
(!)
د:حكمت عبدالعزيز حمد الحسيني
به‌رده ئاگرینه دره‌كیه‌كان :
به‌رده ئاگرینه ده‌ره‌كیه‌كان هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه دێنه
سه‌ر رووی زه‌وی له ده‌روازه‌ی گڕكانه‌كاندا له هه‌ندێ شوێنگه له‌سه‌ر
كیشوه‌ره‌كاندا یان له‌سه‌ر بنی ده‌ریاكاندا. ئه‌و كه‌رستانه هه‌ر كه
دێنه سه‌ر رووی زه‌وی سارد ده‌بنه‌وه‌و وبه‌خێرایی به‌رزی و نزمی جۆراو
جۆر پێكدێنن. ئه‌و گرووپه به‌رده ئاگرینه به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه
راده‌ی كریستایان نزمه وزۆر ووردن ته‌نها ئه‌گه‌ر به مایكرسكۆب ببیندرێن
بۆیه به رێژیه‌كی زۆر خه‌سڵه‌تێكی شوشه‌بوونی هه‌یه ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌شی
له ئه‌نجامی ساردبوونه خێراكه‌یه‌تی كه له‌ئه‌نجامی هاتنه سه‌ررووی
زه‌وی كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ری به‌رگی گازیه‌وه.
شێوه‌ی كۆ بونه‌وه‌ی گڕتاوه گڕكانیه‌كان پشت به‌و كه‌ره‌سته
بنه‌ڕه‌تیانه ده‌به‌ستێت كه لێ پێكدێن هه‌روه‌ها پشت به پێكهاته‌ی
كیمیایی ماگما ده‌به‌ستێت هه‌روه‌ها به شیوه‌ی ده‌وی گڕكانه‌كان كه
گڕتاوه‌كانیان لێ دێته ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها پشت راده‌ی هێزی شۆڕشه
گڕكانیه‌كه ده‌به‌ستێت. وه گڕتاوه گڕكانیه‌كان(lava) دابه‌ش ده‌بن
به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكدا به گوێره‌ی رێژه‌ی بوونی سلیكا تیایاندا، وه‌ك
بنه‌مایه‌كی گشتی خه‌سڵه‌تی ترشی پێ ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بن به
سلیكا خه‌سله‌َتی (بنكه‌ییان)تفتیان پێ ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر هاتوو
ده‌وڵه‌مه‌ندبوو به ئۆكسانه‌كانی فلزه‌كان، ده‌توانین به‌رده ئاگرینه
دابه‌شبكه‌ین به‌پێی رێژه‌ی سلیكا تیایاندا (دووه‌م ئۆكسیدی سلیكۆن) بۆ:
1- به‌رده سه‌روو تفته‌كان كه رێژی سلیكایان تێدا له كێشیان له 45%كه‌متره.
2- به‌ردی ئاگرینی تفت (بنكه‌ییه‌كان) BASIC كه رێژه‌ی سلیكا تیایاندا له نێوان 45%-52% دایه له كێشیاندا.
3- به‌رده تفته مامناوه‌ندیه‌كان كه رێژه‌ی سلیكا تیایاندا له نێوان 52- 65% له كێشیاندا.
4- به‌ردی ترشی ACIDIC كه رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی سلیكۆن (سلیكا) له نێوان 65-75% له كێشیاندا.
5- به‌رده سه‌رووی ترشه‌كان كه رێژه‌ی سلیكا تیایاندا له 75% زۆرتره.
گڕتاوه ترشه‌كان به‌ه‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه ه ه‌پله‌ی لیچیان به‌رزه و
په‌یتن بۆیه ئه‌و به‌رزی و نزیانه‌ی كه لێیان پێكدێن به‌وه
جیاده‌كرێنه‌وه كه به‌رزن
(2)

قۆناغه‌كانی دروستبوونی گركانه‌كان
(3)دوكه‌ڵ و خۆڵه‌مێشی گرِكانی
له‌و وێنه‌یه‌دا خۆڵه‌مێشى گرِكانی ده‌بیندرێت ash
به‌ردی لاڤا (ماگما كه ده‌توێته‌وه ده‌بێته‌لاڤا)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنه‌كان له‌و سایتان وه‌رگیراون: