانه‌ش:
- گریكه‌كان(الاغریق):
- فه‌یله‌سوفه گریكه‌كان ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌شه‌كردنی هه‌ندێ شه‌مكی زانستی تایبه‌ت به زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیاوه وه‌ك:
- هیرۆدۆتس(485-425پ ز):
- له نووسینه‌كانیدا ئامه‌ژه‌ی به :
- ئه‌و نیشته‌نیانه‌ی كه رووباری نیل هه‌ڵیانده‌گرێـت
- باسی بوومه‌له‌رزه‌كانی كردووه
- تیبَنی بوونی هه‌ندێ سه‌ده‌فی كردووه له سه‌ر هه‌ندێ له گرده‌كان له مسڕدا وه
-
وه ده‌ڵێت له وانه‌یه ده‌ریا رۆژێك له رۆژان ئه‌و گردانه‌ی داپۆشیوه بۆیه كه‌واته به‌شداری كردووه له پێكهێنانی بیرۆكه‌ی گۆڕانی ئاستی رۆۆی ده‌ریادا.
-ئه‌ڕستۆ(348-322 پ ز):
جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و بیرۆكانه كرده‌وه كه له سه‌رده‌می خۆیدا باو بوون وه‌ك:
-باسی كانیاوه‌كانی كردووه وه ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانیان قسه‌ی كردووه وپێی وابووه كه چینه به‌ردی كونیله‌دار هه‌ن كه ئاو تیایاندا كۆ ده‌بنه‌وه و هاوشێوه‌ی ئیسفه‌نجن.
- هه‌ره‌ها پێی وابووه كه په‌یه‌وه‌ندیه‌كی به تین هه‌یه له نێوان دروستبوون هه‌ر یه‌كێ له بوومه‌له‌رزه وگڕكانه‌كان
- پێی وابوو كه له‌پێشودا ده‌ریا رووبه‌رێكی فراوانی داپۆشیوه
- باسی رۆڵی رووباره‌كانیش كردووه له گوایتنه‌وه‌ی نیشته‌نیه‌كان بۆ ده‌ریاكاندا.
n- سترابۆ(54 – 25ز):
nله گه‌شت وگڕانه‌كانی تێبینی به‌رزبوونه‌وه نزمبونه‌وه‌ی خۆجێیه‌تی كردووه له‌سه‌ر رووی زه‌ویدا
nموراقه‌به‌ی چاڵاكی گڕكانی كردووه‌و فیزۆفی به گركان داناوه هه‌ر چه‌نده له سه‌رده‌می ئه‌و چاڵاك نه‌بوو
nتوێژی نیشته‌نیه رووباریه‌كانی كردووه‌و وتوێژی هۆكاری دروسبتبونی ده‌ڵتایه‌كانی كردووه.
موسڵمانه‌كان:
-موسڵمانه‌كانیش به‌شداری دیاریان كرد له بواره‌كانی زانستی جیۆلۆجیا وزانستی كانزاكان وزانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا به‌تایبه‌تی به‌یڕونی كه ئاماژه‌ی به دیارده‌ی درزداربوونی به‌رده‌كان كردووه
-هه‌روه‌ها كانزاكنیان پۆلێن كردووه به‌پێی خه‌سڵه‌ته فیزیایی و كیمیاییه‌كانیان
-هه‌روه‌ها وسفی ئه‌و ژینگه جیۆڵۆجیایانه‌یان كردووه كه هۆكاری دروستبوونی كانزاكانن
- به دانه‌ری زانستی به‌رده‌كان داده‌نرێن
- كوڕی سینا له رێگه‌ی بوونی به‌به‌ردبووه‌كاندا له ناو به‌رده‌كاندا سه‌لماندیتی كه چیاكان له ده‌ریاكانه‌وه دروستبوونه له‌سه‌رتادا
- به‌یروونی باسی رێگه‌ی دروسبوونی چیاكانی كردووه له كتێبی (تحدید نهایات الاماكن لتصحیح مسافات المساكن)
- فراوانی ده‌وڵتی موسڵمانه‌كان بورای ره‌خساندووه بۆ زانا موسڵمانه‌كان بۆ دیارده جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان
پێشكه‌وتنی جیۆمۆڕفۆلۆجیاو ده‌ركه‌وتنی به سیمای ئێستایدا:
• ئه‌مه له میانی نوسینه‌كانی زه‌وی ناسان و وئاوناسانه‌وه(هیدرۆلۆجسته‌كان)له كۆتایی سه‌ده‌ی 18ه‌م و سه‌ده‌ی 19ه‌مه‌وه
• چارلس لایل :له گرینگترینی ئه‌وانه بوو كه له‌كتێبی (بنه‌ماكانی جیۆڵۆجیا)دا كه له ساڵی 1830دا له چاپ دراوه چه‌ختی له‌سه‌ر باوه‌ڕی هاوه‌شێوه‌یی كردووه ئه‌وه‌ی كه پشت به ووته‌یو ده‌به‌ستێت كه ده‌ڵی(ئێستا كلیله‌ی رابردووه)
• جه‌یمس هیتۆن(1726-1797):بنه‌ماكانی ئه‌و زانسته‌ی دانا وله گرینگ‌ترین په‌رتووكه‌كانی (بیردۆزه‌ی زه‌وی به به‌ڵگه‌و روونكردنه‌وه‌وه)له ساڵی1795دا
• جۆن بلیڤێر:راو بۆچونه‌كانی هیتۆنی روونكرده‌وه له كتێبێكدا به ناوی (چه‌ند ررونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بیردۆزه‌ی هیتۆن ده‌رباره‌ی زه‌ویدا)
• بایه‌خی به پرۆسه‌كانی داماڵین داوه وبه گه‌شه‌كردنی دۆلی رووباره‌كانیشه‌وه
• جیلبه‌رت: كه نازناوی یه‌كه‌م جیۆمۆڕفۆلۆجستی راسته‌قینه‌ی لێ نرا
• به گشتی ئه‌مریكیه‌كان له‌و بواره‌دا زیاتر بایه‌خیان به دیارده‌كانی سه‌ر كیشوه‌ره‌كانده‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئینگلیزه‌كان
كه‌سایه‌تیه‌كی گرنگ له بواری جیۆمۆڕفۆلۆجیادا
• ولیه‌م مۆریس ده‌یڤس:
• له ئه‌مریكا له‌دایك بوو و زۆر گه‌ڕاوه‌و له زانكۆكانی كامبرج وئكسفۆرد وبه‌رلین وپاریس كاری كردووه ومامۆستای جوگرافیای سروشتی بووه له زانكۆی هارڤاردا
• چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی كێشه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كاندا ئه‌نجامداوه
• هه‌ڵسا به پێشخستنی بیرۆكه‌ی خولگه‌ی داماڵین (هه‌رچه‌نده پنك به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌بوو )
ئاراسته نوێكان له زانستی جیۆمرۆڕفۆلۆجیادا:
• 1- مه‌یلی ئه‌و زانسته بۆ نزیكبوونه‌وه له زانستی جیۆلۆجیا زیاتر له جوگرافیای سروشتی‌دا
• 2- گه‌شه‌كردنی توێژینه‌وه جیۆمۆڕفۆلۆجیه هه‌رێمیه‌كاندا
• 3- دانانی هه‌میشه وبه‌رده‌وام به گرینگی چه‌مك و بۆچوونه جیۆمۆڕفۆلۆجیه‌كان له جێبه جێكردنی پڕاكتیكیدا له هه‌ندێ بورادا وه‌ك جیۆلۆجیای ئاوی ژێر زه‌وی و زانستی خاك و ئه‌ندازه‌ی جیۆلۆجیدا
• سه‌رهه‌ڵدانی قۆناخی چه‌ندی و ئه‌زموونی له تویژینه‌وه جیۆمۆرفۆلۆجیه‌كاندا
• ده‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌كانی GIS وزانستی هه‌ستكردن له‌دووره‌وه به كارهێنانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان