21 أكتوبر 2021

(بنەماکانی جیۆمۆڕفۆلۆجیا بەشی سێیەم (وانەی سێیەم) ) ......پەیوەندی زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا بە زانستەکانی دیکە:

 


                                                                                                         پ.ی.د: حکمت عبدالعزیز حمد حوسەینی

هەموو زانستە زانراوەکان پەیوەندییان بە یەکترەوە هەیە تەنانەت زانستە هەرە رەهاکان لە بەر ئەوەی هیچ زانستێک لەوانە لە گەردوونێکی تایبەت بە خۆی ناژیێ بەڵکو لە ژینگەیەکدا کار دەکات کە هاوبەشە لە گەڵ زانستەکانی دیکە لە سەر گۆی زەویدا، هەموو زانستەکان ئەو ژینگەیە بە هەموو پێکهاتەکانی وەک تاقیگەیەک مەزن بەکار دەهێنن لە پێناو ئەنجامدان و هەروەها سەرخستنی ئەزموون و تاقیکردنەوە و شیکاریەکانیان، هەموو ئەو زانستانە لە پێناو یەک ئامانج کاردەکەن لە کۆتاییدا کە بریتیە لە سوود گەیاندنە بە مرۆڤ، هەر زانستێک سوود بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی نەگەیەنێت زانست نیە و هەر نە دەردەکەوێت و نە سەردەکەوێت و نە بەردەوام دەبێت چونکە پاڵپشتی ناکرێت لە بەر ئەوەی بێ سوودە، جا ئەگەر کەسانێکی کەم شارەزا پێیان وابێت کە زانستی وا بوونی هەیە ئەوا بێگومان هەڵەن چونکە هەر بوارەک لە بوارەکانی زانست ئەگەر بایەخ بە چ بە ئەستێرەکان ئەسترۆنۆمی یان بە ژیان زیندەوەرە یاک خانەییەکان یان هەر شتێک ئەوا چونکە پەیوەندی بە مرۆڤەوە هەیە، و هەمیشە لە پێناو دۆزینەوە چارەسەریەکە یان خۆ دوور خستنەوەیە لە مەترسیەک یان بە دەست هێنانی کار ئاسانیەک یەن خۆش گوزەرانیەکی نوێ یان ئەگەر هەر نا بەرژەوەندیەک لە بەرژەوەندیەکان.

دیسان جەخت لە سەر ئەو بیرۆکەیە دەکرێتەوە کە گۆڕەپانی و ئامانجی هەموو زانستەکان هاوبەشە لە بەر ئەوە پەیوەندی لە گەڵ یەکتر دەبەستن چونکە ئەگەر وانەکەن سەرکەوتن بە دەست ناهێنن لە شیکاری و دەرەنجامە کۆتاییەکانیاندا، بەڵام ئەو پەیوەندییە دەکرێ بە شێوەیەکی رێژەیی ئاست و هێزەکەی لە نێوان زانستەکاندا جیاوازی هەبێت لە بەر ئەوەی سروشتی هەندەک لە زانستەکان لەیەک نزیکە واتا کەرەستە و هۆکار و دەزگا و پلان و دەرەنجامەکانی یەکتر بەکار دەهێنن، لەو رووەوە هەندێ زانست هەن کە زۆر لە جیۆمۆڕفۆلۆجیاوە نزیکن و هەندێکیان هاوبەشین، وەک زانستی جیۆلۆجیا لە بەر ئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ هەمان گۆڕەپانی لێکۆڵینەوە بەکار دەهێنن کە توێکڵی زەوی و پێکهاتەکانێتی، بێگومان هەندی جیاوازی هەیە لە سروشتی ئەو دوو زانستە بەڵام زۆر بەیەکەوە پەیوەندیدارن، لە بەر ئەوەشە ئەو دوو زانستە هەمیشە هاو کاری یەک دەکەن و سەرچاوەکانی یەکتر بە کار دەهێنن و پسپۆڕانی ئەو دوو بوارە هەمیشە راوێژی یەکتر دەکەن ئەگەر چی کەمەکیش خۆ پەسەندکاری بە سەر یەکتردا لە نێوانیاندا هەبێ بەڵام دواجار کە دەگەن بە یەک رێزی زۆر بۆ یەکتر دەنوێنن.

زانستی جیۆلۆجیا زانیاری زۆر بە سوود بە جیۆمۆڕفۆلۆجیا دەدات بە دابین کردنی زانیاری وورد لە بارەی جۆری پێکهاتە بەردەکان و تایبەت مەندییەکانیان و جۆری دامەزراوە جیۆلۆجیەکان لە ناوچەی لێکۆڵینەوەی جیۆمۆڕفۆلۆجی زانەکاندا بەڵکو هەر ئەو زانیاریانە کەرەستەی خاوی بنەڕەتی زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیان، لە هەمان کاتدا جیۆـۆڕفۆلۆجیا بە گرێدانەوەی ئەو زانیارانە بە یەکتر و بە بەستنەوەیان بە دیاردە جیۆمۆڕفۆلۆجیەکان و لە بەر ئەوەی زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا کەرەستەی شیکاری دیکەی هەیە و رانگەی فرە بینی خۆی هەیە لە لێکۆڵینەوەکانیدا سوودێکی زۆر بە بەو بوارانە دەگەیەنێت کە باسکران لە زانستی جیۆلۆجیادا، ئەڵبەتە زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا کاری بە هەموو لقە لاوەکیەکانی زانستی جیۆلۆجیادا نیە، جیۆلۆجیاش بە هەمان شێوە، بەڵام ئەوەنەدە بەسە بڵێین بەلانی کەم هەر نەبێ نەبێ کە هەردووکیان لە یەک ژینگە و گۆڕەپان کار دەکەن تا پەیوەندی نێوانیان بسەلمێندرێت.

لە راستیشدا جیۆلۆجی زانان رۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە دانانی زانستی جوگرافیا بە گشتی هەروەها لە سوود گەیاندن بە زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا بە تایبەتی وەک (ئەلفرێد ڤاگنەر 1880-1930 ) خاوەنی بیردۆزی  پلێتە تەکتۆنیەکان هەروەها (چاڕڵس دارون 1809-1882) ئەگەرچی قسە و باسێکی زۆری لە سەرە لە بارەی بیر و راکانی لە بارەی رەچەلەکی رەیسەکان (جۆرەکان) بەتایبەت لە لایەن زاناکانی سەردەمی خۆی هاوکات پەرتووکێکی بەناوبانگی هەیە بەهەمان ناو بەڵام ئەوە هیچ لە بایەخی زانستی ئەو زانایە کەم ناکاتەوە و ئەگەر لەو رووە هەڵەبی واتای ئەوە نیە لە بابەتە جیۆلۆجی و جیۆمۆڕفۆلۆجیەکانی دیکە نکۆڵی لێناکرێ چونکە دارون پەرتووکی دیکەی زۆری هەیە ، پوختەی رەخنەکان لە سەری لە سەر ئەوەیە گوایە مرۆڤ لە سەرەتاوە مەیموون بووە و گەشەی کردووە، و گوایە شوێنەوارەکان وادەڵێن، رەخنەکان هەم لە لایەن زانایانی جیۆلۆجیەوە و هەروەها زانایانی بایۆلۆجی و هیدیکە و هەروەها لە لایەن پیاوانی ئاینی کریستیانییەوە (دیانەکان)، لە بەر ئەوەی کە لای ئەوان و تەنانەت لای موسڵمانانیش مرۆڤ خوای گەورە راستە و خۆ بە مرۆڤی دروست کردییە، ئەو شتەی تەنانەت زانستی بۆ ماوەیی بە شێوەیەکی یەکجارەکی سەلماندی کە نەخشەی بۆ ماوەیی هیچ گیان لەبەرێک لەگەڵ هیدیکە یەک ناگرێتەوە، هەر جگە لە وە ئەگەر مرۆڤ لە مەیموونەوە گەشەی کردبی و گۆڕانی بە سەر داهاتبی ئەی باشە هۆی چییە ئەو گۆڕانە تەواوی ئەو ژمارە زۆرەی خێزان و جۆرەکانی مەیموون ناگرێتەوە، بەڵام دیسان لە رووی بایۆلۆجی و جیۆلۆجی و جیۆمۆرفۆلۆجیەوە نکۆڵی لێ ناکرێ کە بەژداری زۆر گرنگی هەبووە لەو بوارانە بە تایبەت کە گەشتی زانستی زۆر مەزن و درێژ خایەنی ئەنجامداوە کە چەندەها ساڵی خایاندییە.

نموونەیەکی ناوداری دیکەی جیۆلۆجی کە پسپۆڕانی جیۆمۆڕفۆلۆجی پلۆجی کە پسپۆڕانی جیۆمۆڕفۆلۆجی پی ئاشنان زانا (جەیمس هیتۆنە 1726-1797)، هەروەها سێر چاڕڵس لایڵ 1797-1875) و چەندانی دیکە.

هەروەها زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا پەیوەندی زۆری هەیە هەیە بە زانستی ئاو (Hydrology) لە بەر ئەوەی ئاو یەکێکە لە بابەتە هەرە بنەڕەتیەکانی گۆڕەپانی لێکۆڵینەوە جیۆڕفۆلۆجیەکان، و دیسان هەردوو زانست هەمان ژینگە و گۆڕەپان بەکار دەهێنن و لێکۆڵینەوەکانیان جاری وا هەیە تیكهەڵکێشیان تێدا دەردەکەوێت.

زانستی خاک دیسان پەیوەندییەکی ئالوگۆڕی بەتینی هەیە لەگەڵ جیۆمۆڕفۆلۆجیا لە بەر ئەوەی هەر لانی کەم خاک و جۆرەکانی و دابەشبوونیان هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسە جیۆمۆڕفۆلۆجیەکانی وەک کەشکاری و داماڵین و نیشتەنی کردن بە هاوکاری لێژی زەوی و لاری چینەکان و هێزی راکێشانی زەوی و هیتر، هەر لە سەر بنەمای ئەو پەیوەندیانە نەخشەکانی دابەشبوونی جۆر و زۆنەکانی خاک دەنەخشێندرێن،

زانستی ئاو و هەوا پەیوەندییەکی زۆر بە تینی هەیە لەگەڵ جیۆمۆڕفۆلۆجیا تەنانەت لقێکی سەرەکی جیۆمۆڕفۆلۆجیا بە ناوی جیۆمۆڕفۆلۆجیای ئاو و هەوایی کە تایبەتە بە پرۆسە جیۆمۆڕفۆلۆجیە دەرەکیەکان بوونی هەیە، ئاو و هەوا لەگەڵ جیۆمۆڕفۆلۆجیا لێک دانابڕێن لە رووی کاریگەری ئاڵوگۆڕی نێوانیاندا کە بەهۆی جیاوازی تایبەمەندیەکانیان دەبێتە هۆی دروست هۆی دروست بوونی هەرێمە جیاجیاکانی هەردوو لایەن.

پەیوەندییەکان لەگەڵ زانستەکانی دیکە زۆرن بەڵام وەک نموونە ئاماژە بە هەندێکیان دەکرێ لە بەر ئەوە لە کۆتایی ئاماژە بە پەیوەندی ئەو زانستە بە زانستی ئەندازیاری دەکرێت لە بەر ئەو پرۆژە ئەندازیاریەکان لە سەر گۆڕەپانێک کار دەکات کە بواری کار کردنی جیۆمۆڕفۆلۆجیایە بێ سوود وەرگرتن لە زانیاریە جیۆمۆڕفۆلۆجیەکان ئەوا هەموو پرۆژە ئەندازیارییەکان شکست دەهێنن لە دوای تەواو بوونیاندا، لە راستیدا ئەندامانی جیۆمۆڕفۆلۆجی و جیۆلۆجی و هایدرۆلۆجی و خاک زانی ئەندامی کارا و گرنگن لە پرۆژە ئەندازیاریەکان لە ووڵاتە پێشکەوتووەکاندا چونکە لەوێ سیستەمی کۆمپانیاکان پەیڕەو دەکرێت هەروەها خاوەنی پشکەکان لەو پرۆژانە یاخود لەو کۆمپانیایانە ئامادە نین پشکی ئەو کۆمپانیانە بکڕن ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە هەموو رێگاچارەکانی سەرکەوتنی کارەکانیان نەگرنە بەر لە بەر ئەوە پڕۆژەکان لە رێگەی تیمی فرە پسپۆڕییەوە بەڕیوە دەبرێن و جێ بە جێ دەکرێن ئەو راستیەی لە ووڵاتە دواکەوتووەکان بەدی ناکرێت لە راستیدا.

 

           

23 مايو 2021

11: Erosion Weathering – disintegration and decomposition - ppt video online download

11: Erosion Weathering – disintegration and decomposition - ppt video online download: Mass Wasting Def: The downslope movement of rock, regolith and soil under the direct influence of gravity Gravity is the controlling force. Important triggering factors: Saturation of the material with water . Destroys particle cohesion Water adds weight Over-steepening of slopes. Unconsolidated granular particles assume stable slope called the angle of repose . Stable slope angle different for various materials. Over-steepened slopes are unstable. Removal of anchoring vegetation. Ground vibrations from earthquakes. Google Images: Landslide (Massive Landside, 3:21)

Mass movement The process that transports Earth material (bedrock, sediment, soil) down slopes by the pull of gravity Follows after weathering May be fast. - ppt download

Mass movement The process that transports Earth material (bedrock, sediment, soil) down slopes by the pull of gravity Follows after weathering May be fast. - ppt download: Yungay, Peru, May 31, 1970

06 يناير 2021

(بنەماکانی جیۆمۆڕفۆلۆجیا - سەرەتا) .... گۆی زەوی و گەردوون

 پ.ی.د.حکمت عبدالعزیز حمد حوسەینی

------------------------------------------------

گۆی زەوی و گەردوون   

رەچەڵەکی زەوی بە گوێرەی بیردۆزە نوێکان:

    لە راستیدا ئێمە وەک موسڵمان دەزانین ئەوەی لە قورئان و فەرموودەدا هاتووە تەواو باسی ئەو راستیانەی تێدایە کە لە بوارەکانی زانستدا لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێ، زۆر جار بە شێوەیەک لە قورئان یان لە فەرموودەدا باس لە راستیەکی زانستی دەکەن وەک دەرەنجامێکی کۆتایی گەڕان و بە دواداچوونی زاناکان، بە شێوەیەک کە بەڵگەیە لە سەر راستی پەیامی خوای گەورە کە لە رێگەی پێغەمبەری نەخوێندەواریدا بۆ مرۆڤایەتی ناردیە (دروود ونوێژی خوای لە سەر بێ)، لە پەرتووکە زانستیەکاندا هیچ ناکۆکیەک نیە لە نێوانیاندا، بۆ نموونە گەر بڵێین زەوی بەر لە دەوری چار ملیار ساڵ دروست بووە یان کۆەڵەی رۆژ بەر نزیکەی چاردە ملیار ساڵدا دروست بووە، لەو رووەوە قورئان و فەرموودەکان بێ ئەوەی بزانن ئەوڕۆ لەو سەردەمەدا باس لەو کاتانە بکرێت باسی لە رەهەندەکانی تایبەت بە کاتی کردییە کە لە گەڵ مێشکی و تێگەیشتنی ئەو کاتی کەسێکی بیابانی دوور لە شارستانیەت گونجاو لە رووی تێگەیشتن لە کاتەوە لە بەر ئەوە دەبینین خەڵکی ئەو بیابانە نەیان دەزانی واتای ملیۆن چییە دەبایە پێێ بڵێی هەزار هەزار لە بری ملیۆن، وەک لە ژمارەیەک لە فەرموودەکان و ئایەتە پیرۆزەکاندا، کەوایە ژمارەی هەزار هەزار کۆتا ژمارە بوو کە عەقڵیان پێدا بشکابایە بەڵام تەنها دوو جار دوو بارە کردنەوەی ووشەی هەزار بوو واتا هەزار جاران هەزار ئەی باش کەوایە چۆن ژمارەی ملیاریان لە خەڵک گەیاندبایە لە ژینگەیەکی هەژار کە ئەو ژمارەی تێدا بە کار نەدەهات مەگەر تەنها بۆ ئەوە بەکاریان هێنابا تا ژمارەی دەنکە زیخەکانی بیابانیان پێ بزانیبایە چونکە تەنها لە لم و زیخ دەوڵەمەند بوون، لە بەر ئەوە خوای گەورە لە چەندین ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا رەهەندە زەمەنیەکانی بە شێوەیەک روون کردیتەوە بۆ خەڵکی ئەو سەردەمە کە تێیبگەن، ئەوەتا بۆ نموونە لە باسکردنی رەهەندی زەمەنی رۆژی دوا مایی دەڵێ رۆژی دوا مایی رۆژێکە بە قەد پەنجا هەزار ساڵە لەوەی ئێوە دەیانژمێرن، بیری لێ بکەوە تەنها یەک رۆژ ئەوەندەیە ئەی حەفتەکەی چەندە ئەی مانگەکەی چەندە ئەی ساڵەکەی چەندە، لە بەر ئەوە کە خوای گەورە لە سوورەتی ئەلئەعڕاف ئایەتی 54 دەڵێ (   (إن ربكم الله الذي خلق السماوات والارض في ستة ايام ثم استوى على العرش)    ) (تێکەڵ نەبێ لای خوێنەر کە لێرە باسی دروست کردنی ئاسمانەکان و زەوی نەک تەنها زەوی وەک ئەوەی لە سووڕەتی (فصلت) هاتووە کە دەڵێ لە دوو رۆژدا دروست بووە چونکە ەوێ باس لەوە دەکا کە زەوی لە دوو رۆژدا دروست کرایە، جیاوازی هەیە زەوی بە تەنیا یان ئاسمانەکان کە ئەویش دوو رۆژی خایاندووە و زەوی بە پێداویستیەکانی زەوی (پێداویستیەکانیش دوو رۆژی خایاندیە) ئەو دووەش چار رۆژ کەوایە دیسان بە هەموویانەوە دەکەن شەش رۆژ)، هەروەها هەموو کەسێکی شارەزا لە زانست و لە قورئان و فەرموودە دەزانی مرۆڤ و زەوی لە یەک کاتدا دروست نەبوونە بەڵکو مەودایەکی زۆر لە نێوان دروست کردنی هەردووکیان هەبووە، هەروەها ئەو مرۆڤەی ئەوڕۆ هەیە کە نەوەی حەزرەتی ئادەمە دروودی خوای لێ بێ ئەوە مرۆڤی سەرەتا نیە بەڵکو پێش ئەو مرۆڤە مرۆڤی دیکە هەبووە یان هەبوون، بە پێی دەقی قورئان هەبوون.

    قورئان رەهەندی زەمەنی جیاواز ئاشکرا دەکات کە ئەوڕۆ بەڵگەی لە سەرە:

     هەر لەو ئاماژانەی لە بەشێ پێشوو سەرەو روو خران دەردەکەوی کە بە راستی رەهەندە زەمەنیە جیاوازەکان بوونیان هەیە لە دەقە قورئانی و فەرموودەییکان و لە کارە و دۆزینەوە زانستیە گەردوون ناسیەکانی ئەوڕۆ، کاتێک کە لە قورئاندا دەڵی رۆژێک لە کن خوادا بە قەد ئەوەندەی ئێوە دەیانژمێرن کەوایە رەهەندی زمانی جیاواز بوونی هەیە لە بەر ئەوەی تەنانەت شوێنەکانیش وەک قەوارە بە ژمارەی یەکجار گەورەوە جیاوازیان لە نێوان دروست دەبێ، ئەو شتەی تامان دەکێشتە سەر راستیەک کە بریتیە لەوەی رەهەندی زەمەن بە پێی رەهەندی قەبارەیی شتەکان دەگۆڕی، ئایا دەکرێ بە پوختی باس لە سەلمێنەری ئەو راستیە بکرێ لە رۆژگاری ئەورۆدا؟ لەو وەڵامی ئەو پرسیارەدا وەڵامەکە بەڵێیە بێگومان، چونکە وەڵامەکەی هەر خودی زانست پێمان دەڵێ، سەرنج بدە ئەو خشتەی خوارێدا کە تیایدا درێژی رۆژ لە سەر هەر هەسارەیەک لە هەسارەکانی کۆمەڵەی رۆژ روون دەکاتەوە (بە کاتژمێر).

Planet

Day Length

Mercury1,408 hours
Venus5,832 hours
Earth24 hours
Mars25 hours
Jupiter10 hours
Saturn11 hours
Uranus17 hours
Neptune16 hours


    ئەگەر تێبینی بکرێت جیاوازیەکی زۆر هەیە لە هەسارەیەکەوە بۆ هەساررەیەکی دیکە ئەگەر بیدەیتە بەر بەراووردکاری رەها، ناتوانی تێیبگەی لەو کاتەی هۆکاری ئەو جیاوازیە نا رێکە و نا لۆجیکیە پەیوەندی بە هەندێ تایبەمەندی گشتی هەموو هەسارەکان و  تایبەت بە خودی هەر هەسارەیەک بۆ خۆی هەیە. چونکە هاوکات درێژی ساڵیش جیاوازە لە نێوان هەسارەکاندا لە بەر چەندین هۆکاردا وەک بۆ نموونە هەر بە گشتی قەبارەی هەسارەکان جیاوازە لە گەڵ یەکتردا، هەروەها جیاوزیان لە رووی دووریان لو رۆژەوە (خۆرەوە) هەر یەکەیان خولگەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە و بە پێی دووریان درێژی ساڵ تیایان جیاواز دەبێت، بێگومان تا دوورتر بن درێژ ساڵ پتر دەبێ.   

PlanetRotation PeriodRevolution Period
Mercury58.6 days87.97 days
Venus243 days224.7 days
Earth0.99 days365.26 days
Mars1.03 days1.88 years
Jupiter0.41 days11.86 years
Saturn0.45 days29.46 years
Uranus0.72 days84.01 years
Neptune0.67 days164.79 years
Pluto6.39 days248.59 years

    مەبەست لێرە ئەوەی کە راستیەکانی دەقەکانی قورئان و فەرموود پێچەوانە نین لەگەڵ راستیە مێژووییە زانستیەکانی تایبەت بە زانستەکانی جیۆلۆجیا و جیۆمۆڕفۆلۆجیا بەڵکو هاوکۆک و تەریبن، بەڵام تەنها ئەو راستیانە نەبی کە چاڕلس داروین بە پێی تێگەیشتنی خۆی لێکیدایەوە و لە چارچیوە بیردۆزی گەشەسەندن دایڕشت، بەڵام هەر خودی زانست بە هەموو لقەکانی بە هەڵەداچوونی داروینی سەلماند لە رێگەی دۆزینەوە زانستیەکاندا وەک بۆ نموونە (نەخشەی بۆ ماوەیی) کە دوا بزمار بوو لە تابووتی بیردۆزەکەی درا، هاوکات ئێمە ناڵێین هەموو کارەکانی داروین ناڕاست بوون چونکە ئەو زانایەکی لێهاتوو بوو بەڵام لەو بیردۆزەی هەر خودی زانستی بە هەڵە داچوونی سەلماند، واتا ناو هێنانی داروین تاوانێکی گەورە نیە وەک زۆرێک لە خەڵک وای دەردەخەن بەڵام باوەڕ هێنان بە بیردۆزە هەڵەکەی تاوانە و وەک ئەو بە هەڵە داچوونە.

    بەڵام بە داخەوە هێشتا ژمارەیەک لەو کەسانەی دیارە خۆیان بە زانا دادەنێن ئاگایان لە پێشکەوتنە زانستیەکان نیە کە چەوتی بیردۆزەکەی داروین دەسەلمێنن یان ئەوەتا زانیاریەکانی خۆیان نوێ ناکەنەوە لە رێگەی دەرکردنی چاپی نوێ لە بەرهەمەکانیان تا خەڵکی بە لاڕیدا نەچن، لە بەر ئەوە پێویستە خەڵکی خوێندەوار و انست پەروەر بە چاوی رەخنەی بنیاتنەرانەوە سەرچاوە زانتیەکان بخوێننەوە بە تایبەت ئەوانی کۆن و ووریای ئەو هەڵانە بن کە تایبەتن بە بیردۆزی گەشە سەندن، چونکە وەک ئاماژەی پێکرا زانست دوو روو نیە و هەمیشە راستیەکانی وەک خۆی دەڵێ بێ بوێ دانە پاشخانە هزری و ئاینیەکان، بەڵکو بۆتە باشترین چەک بۆ سەلماندنی راستی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا دروودی خوای لێ بێ.

    لەو سەرەتایە بێگومان خوێنەرانی ئەو زانستە زۆر راستییان لا روون دەبێتەوە بە تایبەت ئەوانی ئەو پرسیارانەیان لا دروست ببو، بەو رێنماییانەی پێشوو تێشک دەخرێتە سەر ئەو بیردۆزانەی لە ناو ونیشانەکەدا ئاماژەی پێکرا.

    

 


(بنەماکانی جیۆمۆڕفۆلۆجیا بەشی سێیەم (وانەی سێیەم) ) ......پەیوەندی زانستی جیۆمۆڕفۆلۆجیا بە زانستەکانی دیکە:

                                                                                                           پ.ی.د: حکمت عبدالعزیز حمد حوسەینی...